ئیبراهیم الخیاط : یاریگاى داعشی نیو دەوڵەتى .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە ڕۆژنامەی الطریق الشعب / ژمارە 99  بڵاوکراوتەوە

وەرگێر / ئازاد حەمدى  .

،، قاعیدە ،، رێکخراوێکى فرە ڕەگەزی کۆنە پەرەستە ، لە کۆتایی هەشتاکاندا دامەزرا بە سەرپەرشتى ئەمەریکا بۆ بەرهەڵستکاریى سۆڤیەت لە ئەفغانستان ، بۆ ئەمەش 35 هەزار (( مجاهد)) لە 43 دەوڵەتەوە کردە سەرباز .. وە گرنگترین مەرجەکی ئەندامیەتى بیستن و گوێڕایەڵیە ، ئەم ریکخراوەیە لە جفاتى ئاسایشدا بە ڕێکخراوێکى تووندڕەو ( إرهابی ) ناوزەند کراوە .

قاعیدە چەشنەها ئامانجى لە زۆر دەوڵەتدا گردۆتەبەر ، هەرە دیارترینیان هێرشەکانی 11 سێبتەمبە رى بەناو بانگە ، وە تاوەکو ئێستاکەش قاعیدە ئەو ڕێنیشاندەرەیە کە مخابەراتى ناوەندى ئەمەریکا بۆ چۆنیەتى بەرهەمهێنانى تەقینەوەکان ئەنجامى دەهێنن ، کە ساڵانە 30 ملیۆن دۆلارى ئەمەریکى بۆ ئەم کارانە تەرخان ئەکەن ..

هەرە کارە باڵاکانیان کارە خۆکوژیەکانیانە کە فەلسەفەکانى لە ( ناوەندێتیە لە بریار و نا ناوەندێتیە لەجێبەجێکردندا ) ئامانجى دامەزراندنى دەوڵەتى جێگرەوە ( الخلافە ) ی تازەیە ، هەندێک وای بۆ دەچن کە ئەگەر نوسینەکانى ،، سەید قتب ،، نەبوایە قاعیدە دروست نەدەبوو ، بەلای قوتبەوە جیهانى ئیسلامى بە ئیسلامى نەماوەتەوە ، بەڵکو گەڕاوەتەوە بۆ نەزانین ( جاهیلیەت ) کە بیرى سۆشیالیستى ( ئیشتراکى ) زاڵبووە بەسەریدا ، وە ئەوانەى ئەڵێن جیهانى ئیسلامى بوونەتە لایەنگرانى لادەرەکان ، ئەمەش واتای ئەوەیە کە هیچ کەلێنێک بۆ قاعیدە نامینێتەوە بۆ کوشتنى موسوڵمانان بەڵکو بووە بە ئەمرێک کەپێویستیەکى شەرعیەت بدات تا جێبەجى بکرێت .

پاش ئەوەى قاعیدە لەڕووی جوگرافیەوە تەریک بووە ، بۆتە هۆی ئەوەى سەرکردایەتى ناوچەیی سەرهەڵبدات ، بووە بەهۆی پێکهێنانى ڕێکخراوى فەرمی کە دوواییەکەى دەوڵەتى ئیسلامی لەعیراق و شام وەیا ،، داعش ،، کە ڕێکخراوێکى چەکدارى تووندڕەو ( ئیرهابى ) یە کە ئامانجى گەڕانەوەى ئەوەى پێی دەڵێن : خلافەتی ئیسلامى لە عیراق و شام .. وە سوریا بووە بە شانۆی کردارەکانیان .. پاش ئەوەى رووپێو و شارو شوێنى سەربازیان کەوتە بەردەست لەسوریا ، بەم چەشنە .. داعش .. بووە بە خاوەن دەبابە و ساروخ و گالیسکەی پڕچەکدار و سەیارەى چوارپاڵۆ و چەکى تر ، بۆتە خاوەنی سوپایەکى دڕندەى بێ عەقڵی بێویژدانی خوێن ڕێژ .. پارچە فیدۆیۆیەکى ئەم مجاهیدانەى داعشمان دی  ، چۆن یاری تۆپی پێیان ئەکرد بە کەللە سەرى ئەو هاونیشتمانیانەى کە ئەوان بەکافریان ئەدایە قەڵەم … تێیدا خۆشیەکی زۆریان بە ڕوویانەوە دیار بوو بە جلی ئەفغانیەوە .

وەیا ( بەعقوبە ) لە کوێوە کامێرایەک بهێنێت تا لە ساڵی 2007 ئەو چەردەیە نیشانیشیدا کە چۆن سەیارەیەکى بە پەلە ڕائەگرن کە پیاوێک ئەیەوێت ژنەکەى بەژانى سکپڕیەوە بگەیەنیەتە خەستەخانەى مناڵبوون ، زۆریی لێدەکەن لەلای کارگەى هەویر داببەزێت ؟؟! پیاوەکە ئەیەوێت بۆیان ڕوونبکاتەوە و گوێی لێناگرن بەزۆر ئەیانەوێت دایبگرن .. بەوهۆیەوە ژنەکە لەناو سەیارەکەدا مناڵەکەى ئەبێت ، هەر مناڵە چاوی بە دنیا هەڵدەهێنێت و دەست بەگریان ئەکات . باوکە بێگوناهەکەى بە ریزێک گوللە دەکوژن و ژنەکەش لەبەر زۆرى ئازار لە هۆشخۆی دەچێت .. و دەمامک دارەکان دەکشێنەوە ئەمجا چەند سەگێکى بەرەلڵا جێگەیان دەگرنەوە .. لەو کاتەدا دایکەکە دێتەوە هۆش خۆی کاشکێ بەهۆش نەهاتایەتەوە ، دەبینێت سەگەکان بەربوونەتە پارچە پارچەکردنى جگەر گۆشەکەى … وە لە کۆێوە کامیرا لە بەعقوبە هەر لەو ساڵەدا وێنەى ڕووپێوی ( سعدى سەعاتچی ) و خاوەن شوێنى تەنیشت عەبود شیرینى ، کە دەمامکدارە ناسراوەکان هەردوو کووڕەکەى ( کە خوێندکارى ناوەندی بوون ) لەبەردەمیا بکوژن .. باوکەکە لێیان نەپاڕایەوە بۆ ئەوەی لێن ببوورن ، چونکە ڕادەى تینیویەتیان بە خوێن ڕشتن دەزانى ، بەڵکو یەکێکیان بکوژن و ئەوەى تریان بۆ بهێهڵنەوە .. وەڵام دانەکەیان بە منەتەوە بەس واز لەتۆ دەهێنین ..؟!

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت