Idris-Barzani

ئێوە ئەم وێنەیەتان بینیووە .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

Idris Barzani

ئێوە ئەم وێنەیەتان بینیووە .
ئەمە پێمان دەڵێت : تۆ کوڕەکەت چەندە بەتواناو زیرەک و شایستە بێت ، لەبەردەم قولەی قافی ئەم بنەماڵەیەدا پچوک دەبێتەوە . ئەمە سەرەتای ئەو ئاستەمەیە هیواکان لەگۆڕ دەنێت لەبەرامبەر پەروەردەکردنی ڕۆڵەکەت بۆ ئەوەی بیخەیتە بەردەم تاقیکردنەوەیەک ، گەر شانسی هەبوو بگاتە سەر تۆپکی قولەی قاف . ئەم وێنەیە پێمان دەڵێت : شەقامێک لەخوێن و گەلێکی لێکترازاو و پڕ ئاشوب و بێ ئاشتەوایی دەبینین ، کاتێک بمانەوێت کوردستان ڕووەو گۆڕانکاری و ڕووەو چاکسازی و مافی مرۆڤ و یاسا بەرین .
ببینن ، ئەمە فۆتۆشۆب نییە ، بەچاوانتان کامێراکانی پشت شازادە بژمێرن و خۆشتان بخەنە نێو خەونێکی قوڵ و خەیاڵێکی داستان ئاسا ، بزانن دەشتوانن لەو خەونەتاندا ڕۆڵەکانتان بۆساتێک لەنێو ئاپۆڕای کامیرە بەدەست و جامتا بەدەست و ماستاو ساردکەرەوەدا ببینن .
ببین ئەزیزانی نیشتمان ، گۆڕان هەڵەیەکی گەورە دەکات ، کاتێک لەبینینی ئەم وێنەوە ، ئاستەمە خوێناوییەکانی بەردەم گۆڕانکاری و چاکسازی نادیدە دەگرێت و پشت لەم ئەقڵیەتە دەکات و شەڕی هێزێکی تری ناترسناک دەکات ..

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت