Abubakir-Caf-5

ئەبوبەکر جاف : لە بارەی ( ئەویتر ) و ( ئەویتری )كوردەوە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەویتر بۆ ( كەسێك , گروپێك , نەتەوەیەك , شارستانیەتێك .. ) گوتار و سیستەمێكە , سەرباری ئەوەی بەرمەبنای ( پێكهاتەو جیاوازی بونیادی ( كولتوری , جوگرافیی ) . كایەی سیاسسەت و و بڕیِكی باش ( مەعریفەش ) كاری لە بەرهەمهێنان و بەرهەمهێنانەوەی ئەم ( زات و باتە )دا هەیە . تەنانەت ( ئەویتربوون ) لە ناو زانستە ( سروشتی و دەقیق و زانستە دڵنیایەكانیشدا ) كاری لە سەر كراوە , نمونەی كاركردنی ( فاشیزم و نازیزم و بەعسیزم …) لە و دیو ( خۆ بەرهەم هێنانەوەیان ( لە مێژودا ) , بە پرۆسەیەكی بە ئیدۆلۆژیاكردنی و سەپاندنی ڕاڤەو (حوكمی بەهایی) لە ناو زانستە مرۆییەكان و زانستە كۆمەڵایەتییەكاندا ڕۆیشتوە .

دەستبرا بۆ زانستە سروشتییەكانی ( لە وێنەی بیۆلۆژی ) تا جیاوازییەكان , و باڵایی و باشترین و جۆری باشتر لە ئەقڵ و لە ڕەفتار بكەنە ئەكت و فاكتێكی ( ئۆنتۆلۆژی – ژیاری ) . نازییەكان لە خولقاندنی ئەفسانەی ( پیرۆزی ڕەگەزی ئاری بە بەراورد بە ڕەگەزی سامی ) دەستكاری جینات و كرۆمۆسۆمەكانیان ئەكرد . لێرەوە ( كایەیەك ) كە كایەی زانستێكی سروشتی وەك بیۆلۆژیایە ..

خرایە ناو , یا خزێنرایە نا ئیدۆلۆژیاوە . تا درەنگانئ لە( زانستە مرۆیی – كۆمەڵایەتییەكان ) , كارو وەزیفەی ئۆرێنتالیست و رۆژهەڵاتناسییەكان , لەو دیو, لە سەرو ( توێژینەوەو لێكۆڵینەوەكانەوە , چ تیۆری , چ پراكتیكی , هەوڵێكی شاراوەو , نەشاراوە هەبوو , بۆ بچوككردنوەی ئویتر, بە بەربەری نا مەدەنیكردنی ئەویتر, بە كەم ئەقڵ و بە سەرەتایی و سروشتی كردنی ئەقڵ و ڕەفتاری( ئەویتر ) . ئەم كایە ( زانستییە نا ئەزمونیانە ) لە بەرهەمهێنانەوەی ( ئەویتری نا شارستانی ) كۆمەڵێك ڕاستی بوون ( وەك دراوێكی (ئۆنتۆ – سۆیسۆلۆژی) لە كارو بەرهەمەكانی كەسانێكی ( وەك مۆنتیسكۆ و هیگڵ و كارل ماركس و ..) دەیان ناوی تری دیاردا دەبینرا .

ئەم جیاوازییە ( كۆمەڵایەتی – زمانەوانییە ) لە ناو مەعریفەی مرۆیی , لە چەقكردنەوەی ( جیاوازییەكاندا , یا وردتر بڵێن بە جیاوازی كردنیان ) پێش پرۆسە ( سیاسی – ئیدۆلۆژییەكە, پرۆسەیەكی مەعریفی ئەیبرد بە رَیوە. پێش هەر شەرعییەتێكی ئیدۆلۆژی, ئەفسانەو زمان و شەرعییەتی (ئیپستمی بۆ دا ئەتاشرا).

ئەوەی ئێستاكە هەیەو ئەبینرێت لە جیاوازی و جیاوازبوون . دۆخێكە ( لە شوناس و شوناسوەرگرتن و شوناس وەرگرتنەوەو تازەكردنەوەی پیشەسازی ( شوناس دان ) , كە دراوێكی مۆدێرنەوە چەند سەدەیەكە , وردتر بەرئەنجامی پرۆسەی ( پیشەسازیكردن و بەرهەمهێنانی نەتەوە و نەتەوایەتییە ) . شوناس , وەگ گوتار و سیستەم دراوێكی مۆدێرنانەیە .

ئەوەی كە (نەتەوەی ) دروستكرد . ئیرادەیەكی ( سیاسیە )كە تەواو بەمیكانیزم و ئەفسانەكانی مۆدێرنەوە , بە شەرعییەتی مۆدێرنەوە , بە جەبەروتی ئیدۆلۆژیانەی مۆدێرنەوە .. هاتە بوون و دەبێتە كردار . ئەم شوناس وەرگرتنە , ئەم بە نەتەوەو گرپكردنێكی ( تایبەتمەند ) چركەساتێكی ( وجودی – سیاسی ) تێپەڕینراو نییە و كۆتایی هاتبێت ) ئەگەر وردتر جورئەت بكەین .

پرۆسەیەكە , چركە بە چركە ( بەرهەم دەهێنرێت , یا بەرهەمدەهێنرێتەوە ) . لەم سەروبەندەدا ( كایەیەكی وەك تەكنۆلۆژیاو ئامرازەمانیشی تێوەگلاون , یا وەزیفەیان پێدراوە ) لە بەرهەم هێنانەوەی ( شوناسی نەتەوەیی و ژیاری و كەینونیدا ) . ئەوەی كە كۆڵەكەی بنەڕەتی دروستكردنی ( شوناسی خود و شوناسپێدانە بەئەویتر , بەخۆم ) لە دەزگا ئیدۆلۆژییەكانی وەك (دەوڵەت و پارتە سیاسییەكاندا) كارەكانیان ئەبینرێت., خۆ دور نییەو ڕەنگە (شوناسەكان و فۆرمی تەجەلابونیان بگۆرَێت) ,بەڵام هەمیشە ئەویتری (من) وەك نەیار , وەك هەڕەشە و مەترسی , وەك هێزی توانەوە و تەختكردنم ) ئامادەیە , جا ئەمە پرسێك نییە بەو ماناییەی كە ( ئەویتر ) بۆ ( منی رۆِژئاوایی , منی ئەوروپی , منی مەدەنی , منی عەرەبی ..) ڕاستییەك و فاكتێك یا ڕیالێتییەكی ) پەیپێبراو مەلموس و مانێڤست بوو بێت . زۆرجار ئەخولقێنرێت , ئەكرێت بە ئەفسانە و دروستئەكرێت .

( منی كورد ) چەندێك شەرعیەتی شوناس وەرگرتن لە ڕیِگەی پێكهێنەرەكانی ( مێژوو , جوگرافیا , زمان , بونیادی جیاوازی سۆیسۆ – سایكۆلۆژی ) وەردەگرێت . زیاد لە مانە ( لە پرۆسەیەكی سیاسی و ئیرادەیەكی سیاسیدا ) ( شوناسی نەتەوەیی – جڤاكی) وەر ئەگرم . ئیرادەیەكی سیاسی وەها , كە ڕۆژانە ( پێم بڵێت و تەلقینم بكات بەوەی منی كوردی كێم و ئەویتری نا كورد كێیە ) . یارو دۆستەكانمان كێن و دوژمنەكانمان لە سەر بنەمای كوردبوون كێیە .

ئەبێت دوژمن لەم پرۆسەیەدا بوونی هەبێت ( ئەگەر چی دوژمنی وەهمیش بێت ) چونكە دوژمن و ئیدامە پێدانی شەرعییەتی ( من بوونی كوردی و كوردبوون ) وەك بونەوەرێكی ( ئۆنتۆلۆژی – سیاسی ) پێویستی بە ( هەرەشەو تارماییەكانی ) هێزە نەیارەكانی كوردبوون هەیە . ئەمەش پرۆسەیەكی ( سیاسی ) پلە ئیمتیازە .

چەند نیگەران ئەبم , ساسیەكانمان , یا كۆمەڵیك ئەكتەرو بكەری تری ( سیاسی – كۆمەڵایەتی ) لە ناو خوماندا , بە ( غەیرە كورد و نا كوردەكان ) دەڵێن : ئیوە لە كوردستان و لە ناو خەڵكەكەیدا .. ( هەست بە غەریبی و نامۆیی مەكەن و لە ماڵی خۆتاندان ..؟؟!! ) ئەمە لە كاتێكدا .. ( نامۆیی و میوانبوون و هەستبە غەریبی كردنی ئەویتری ( ناكورد ) , دەلالەتێكی گەورەیە ) بۆ ئەوەی ( ئەو , ئویترە ) بۆ منی كوردی , بمانخاتە بەر تاقیكردنەوەو و ئەزمونێكی گەورەی ( كوردبون و هەست بە كوردبوونی ) خۆ كردن , تا ئەو ڕادەیەی ( ڕۆژانە كوردبوونی خۆمانی پێ بپێوین .

هەفتەنامەی ( سڤیل ) ژ : 172 . 2-3-2013 ئەم بابەتەم بڵاوکردۆتەوە .

1,285 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت