ئەبوبەکر جاف : سۆسیۆلۆژیای کاری نا – ماتریالی .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 Marx est mort. مارکس مرد “.
Jean-marie Benoist .

1

ھیچ نەنگیی و شورەییەک نییە ، کە مارکس و ئـابووریناسیی و سۆسیۆلۆژیای مارکسی بەرھەم و مناڵی کۆنتێکستێکی سۆسیۆ – مێژوویی و ئـابووری سیاسی دونیای خۆی بێت . پەیوەندییەکان و ھێزەکان و ململانێی چینەکان و ئـامرازەکانی بەرھەمھێنان لە کۆمەڵگەیەکی پیشەسازیی نوێدا حەتمییەتێکە وشیاریی و ئـاگایی و تێۆریزەو تیۆریزاسیۆن و چەمکاندن و ئـەرگیومێنتسازییەکی پاشکۆ بە ھێزەکانی ئـەو کاتە بخولقێنێت . حورمەت و ڕێزگرتنێک کە ھەمان بێت بۆ مارکس و تەفسیریی مارکسی ، ئـەوەیە لە شوێن و کۆنتێکستی خۆیداو لە سەدەی نۆزدەدا بیبینین و ماناو نرخی خۆی پێ بدەین . مارکسیش وەک کەر ئـینسانێک لە ناو زانستە کۆمەڵایەتیی و زابستە مرۆییەکاندا ھەم خۆی سوژەیەکی ئـینسانییە لە ناو تۆڕی ھێزەکاندا بەرھەمھێنراوە . واتە بە قەولی فوکۆ مارکس وەک سوژەیەک ، وەک بەرھەمھێنراوێکی کۆمەڵایەتی لە ناو ھێزەکانی سەدەی نۆزدەو ئـیپستیمی دونیای مۆدێرن دایە ، وە تەفسیرو بەرھەمەکانیشی مەحکومە بەو لەحزە ” ئـپستمییەی ” سەروبەندی فۆرمیولەبوونی مارکسی موفەسیرو مارکسی شپڕشگێڕ و مارکسی ئـابووریناس … مارکس نە پەیامبەر بووەو نە فاڵگر . دەتوانرێت مارکس لە ناو تەفسیری ماتریالیزمی مێژوویدا بە ئـیشکاڵ بکەین و ئـەگەر تۆزێکیش بڕوامان بەو میکانیزمەی تەفسیرکردنە مارکسیستە ھەبێت پێش ھەر کەس مارکسێکی بەرھەمھێنراوی بە ماتریالبووی پێ بخوێنینەوە . بەم شێوەیە ڕاکێشانی مارکس بەھەر فۆرم و فئـرمیلەبوونێک بێت بۆ ناو دونیای ئـێستا ، ئـەوا ستەم لە مارکس دەکەین و دەیشیکرین بە ستەم و ستەمکارییەکەوە بە سەر ئـێستای دونیاو دراوەکانی ئـێستاوە . مارکس بەرھەمھێنراوێکی ناو چین و ملمژانێی چینەکان و ھێزەکان و پەیوەندی ھێزەکان و بەرکەوتن و ھاوسەنگی ھێزەکانی دەمی خۆیەتی .

2

چەمکێکی زۆر و تا بڵێیت ئـیشکال ئـامێزی وەک چینەکان و دونیای چینەکان و سەرمایەی چینەکان و فراوانبوون و واڵابوونی چینەکان و ستایڵ و شەرعییەتی چینەکانی ئـێستای ئـێمە نە دەچێتە ناو دوالیزمی ژێرخان / سەرخانەوە ، نە دەشچێتە ناو فرەیی و بێکۆتایی چینەکان و چینبەندی ئـێستای دونیای ئـێمەوە . چینەکانی نە دوو چینی بۆرژواو پرۆلیتارن و نە چینگەلێکن بەر مەبنای ئـامرازەکانی بەرھەمھێنانی دونیای سەدەی نۆزدەیەم و بیستەمیش پەیوەندی و ململانێ سەر ڕێگا دەخەن . چینی لە ئـێستادا ھێندەی لە ناو دونیای ڤێرتوێلی و مەجازیی و ڕەمزییدایە ، نیوەی ئـەوە لە ناو دونیاو ئـامرازە ماتریالیی و پەیەەندییەکانێ بەرھەمھێنانی ماتریالیی و تەنانەت کاریشدا نییە . کاری ئـێستا سەر بە فەزایەکی نا ماتریالیی و نا واقعییە . چینەکانی ئـێستا لەسەر ئـابووری مالیی نە بینا دەکرێن و نە پێناسەش دەکرێن و نە خۆیان فۆرمیولە دەکەن . ئـێمە وەک پییەربۆردیۆ دەڵێت : کۆمەڵێک کاپیتال و سەرمایەی جیاوازمان ھەیە کو ناچنە ناو کاپیتالی ماتریالیی و کالیتالی ێابووری مالییەوە .

3

ئـەگەر بویری ئـەوە بکەین و بڕێک نەکەوینە ناو ئـیشکالی مەعریفیی و تیۆرییەوە ، دونیای ئـێسڕا دونیای کاری نا ماتریالییە ، دونیای کارگەلێکە لەسەر مەعریفەو زانیاری بیناکراوە . دونیای تەکنۆلۆژیاو تەکنۆلۆژیای پەیوەندییەکسن کاری نا ماتریالین . پەیوەندی بەرھەمھێنەرو بەرھەمھێنان و بەکسر بردن لە ئـاستێکی مەجازی ماترێکسیدا ناچێتە ناو بەرھەمھێنان و پەیوەندی بەرھەمھێنان و ئـامرازەکانی بەرھەمھێنسنی کاپیتال و کاپیتالیزم و دونیای سەرەتسی دەرکەوتنی کۆمەڵگەیەکی پیشەسازیی و بە پیشەسازییکردنەوە . کەرتە خزمەتگوزارییەکانی لە ئـابووری ئـێستادا ، نمونەیەکی نوێی پەیوەندیی بەرھەمھێنەرانەن . بەرمەبنای ئـاڵوێرو ئـاڵوگۆڕی خێرای زانیاریی و مەعریفە دروست بوون . تێکسی بەرھەمھێنانی خزمەتگوزارییەکانیش مەحکوم نین بە قازانج و سودی ماتریالی ، لێرەدا ئـێمە فەرمانبەرێکمان ھەیە لەناو ئـەم بەرھەمھێنانەشا ، لە ناو ئـەم بەرھەمھێنانە نا مادییەدا کە سودو قازانجێکی نا- ماتریالی ھەیە لە وێنری خزمەتگوزارییەکی تایبەتی فەرھەنگیی و کولتوریی و زانیاریی و مەعریفی . کاری نا- ماتریالی دەتوانی لە نمونەی کۆمپیەتەردا بیبینین . کاری کۆمپیوتەری دەستکاریکردنێکی تەواوی پەیوەندییەکانی کرێکارو پێدراو فاکت و ئـەکتی نوێی سۆسیۆلۆژییە . کڕێکاران لە ئـێستادا ھەمان چەمک و ھەمان بکەر نین کە ڕۆژگارێک بەرکەوتنی ڕاستەوخۆیان لە گەڵ کارگەکان و ئـامێر بوونیان ھەبوو . ئـەو کاتەی چالاکییە مرۆییەکان چالاکی میکانیکی بوون . شۆڕشی کۆمپیوتەری و پەیوەندییەکان لە بەرھەمھێناندا گۆڕانکارییەکی ڕادیکاڵیی و ڕیشەیی بەسەر شێواز و جوڵەو بزاوتی کارکردندا ھێنا . بە خێراییەکی وەھا کە ئـامرازەکانی کارلێککردنی سیبیرانیی و شتێکی نوێی لە جەستەو مێشکماندا خولقاند . ئـەنترۆپۆلۆژیای فەزای سیبرانی لە ڕاستیدا دانپێدانانە بە دۆخێکی ئـینسانی نوێ . کاری نا – ماتریالی لە ناو کۆمۆیوتەرو پەیوەندییەکاندا ” خزمەتگوزاری ڕەمزیی – شیکاریی ” خولقاند . ئـەم شێوازەی کارکردن و کارە نا – ماتریالییە خاوەن نرخاندنێکی بالو بەھسیەکی دیکەیە . کلیلی کێبەرکێ و ملنلانێی دونیای ئـابووری نوێی جیھانییە . ئـەمەش لە ئـاستی بەکارھێنانی ڕەمزییانەی کاراو دسھێنەر ، لە میانەی لە خۆگڕنی داڕاکان و پیشەسازی وشە . ئـا لێرەوە ئـێمە سەروکارمان لە گەڵ کاری نا ماتریالیی و سۆسیۆلۆژیای کاری نا- ماتریالیدایە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت