ئه‌ڵماس مسته‌فا : ساردبوونی سێکس له ئافره‌تدا .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زۆرکات خۆم له نێوپرسیاره هەمیشەکانی رۆژانەمدا دەبینمەوەو دەڵێم ئافرەت له نێوکۆمەڵگەدا هەمیشه لەڕووی (سایکۆلۆجی)یەوه ئارام نەبوه زۆربەی کات شەرم و ترس باڵادەست بووه لەژیانی رۆژانەیدا ، هەر لەبەر ئەوه کاتێ کاری سێکس ئەنجام ئەدەن لەگەڵ هاوسەرەکانیان لەو رووەوه زۆر لاواز دەبن ..

( البروده الجنسیه )واتا ساردی سێکس زاڵ ئەبێت بەسەریاندا ، کەواته لێرەدا با بزانین ساردبوونی سێکس لەئافرەتدا هۆکاوەکانی چین و چۆن چارەسەر دەکرێ مەبەستمان لەساردی سێکس لەژناندا :گەیشتۆته تەمەنی باڵق بوون . بەڵام توانای گەیشتن بەترۆپکی خۆشی سێکسی نیه ، واتا (ئۆرگازم ) , تەنانەت .. ئەگەر هاتوو هەموو هۆکاره پێویستیەکانیش بۆ گەیشتن بەو مەبەسته هەبێت .

قۆناخه زانستیەکانی ئەنجامدانی سێکس لەئافرەتدا بریته لەچوار قۆناخ :

١- قۆناخی حه‌ز لەسێکس کردن .

٢- قۆناخی پێش گەیشتن بەرەحەت بوون .

٣- قۆناخی گەیشتن بەرەحەت بوون .

٤- قۆناخی خاو بوونەوه .

ئه م هەنگاوانه هەموە ژنێک پێیدا ئتێئەپەڕێت لەکاتی ئەنجامدانی سێکسدا , بەڵام زۆر هۆکاریی سایکۆلۆجی وه ناسایکۆلۆجیش کاریگەریی هەیه لەم قۆناخانەدا بەشێوەیەکی نێگەتیف یان پۆزێیف , بۆ نمونه : 

دڵتەنگ بوون ( الاکتئاب ) , ترس ,قەلەق بوون , نەفامی , وەهەروەها هەندێک تاقیکردنەوه سەرنەکەوتوەکانی ئەو مرۆڤه لەژیانیدا . ئەم هۆیانه ئەبنه هۆی ساردبوونەوەنی سێکس , وەلا ئەچن لەدوای چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشیه سایکۆلۆجیانه . بەلام حەزی سێکس لەژناندا لە زیاد بووندایه بەتایبەتی لەو چەند رۆژەی پێش بێ نوێژیدا (العاده الشهریه) , هۆکەشی ئەگەرێتەوه بۆئەو گۆرانکاریه له (هۆرمۆنەکانی ژندا ).

زۆربەی کات ساردی سێکس لەژندا کاتیه ، لا ئەچێت بەنەمانی هۆکان , نموونه :

١ – کێشەی ناوماڵ لەنێوان ژن و مێردا , وەئەمه بەزوترین کات لا ئەچێت وه سێکسکردن سروشتی ئەبێتەوه بۆ ئافرەت .

٢ – هیلاکی زۆر لەخۆکردن , ئەمەش بەحەوانەوه لا ئەچێت . 

بەلام ئەو هۆکاره نەخۆشیانەی که ئەبنه هۆی کەم بونەوەی سێکس له ئافرەتدا ئەمانەن :

ا – قەلەوی زۆر : ئەمه ئەبێته هۆی کەم بونەوەی حەزه سێکسیەکان لەئافرەتدا لەبەر ئەوەی بەبۆچونی خۆی ، میێردەکەی حەزی لێی نەماوه لەبەر قەڵەویی .

ب – خواردنەوەی دەرمان : وەک دەرمانی پالەپەستۆی خوێن یان دەرمانی مێشک خاوکەرەوه .

ج – نەخۆشیه گالانتیەکان (الخددیه)وەکو نەخۆشیەکانی هێلکەدانی ژنان که ئەبێته هۆی کەمبونەوه یان زۆربوونی هۆرمۆنەکان یان نەخۆشی (الخده النخامیه ) .

٣- بەکارهێنانی ماده بێهۆشکەرەکان ئەمەش ئەبێته هۆی کەم بونەوەی سێکس لە ئافرەتدا .

٤- گرژ بوونی ماسولکاکانی چوار دەوری لەشی ئافرەت (المهبل) لەکاتی کردنی سێکسدا ئەمەش ئەبێته هۆی ئازارو ساردبوونی سێکس لەئافرەتدا .

هۆی گرژ بوونی ماسولکەکانی چوار دەوری لەشی ئافرەت (المهبل) دەگەرێتەوه بۆ ئەم خالانەی خوارەوه :

١- باری سایکۆلۆجی , ئەمەش بەهۆی تاقیردنەوه پر ترس و ئازارەکانی قۆناخی منالی وەکو :

١- تەعدا لێکردن لەکاتی منداڵیدا .

٢- بەکارهێنانی یان پێهەگرتنی (حۆقنه ) به پاشەڵی منال بەشێوەیەکی ئازاراوی .

٣- شۆک  بوون : سەدمەی نەفسی لەکاتی منداڵیدا .

٢- ئەو ئافرەتانەی کەتوشی لادانی سێکس ئەبن الانحرافات الجنسیه).

به‌لام هۆکارە دەرەکیەکان ئەمانەن :

١- شەرمکردن لەهەندێ ئافرەتدا ئەبێته هۆی نەتوانێ رۆلی کاریگەر ببینێ لەسێکس کردندا .

٢- ئەگەرێتەوه بۆ مێرد یان پیاو ، کە زوو لەکاری سێکسی تەواو دەبببن . ئەمەش ئەبێته هۆی نەبونی خۆشی سێکس بۆ ئافرەتەکەو سارد بوونی .

٣- هەستکردنی ئافرەت بەتاوانێک کەکردبێتی وەک خیانەت .

چارەسەرکردنی ساردی سێکس لەئافرەتدا :

١- چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشیه جەسەدیانەی ئەبنه هۆی ساردی سێکس لەئافرەتدا وەک گرتنی رێگەی رێجیمی تایبەتی کاتێک ئافرەت زۆر قەلەو ئەبێ . چارەسەرکردنی خووگرتن بەخواردنەوەی کهوولی زۆرەوه . چارەسەرکردنی هەوکردنی ناولەشی ئافرەت بەتایبەتی ئەندامه سێکسیەکانی . هەروەها چارەسەرکردنی نەخۆشییه گالانتیەکان (الخددیه) لەژێر چاودێری پزیشکی تایبەتدا .

٢- چاره سه رکردنی نه خۆشییه سایکۆلۆجیه کان .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت