ئەبوبەکر جاف : ڕیفۆرمکردنی پارتی ئەستەمە ..؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ریفۆرم بە چ واتایەک ، بۆ هیزێکی سیاسی ناسیۆنالیست و راِستڕەو کۆنزەرڤاتتواری وەک پارتی ، چۆن و لە کوێوە دەستی بۆ بەرین ..؟ بۆچی ڕیفۆرم نەک ڕادیکاڵیەت .؟ کۆی هێز و گروپەکانی دونیا ، تەنانەت لە ئاستی کەسی و تاکیشدا ڕاستە ، کاتێک ئەتەوێت دەستکارییەکی رادیکاڵی و ڕیِشەیی بکەیت ، ئەویش دەچێتە دۆخێکی نا سروشتی ، یا دۆخێکی پەلاماردان ، یا دۆخێکی پەرچەکرداری ، دۆخێک مۆرال وەک ئیدۆلۆژیا ئامادە دەبێت ، ئەو کاتە پێش هەر دوالیزمێک ، دوانەی ( یارو نەیار ، دۆست و دوژمن ، ئیرادەی باش / ئیرادەی خراپ ، هەولدان بۆ خوێندنەوەو بینینی نیەت و پاشان داتاشینی وێنەی نەخوازراو و نا ئەخلاقی ..

ڕەنگە هێزێکی سیاسی وەک پارتی مارانگاز بێتو حەقی بەدەست بێت لەوەی سڵبکاتەوە لە ڕەخنە لێگرتنی ..! لەدەستبردن بۆ کۆمەڵێک پرس کە جێگەی خیلاف و ئیجتیهادی نوێ بێت .

پارتی تەواو ، ئیٍستا یا بۆ زیادتر لەدەیەیەک ، ئەبوایە دەستبەرداری ئەوە بوایە کە کێشەی نییە ، کێشەی پرانسیپی و شا دەماری نییە . کێشەکان فەننین ، یا کێشەی کەموکورتییەکی ڕاگوزەرەو ئەڕوات ، یا کێشە نین و دەیانەوێت وەک هەندێک هیزی تر بیکەنە کێشەو برین بۆی .. زۆر ڕاستە کێشەکانی پارتی جیاوازە لە کێشەی هەر هێزێکی سیاسی تر ، چون ئەم کێشانە لە سەقفێکدا دەوەستن . واتە پارتی لە جەستەیەک ئەچێت کە کۆی ئەندامەکانی جەستەی هەویان کردووە ، لە هەندیچک جێگەدا شێرپەنجەشەو پێویستی بە برَینە . بەڵام خۆشبەختی و کارقایمی پارتی لەوەدایە کە دڵی کار دەکات ، بەڵام کام جەستەو هەوکردنی ئەندامەکانی رۆِژگارێک نەگەیشتۆتە دڵیش ، ئەوکاتە کار لە کار ئەترازێت . تا نەخۆشی و بیمارییەکە نەگەیشتۆتە ئەوەی پێویستی بە چاندنی دڵ بکات ، ئەبێت هیچ نەبێت خۆێنی خۆی بگۆرَێت . پارتی دەبێت بە ئاگا بێتەوە ، کە تۆکمەیی و پتەوی هەناوی پارێزراوە ، پارێزراوە بە ئۆزۆنێکی وەها کە گەرد و تیشکی خراپ نایەتە ژورەوە . بە دروستی چینی ئۆزۆنی پارتی درزی تێبووە . لە گەرەبونیشدایە . ئەوەی لێرەدا کە دەبێت پارتی بیکات بە قەناعەت و لە سەری بوەستێت ئەوەیە : زۆر بە ڕونی کێشەو پرسەکان ( کەموکورتی نین..) ..! بەڵکە درزی گەورەو بۆشایی گەلێکن کە هیچزی سیاسی پێدا دەڕوات .. گروپی نا پارتی پێدا تێدەپەرَێت .. ڕوکاری دەەوەی پارتی لەو دیوارە دەچێت کە بە پۆڵا تەنرابێت .. بەڵام دیوارێکی روکار پۆڵا ، ڕوکار ، یا هیچ نەبێت ئامێری درزخستنە ناو پۆڵاو بڕینیشیەوە دروستبووە .

کاتێک کە کۆرَاو ئیجماعێک دروست بوو لەسەر ئەوەی ، ئەوەی دروست بووە کەموکورتی نییە ، شا گرفت و شا بیمارییەکە خەریکە درێژە دەکێشێت بۆ نەخۆشییەکی دریژخایەن . ئەمە سەرەتای کارەکەیە ، ئەمە سەرەتای خەمخواردنیچکی جددی و لێبڕاوانەیە . سەرەتا ئەبیچت دان بەوەدا بنرێت ئیشکلی گەورەی هەیە.یا گرفتی بونیادی و ستراکتۆری هەیە ، لێرەشەوە هەم تەشخیێ و پرۆسەیەکی ( دیاریکردنی بیمارییەکەی )دەوێت . ئێمە رۆژانەو لە ئاستێکی زۆر بەربڵاودا گویچمان لە گازنەو گلەیی و ڕەخنەی توندی خودی پارتییەکانە لە پارتی ، ئەگەر ڕەخنەو هەڵوێستە لەسەرکردنەکان هێزێک گروپ و کەسی نا پارتی بیکات ، کەمتر و زۆر کەمتر ئەمانوەستیچنێت . بەڵام کە کارهاتە سەر ئەوەی لە ناو خودی جەستەی رێکخستن و گوتاری سیاسی – پارتایەتیکردندا بێت ، ئەو کاتە پارتی ناحەقەو نا حەقی ئەکات ئەگەر نەوەستێت و نەیتەزێنێت .! همومان گلەییمان هەیە ، لە ئاستی قیادیشدا گلەیی هەیە ، کادری خوارەوە ، کادری وەسەتی ، کادری سەرکردایەتی ، مەکتەبی سیاسی .. ئەوەی نوکتە خۆشەکەیە ..: گلەیی لەکێ ..؟ گلەیی جەماعی و کۆرسی هەمومان لە هەمومان ..؟!! تا ئەو جێگایەی کە نازانین ڕۆ بکەینە کۆێ .؟ زۆر جاران گوێمان لەوە دەبێت کە ( مەگەر تەنها خودا چاری بکات ، گۆدۆیەک ، موحەمەدێکی مەهدی تایبەت و نێردراو بۆ رَیفۆرمیکردنی پارتی ، موعجیزەیەکی ئیلاهیانە ، کەرامەتی ئەولیاو پیاوچاکان ..

هیچ پاساوێک نابینین بۆ تاجیلکردن و دواخستنی ( کێشەکان ، نەک کەموکورتی ) . نە هەلومەرجە کۆمەڵایەتی سیاسیەکە ، ئەوەی جارانەو فۆبیای هەبێت لە سەرمان و ئێمە بخاتە بەردەم ئەگەری مان و نەمانەوە .. هێز نەیار هەیە ، هێز هەیە لە سەر بنەمای نەفیکردن و خەیاڵی بنەبڕکردنی پارتی هەم خۆیی و هەم جەماوەری خۆی ڕاگرتووە . بەڵام نەیارەکان جۆرێکی ترن ، دراو پێدراوەکان شێواز و دەرکەوتن و فۆرمەلەبوونی جیاوازیان هەیە . ئەمانە هیچ کات پاساو نین بۆ دواخستنی ڕیفۆرمێکی شیواز رادیکاڵی ..

ئەوەی نیگەرانمان ئەکات ، ململانێکانی ناو پارتی لەوەی ئاراستەی دەرەوە بکرێن ، هەڵگەڕاونەتەوە بۆ ناو پارتی ، لەمەش نیگەرانتر ، ڕەخنەو نیگەرانییەکان زیاد و زیاتر لەوەی خەمی ڕیفۆرم و چاککردن بێت ، خەمی دەستکەوتی زیاترە ، بەروبونەوەی پلەو پۆستی زیاترە ، سەرمایەی مادی زیاترە ، خەمی ئیمتیازاتی زیاترە ، هەر کادیرەو اە پلەیەکدا ، خۆی بەو کادیرە بەراورد دەکات کە زیاتری هەیە لەم ، پلەی بەرزترە لە کاتێکدا ئەم شایستە ترە،سەرمایەو دەستکەوتی زیاترە ، لە کاتێکدا ئەم ماندوترە ، ئەم زیاتر بۆ پارتی و ماڵی بارزانی لێبَراوانەتر کاریکردووە ..! کوڕی رۆژە تەنگانەکان و جەنگەکانی بووە ، ئەم تا ڕاپەرَین لە ئاوارەیی بووە ، کەچی ئەو هاتووەتە سەر خوانی حازر ، فڵان بەرپرس پاسەوان و پاسەوانی مەتروک و بندیواری زیاترە،نەسرێ و بوجەیەکی زیاتری لە بەردەستە ، بە پلەو موچەیەکی باشتر خانەنشینکراوە ،..؟!

ئەمانەو ئەمشێوە گلەیی و گازەندەو نیگەرانی و ڕەخنانە ، گوتارو فۆرمی ( نا و نەخێرەکانی ) ناو پارتی بێت ،، ئەبێت خەم دامانگرێت ، زیات رو زیاتر نا ئۆمێد بین ، زیاد لە پیچویست ڕەشبین بین تا خوا حەزکات خەمۆکی دامانگرێت … چونکە ئەمانەپرسی شەخێی و بەرژەوەندی و بەرژوەندییە خوازییە …

نیگرانکەر تر لە هەموی ، ژماری ئەوانەی بۆنی خەمی کتێبی و فکرو تیۆریان لێدێت .. چەندێکن ، هێزن یا کەسان ، گروپن یا چەند هەوڵێکی نا ئومێدی بەرش و بڵاو .. ئەزوانەی دەیانەوێت ئەم فۆرمەی حزبایەتی ماڵئاوایی بکات ، ئەم شیچوازە رێکخستن و حزبایەتیکردنەی ( مارکسی – لینینیە ) گۆڕەوشار بکرێت . لە بری ئەوەی پارتی ئیدارەی وەزعێکی ڕاگوزەریی دروستکراو بکات ، فکرو هێڵی فکری-سیاسی .. ئامادە بێت . خەمی ئەوەی هەبێت ئەو پارادایم و وێنە کادیرییە نمونەییە تێکشکێنرێت کە بووە بە سیستەم و بەرهەمهێنانی ئەقڵییەتی رێکخستن و کادر بون و بەرپرسیاری .. ئەوانە چەندێکن لەو دیو بە کۆمپانیا بوننی پارتیەوە ، لەو دیو خەمی کەڵەکە کردنی سەرمایەی مادییەوە خەمگین و نیگەرانی جێگۆڕکێ و بە بەرداکردنی خوێنی تازەن بە جەستەی پارتیدا .؟! بەم حاڵەو ئەگەر وای لێکبدەینەوە ، کە کۆمەڵێک کادری گەنج و لاو پێگەیون و هەناسەیەکی نوێن ئەوە ناحەقین ، ئەگەر کۆی کادیرە هەستیا رو بڕیاردەرەکانی ناو ئەم حزبە بکەبنە گەنج و لاوی خوێن گەرم بێسودە ، چون سیستەمێکی وێناکردن و بەرهەمهێنان و بەرهەمهێنانەوەی ( کادیری نەوەی کۆن ) و پیر ، ئامادەیەو تۆرێکی جاڵجاڵۆکەییە .

من بۆ خۆم جیاواز لە هەرکەسێکی تر نیگەرانم ، چونگە ئەو نیگەرانیی و نا ئومێدییەی کە پێویستە هەبیت نییە … نیگەرانی کتێبیانەو میشکی و دڵیانە نییە ، ئەو نیگەرانی و بێتاقەتییەی کە هەیە ، بۆ پۆستێک ، یا بە ئۆتۆمبیلێکی مۆدێل بەرز ، بە ڕەزو باخ و زەوییەکی ڕوکن کۆتایی دێت ….

ئەم بابەتەم لە هەفتەنامەی سڤیل . ژمارە 181. 11/5/2013 باڵاوکراوەتەوە

 1,290 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت