Abubakir-Caf-3

ئەبوبەکر جاف : ئـۆنتۆلۆژیای بەرگریی و بەرگریی ئـۆنتۆلۆژییانە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

1
نەخێرکردن و نەخێر گوتن بەرمەبنای نیگەرانییەک دروست دەبێت کە ئـەو ژیانەی تێیداین شایستەی ژیانکردن نییە . نیگەرانیی و دڕدۆنگیی و بێزاریی و ھەڵنەکردنمان چەندێک ئـەگەری بەرگرییەکی ئـۆنتۆلۆژی لێ دەکەوێتەوە ، زیاتریش پڕە لە پۆتۆنسیال و شیمانەی ھەڵگەڕانەوەو وەرچەرخان دژ بە خۆی.لەوێشەوە فاشیزم و بەرھەمھێنانی فاشیزم و ژیانێکی فاشییانە . ئـەمەش لە میانەر بەرکەوتنمان بەو بەربەست و ئـاستەنگ و بنبەستانەی کە ھونەرو ستراتیژی تێکشکانمان بۆ نەدۆزیوەتەوە .
2
نیگەرانییەک کە تەنیا لە ئـاستێکی دەرونیی و سایکۆلۆژییدا وەستابێت و بەرانبەر بە دۆشدامانی سەبارەت بە ڕێگریی و بەربەستی سادەو ڕاگوزەر بێت ، ئـاوابوون و دامرکانەوەو کاڵبوونەوەو تەنانەت نەمانی تەواوەتیشی لێ چاوەڕوان دەکرێت . دەکرێت نیگەران و دودڵییەکی دەرونی خەر بکێشێت بۆ دڕدۆنگی و نیگەرانییەکی ئـۆنتۆلۆژیی کە ھێندە ڕیشەییانە بێت ، لە پاش کاڵبوونەوەی دۆخە دەرونییەکەش ھەر بەردەوام بێت . ئـەوەی لای ئـینسان و جڤاکی کوردی دەرکەوتەی شعوریی و ئـیحساسی ھەیە ، کێشەگەلێکن دەکرێت لە کەمترین ماوەدا بەسەر بچێت . ئـێمە لە ڕووی نەفسییەوە نائـارام و جێگیرین کە سەر ناکێشێت بۆ نیگەرانییەکی ئـۆنتۆلۆژی وەھا کە لە جیاتی ئـارامبوونەوەو ھێوربوونەوە ھێڵەکانی بەرگریی و ھەڵھاتن بدۆزێتەوە کە لە ھەمانکاتدا ھێڵی بەرگریی و بەرھەڵستکارین . ئـینسانی ئـێمە لە بری ھەڵکردن و دروستکردن و خولقاندن و داھێنان لە ناو نیگەرانیی و دودڵییەکاندا ، کاری خۆشاردنەوەو ھەڵھاتنە لەو دۆخە نیگەرانیکەرە . لە بری ھەڵھاتن ئـێمە ڕادەکەین و لێی ڕادەکەین نەوەک لە ناویدا بڵاوببینەوە .
3
ڕاکردنی ئـینسان و جڤاکی ئـێمە لە پێناو دەستگەیشتنێتی بە وەھمی ئـارامیی و ئـارامییەکی وەھمی کە لە دەرەوە دەیخوازێت . ئـینسانی و جڤاکی ئـێمە بە جەبری میتافیزیکییرکی ئـاینی و کولتوری ھەمیشە لە گەڵ دەرەوەی خۆیدا مانا بەرھەم دێنێت . دەرەوەیەکی جیاوازو جیاکراوە لە ناوەوەو نەوەک دەرەوەی ناوەوە بێت . لە دەرەوەبوون واتە بوونێک لە ناو پاساوھێنانەوەو ھەمیشە پڕۆسەی خولقاندنی ئـۆبژێیەک کە تەنیا بوونێکی وەھمی ھەیە . بوونێکی میتافیزیکییە نەک بوونێکی ئـیمانانت و ھاوشان . ئـەمەش کێشەو ئـیشکالی ئـێمەو ئـینسان و جڤاکی ئـێمەیە لە گەڵ چەمک و بکەری بەدوژمن و نەیار. ئـەویترو دەرەوە بۆ ئـێمە ئـاسانترین ئـەو پاساوە ئـیدۆلۆژییە بووە کە بە ئـاسانیی و بە خێرایی ھەموو گوناھەکانی ۆێدا ھەلدەواسین . تەنانەت دەستگرتن بە قەدەرو ھۆو ھۆکاری میتافیزیکی و ئـاینیش ھەمان دەرەوەو دەرەوەبوونە کە ئـێمە لە ڕێگەیەوە ڕادەکەین . نەک ژە ناویدا ھەڵ بێین . بەمشێوەیە دەروەی ئـێمە بوونێکی پەیوەندیی و عیللەتگەرایی بە فاکت و دەرکەوتەکانمانەوە ھەیە .

4
ناچارین لە بری پەیوەندی بەستن و مامەڵەی ڕاکردن ، مامەڵەیەکی بەرھەمھێنان بخولقێنین . مامەڵەو دەست و پەنجە نەرمکردنێک کە ئـاستێکی ئـۆنتۆلۆژی ھەبێت و سەروکاری لە گەڵ ئـیشکالێتی بەرگریی و بەرەنگاریدا ھەبێت . واتە لە بەرانبەرو لە ناو بەرکەوتنەکانماندا لە گەڵ سەرکوتکردن و ملکەچکردن و ھێزە ھەیمەنە خوازەکان ، ماکینەکان و ماکینەی ئـارەزوو فیچقەکەکردن و ھەڵھاتنەکان لە ناو پرۆسێسیوسی بەرھەمھێنانیدا بەکار بخەین . دەسەڵات و ھێزە کەیمەنەکارەکان ڕەق و زبرو پتەون ، چڕکردنەوەی تەواوی ئـارەزوی تێپەڕاندن و بازدان بەسەریدا تەنیا لە یەک پنتدا ، بە زیان دەگەڕێتەوە . دەبێت پەڕش و بلاو بین و لەمسی شوێن و پنتێکی ناسک و باریکی بکەین . دەبێت خەبات و جەنگی بەرەیی ئـاشکراو مەکشوف بخەینە لاوەو جەنگی گەریلایی و مەخفیی و نھێنی سەر ڕێگا بخەین . ڵەم میانەو سوروبەندی فۆرمیولەبوونی شێوازی سەر ڕێگەخستنی جەنگەکە ، دەبێت ئـاگاداری شەڕی سەراپاگیریی و کەڵکەڵەی وێرانکردن و شۆڕشگێڕی بین . چونکە دەسەڵات و ستراتیژو گەمەکانی لە خۆیدا دەیان سروشتی دەجالییانەی ھەڵگرتووە تا بمانخاتە ناو بەرگریی و بەرھەڵستکارییەکەوە کە لە ئـەسڵدا دەسەڵات و گەمەی دەسەڵاتەو پێی نازانین . بە تایبەت لەو شوێنەی بەرگریی و بەرھەڵستکارییەکە فۆرمێکی جێگیرو دیارو مەلموس و سەنگەرلێدانی ژە خۆدا ھەڵگرتووە .

5
ھەڵھاتن لە بری ڕاکردن ، دۆزینەوەی چەک و ئـامرازو میکانیزموکانی بەرگری لە بری ڕاکردن بە دەستبەتاڵیی و ڕووت و قوتی . لێرەدا دەبێت عێرەدا شوناس و نوێنەرایرتیکردنی دەستەجەمعی وەلا بنێن . ھەڵگری ھەر شوناس و نواندن و ئـەکتی نوێنەرایەتیکردن بین ، ئـاسان دەگیرێین و ئـاسان دەچینە ژێر بار . ئـەو کردەو ئـەکتانەی کە چەترێک پێکەوە گردییان دەکاتەوەو جەوھەرو ماھییەتێک بە خۆیان دەبەخشن ، لە کەمترین مەودادا تەسلیم دەبن و دەکەونە ژێربارو ژێردەستی گەمەو ستراتیژی دەسەڵاتەوە . دەبێت لە ھێچ شوێنێکدا بنەو بارگە نەخەین . بە شێوەیەک کۆچەریی و ھەڵھاتوو بین بین کە لە پنت و شوێنێکدا گرد نەبینەوەو کۆ نەبینەوەو . واتە ھەمیشەو بەردەوام ھەڵھاتن لە بری وەستسن و پشودان و ئـاوڕدانەوە.لە بری ئـەوەی وەک یەک بین ، پێداگیری لەسەر بەرھەمھێنسنی جودایی و جیاوازیی و نامۆیی و غەریبیبوونمان بکەین . بێ شونا شوناسنمان بێت . بێ مێژوویی مێژوومان بێت . نا شوێن شەێنمان بێت .

6
نە سەرەتامان کەبێت و نە کۆتایی ، ھەمیشە لە ناوەڕاستدا بین . واتە ھیچ پنتێک نەبێت بمانبەستێتەوەو ۆێوەی بگیرسێینەوە . لە ناوەڕاستدا بوون واتە بێ شوێنی .

7
ئـاگامان لە تێکەڵبوونی تخوب و سنورەکانی نێوان خۆمان و دەسەڵاتی زسڵ و ھەیمەنەکار بێت . دەسەڵات و دەزگاکانی فێڵبازن و بڕێکی زۆر بە ناوی ئـۆپۆزسیۆن و بەرگرییەوە خۆیان دەخزێننە ڕیزەکانمانەوە . بەڵام ئـەمانە تەنیا ماسک و دەمامکن کە بە ناچاری لە نیوەی ڕێگەدا نیشتەجێبوون و زەمینەسازی ھەمیشەیی خۆیان دادەمەزرێنەوە.ئـەوان کۆچەریی و کۆچکردوو نین . ئـەوان زەمین نشین و شارنشین و ھەرێم نشینی ھەمیشەیین . دەسەلات ق دەزگاو ستراتیژییەکانی مەلموسترو کۆنکرێتی ترن بە بەراورد بە بەرگریکارو بەرھەڵستکارەکان . ئـەوان ژە ناو ھێڵە پارچەپارچە بوو شوناسەکسندان . بەڵسم بۆ ناسینەوەو دۆزینەوەو جیاکردنەوەو جێھێشتنیان پێویستمان بە نەوەستان و بەردەوامبوونە لە جوڵەو داھێنان و جێگۆڕکێ .

8

ئـێمە لە ھەناوی ڤێرتویل و ئـەکتەێلدا کارمان – نیشتمان دروستکردن و جێھێشتنی نیشتمان و سەرلەنەێ نیشتمان و ھەرێم دروستکردنەوەیە . وەک ئـەو کاوبۆیە ئـەمەریکییەی بۆ نوستن پێویستی بە زەویی و ڕاخەر نییە ، سەرپشتی ئـەسپ و سەرخەوی ناو گالیسکەکان بەسە بۆی.ئـێمە لە باو خەیاڵ و بە چەکی خەیاڵ و خەیاڵی تێکچووی نا ھارمۆنی ڤێرتوێل و ئـەکتەێل لە پەیوەندییەکی ناچارییدا بە یەک دەگەیەنین . دەسەڵات زیاتر دیفاکتۆیی و ڕیسلییە تا ئـەکتوێل و ئـەکتوێلیزاسیۆن و بە ئـێستایبوون . بەرگریی و بەرھەڵستکسری ھەمیشە ناوەخت و لە کاتی خۆیدا نەبووە .
9

جیاوازی ستایڵ و زمان و نەریتی بیرکردنەوەو خەیاڵ و وێناکردن . جیاواز لە شێوازی دەستبردن بۆ ماتریال و سەرمایە سیمبۆلیی و مەعنەویتەکان . کارکردن لە ناو ئـەدەبیات و شعرییەت و ژیانێکی ئـەنارشیی و سوریالییانە . ستسیلی ژیانی بەرھەڵستکاریی و بەرگریکاران سەر بە ئـێستایەو زیاتر لە جوگرافییادایە . فۆرمگۆڕین و خۆگۆڕینی بەردەوامی بەرگریی و بەرەنگاریی و بەرھەڵستی لە نا ستایل و عەیرە ڕۆتینییەکانیدایە . کۆچەرییەک جگە لە خەم و ێەرکی ھەڵھاتن و ڕێگە بڕین ، کارێکی دیکەی لە گەڵ ئـەزموونە ژیانییەکان و ئـەزموونکردنی ژیاندا نییە . سروشتی کەمایەتیی و خزیی و لوسی و بێ موڵکیی و ناخاوەندارێتی بەرگریکردن . زمان و موفرەدەی جیاوازو ھەمیشە گۆڕاو .
10

بەرگریی و بەرەنگاریی و بەرھەڵستی بەرھەمی ھێڵەکانی ھەڵھاتنە . ئـێمە ھەموومان کردەو بەرھەمی ھێڵەکانی ھەڵھاتنین . ھەڵھاتن بەرگرییە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت