Abubakir-Caf-4

ئەبوبەکر جاف : 17 ) ی شوبات لە نێوان ( ڕوداو و نا ڕوداو) دا .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پۆلێنكردن و ودابەشكردنی (كایەی سیاسەت و سیاسەتكردن و حزبی بوون ) و فەزای گشتی , بۆ دونیای پێش و پاشی (17) ی شوبات, كاڵَفامترین و بێئاگاترین خوێندنەوەیە بۆ دونیای سیاسەت و سیاسەتكردن لە كوردستان. تیۆریزەكردن بەو ئاراستەیەی كە ( ئۆپۆزسیۆن و كاری ئۆپۆزسیۆنی لە ناوەراستی مانگی تەموزی 2009 وە, سەریهەڵداوە , بێجگە لەوەی( تەفسیرو جەبرێكی ئیدۆلۆژی –قەبەلی) ئەبەخشێت بە بزوتنەوەی بەرهەڵستكاری , شیواندن و بە لارێدا بردنی مێژوویەكە, كە تەنها گروپێكی سیاسی ناوچەیی سودمەندە , درزێكی گەورە دەخاتە (ئەكت و فاكتێكی ) ( سۆسیۆ –پۆلیتێكی ) یا روداوێك , كە بۆ بینین و ڕاڤەكردنی (چاودێرێكی بێلایەنی ئەكادیمی ) زیاتر پێویستە ,تا بە ئیدۆلۆژی كردن و بارگاوی كردنی بە دروشم و حوكمی مۆراڵی جیاواز, چەندێك ئۆپۆزسیۆنێك دەتوانێت بە پرۆسەی (ڕاڤكردن و تێگەیشتن و بە قازانج بەرهەمهێنانەوی و مانا دان بە ( روداوێكی ) لە م چەشنە, بە هەمان شێوە, یا كەمتر یا زیاتر, دەسەڵاتی سیاسیش هێزو توانای بە كارخستن و تەفسیركردنی ئەم ( روداوەی ) هەیە.

ئەمانەوێت حەقیقەتێك بلێین (ئۆپۆزسیۆن و خەبات و بەرهەڵستكاری مەدەنیانەوە و هێمنانە) مێژووەكەی ڕیك لە مانگی تەموزی ساڵی 2009 وە دەست پێناكات, هەڵشاخان و یاخی بوون و ڕووبەڕوبوونەوە لە گەڵ دەسەڵاتی سیاسی كوردستان لە مانگی شوباتەوە تەجەللا نەبوو… پێش ئەم مێژووە , لە پاش ڕاپەڕین بە چەند ساڵیبَك بزوتنەوەی بەرهەڵستكاری بە فۆرم و میكانیزمی جیاواز, دەركەوتبوو. فشارەكانیان چەندێك بوو, پێگەو شوێنیان چەندێك بوو ؟ سەرمایە و كاپیتاڵی سیمبۆلییان چەندێك بوو ؟, ئەمە بابەتێكی ترە…بەڵام گرنگ بۆ مێژو و ئەدەبیات و فەزای گشتی ئێمە ئەوەیە نا حەقی نەكەین بەرانبەر ئەو گروپانەی كە بە رۆئیاو بە ئەكت ئۆپۆزسیۆن بوون ..

نمونەی چەپە ڕادیكاڵ و پارتە كۆمۆنسیتەكان, ڕاپەڕین و بەرهەڵستكاری قوتابیان و خوێنكاران, دروستبون و فۆرمەلە بوونی رێكخستنی سیاسیانەی ئەحزابی سیاسی ئاینی , ڕیپێوان و ئیعترازی سەندیكاو ڕیكخراوەكان, زەمینەیەكی لە بار و نیمچە سازو لە بار كە دەر ئەنجامی كاری گروپی (ڕەهەند ییەكان )بوو (ڕەهەندییەكان وەك گۆڤار نا, بەڵكە وەك گوتار و زمان)… چەندین جوڵەو كردەی سیاسی تری بەرهەڵستكارانە, جا بە شێوەی پەرش و بڵاوی بێت , یا كردەكە كاتێكی كەمی خایاندبێت و رێژەی بەشداربوونەكە كەمتر بووبێت… لێرەوە ئەمانەوێت بلێََین, ئۆپۆزسیۆن بوون ( بە فۆرم و گردبوونەوەی جیاواز پێش دەركەوتنی ( ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانی و پەرلەمانتاری ئۆپۆزسیۆن بوونی هەبووە,

17ی شوبات سەرەتای دەركەوتن و مانێڤستبوونی چی بوو..؟

بۆ تێگەیشتن لەو (ڕوداوەی ) لە سەرەتای مانگی شوباتدا دەركەوت , بە ئەزش وەرگرتی رودا و ئەكسیۆنە (سۆسیۆلۆژی, سیاسی, دەرونی, ئابووری ) یەكانی پێش ئەم مێژووە, ناچارییەكی (سۆسیۆ – مۆراڵییە) . ئەو هێزو گروپ و گردبوونەوەو بەرهەڵستكارییەی پێش ئەم مێژووە , یا پاسیڤ و نا كارا بوون, شەرمن بوون, بە دەیان هێل بەرژەوەندی و قازانجیان بەسترابوو بە ( نابوێری) سیاسیانە لە فەزای گشتیدا, ئەزمونێكی بەرهەڵستكاری چەكداری گروپە ئیسلامگەراكان, ڕادیكاڵی و (نا هارمۆنی چەپە ڕادیكالِەكان, شەرمنی و بێدەنگی هەندێك هێزی تر, خەمی زۆر لە هێزەكانی تر دەبایە (لە بازاڕی دەستكەوتنی پشكێكی پارەو بوجە) لە لایەن پارتە دەسەڵاتدارەكانەوە, پەرش و بڵاویی جوڵانەوە قوتابی و خوێنكارییەكان, كاریگەری (گەمەی دەسەڵات لە تەرغیب و تەرهیب) لە لایەكی ترەوە هەستیاری بارودۆخەكەو مانەوی كێشە (نەتەوایەتی –سیاسیاكانی ) كورد , ترس لەدەستدانی زیاتر لەوەی دەستدەكەوێت, ترسێكی گەورە لەوەی هەر بەرهەڵستكاری و ڕوو بەڕوونەوەیەك بە توندوتیژی و خوێنڕشتن و زەبرو زەنگ كۆتایی دێت, كە پێشتر ئەزمونێكی تاڵمان لە گەلّدا هەبوو. ئەمانەو دەیان هۆكاری تر, كاریان (دواخستنی ) ئەم ڕوداوەی (17ی) شوبات بوو…

كەرتبوونی یەكێتی نیشتمانی و بەكارهێنانی ئەو سەرمایە (مرۆیی –مەعنەوییە) و بوونی سەدان ئەكتەری سیاسی و شۆڕشگێری دوێنێی شاخ( كە لێرەدا هەم ئامادەیی (مرۆیی و مەعنەوی لە بار بوو, هەم هێزێكی شاراوەی (چەكداری نەبینراو ) بوونی هەبوو كە دەیتوانی پاڵپشتی ( سەربازیانەو هێزی سەربازی ) بەرەی نەیاری دەسەڵات بێت. ئیتر جەنگ و زەبروزەنگی فیزیكی و ئەگەرەكانی لە بەر دەرگای هەر ماڵ و شارێكی ئێمەدا بوو..وەك هەر كۆمەڵگەیەَكی تری ئەم دونیایە (دیاردەی نامۆبوونی كولتوری كۆمەڵایەتی ) , دەركەوتنی نەوەیەك كە بە ڕەچەڵەك نەدەچووەوە سەر سۆڕش و شۆڕشگێران و ئەم یەك ود وو دەیەیە بەس بوو تا حیكایەتی شۆڕگیِران و پاساوی مانەوەیان بە كەڵكی تەنها گوێگرتنیش نەد ەهات, ماندوبوونی كۆمەڵگەیەك لە جەنگ و كوشتار, ئامادە یی و وزەی گوێگرتن و خو ماندووكردنی نەما بوو, دراوەكان و دەر ئەنجامەكانی (تێكەڵاو ) و بوونی چەند كولتورێكی جیاواز و بەریەككەوتنی فەرهەنگەكان, دەركەوتن و بەرزبوونەوی چەندین خواست و پێداویستی ئەم نەویە , جیاواز لە خواست و پێداویستتیەكانی نەوەی شۆرش, نەبوونی كەناڵەكانی ململانێ و قۆرخكردن و مۆنۆپۆلكردنی پنتەكانی (دەربازبوون و هەڵهاتنی نەوەی ) دووەمی شۆڕش و شۆڕگێران, دەركەوتن و گەشەكردنی چینێك , چینێكی ئابووری وەها كە میكانیزم و زەمەنی كورتی دەوڵەمەندبوونیان نەك تەنها جێگەی گومان بوو, بەڵكە ناشەرعی و نا مۆراڵی سەرچاوەكانیان زۆر ئاشكرا بوو, شۆڕشگێران و نەوەكانیان , بە نا سروشتی و نا تەندروستی دەرگیربوون لە گەڵ شێوازێكی ژیانكردن كە (مایەی تێگەیشتن نەبوو؟!)…

لە لایەكی ترەوە گرنگتر لە هەموی , پارتە سیاسیە دەسەڵاتدارەكان, هەمیشە لە پرۆسەیەكی بارگاوی بە (ئەرگومێنتكارییەكی فشۆڵ) كاریان (دواخستن و تەئجیل كردنی پرۆسەیەك بوو, كە فۆرم و شێوازی رێكخستن و بە بەرهەم هێنانی فۆرمێكی تر بوو لە (سیاسەتكردن و حوكومەتكردن و پارتایەتی كردن..) ئەو هێزەی كە دەیویست ببێت بە ئەڵتەرناتیڤی شێوازی حزبایەتی كردن پڕ بوو لە بەڵێنی (دابڕانێكی سیاسیانەی) گەمەكەو یاساو ڕێساكانی .پارتەكانی دەسەڵات ئەم كاری (دواخستنەی نەوەیەكی تازە ونیمچە تازەی ) هەمیشە بە پاساوی هەستیاری قۆناغەكەو , بەردەوامی و مانەوە لە ناو پرۆسەی شۆڕگێریدا…, كارەكەی دوا ئەخست, ئەم دواخستنەش تەنها لە قازانج و بەرژەوەندی (نەوەی كۆن و شۆڕشگێراندا) بە كۆتا دەهات, نەوەستان بە مەوەو داواكردن لە نەوەیەك بە بارگاویبوون و گێراەوەی چیرۆكگەلێك , كە سەر بە ڕەگەزی ئەمان نەببوو…

17ی شوبات وەك چركە ساتێكی نا ئەقلانی..!

مەبەست لە نا ئەقڵانی بوونی بەرزبوونەوە و بەرهەڵستكاری و ڕاپەڕین و هەر كردەیەكی تری شۆڕشگێڕی چییە.. بۆچی كردەی شۆڕش و شۆڕگێری كردەیەكی نا ئەقڵانییە..؟لێرەوە دەبێت لە سەر ئەو پنتە بووەستین , كە كردەی شۆڕشكردن و بیری شۆڕگێری برێكی زۆر لە سەر (نەفی و/ جەختكردنەوە) بەندە. شۆڕش و ئەكتەرەكانی تەنها لە دۆخێكی ناچاریدا دەكەونە گفتوگۆ و دانوستانەوە, چون دیالۆگ بەخشین و وەرگرتنە, ئەمە لە كاتێكدا , شۆرشگێری بە سروسشنتی خۆی كار لە سەر پێداگیرییەكی سەرسەختانەو ملهوڕی و كۆدێتا كردن بە سەر ڕیالێی و واقعی باودا ئەكات, شۆڕشگێران كەمتر دەرگیرن لە گەڵ پرۆسەیەكی وەك (دانوستان).

شۆڕش نەفی كوللی و نیمچە گشتییەكی واقعێكی (سیاسی , كۆمەڵایەتی ) وەهایە كە تەنها ڕامالِینی سەراپاگیر ئامانجی كۆتایی شۆرشە. ئەگەر چی بە برَێكی زۆر قوربانیش تەواو ببێت, مێژوی تەواوی شۆڕشەكانی دونیا بێقوربانی نەبووە. كاتێك كە شۆَرشێك لە سەر بنەمای نەفی و ڕەتكردنەوەی واقع و ئەو هێزانەی بەرگری لە واقع ئەكەن, بەند بێت, ئەوا میكانیزمەكانی بەرگری لە خۆكردن و بەردەوامبوونی هێزە پارێزەرەكانی ئەم واقعە , هێندەی كردە شۆڕگێرییەكەو بگرە زیاتریش دەست بۆ زۆر ئامرازی ڕەواو نا ڕەوا ئەبەن, چونكە پرسەكە مانەوە نەمانەوەی هێزێكە…ئەگەر كۆمەڵگەی كوردی تا ئەم چركەیەش (ستراكتورێكی شۆڕشگێرانە ) بیبات بەڕیوە , شەرعیەتوەرگرتنیش بۆ ئەم كردە توندانە بە ئاسانی (لە ئیدۆلۆژیاو بە حوزور هێنانی مێژوو تەفسیركردنی ئایندە ) ,بۆ هێزەكانی كۆمەڵگەی كوردی ئاسانە.

كۆمەڵگەو تاك (بە تایبەت گردبوونەوەو كاری كۆیی) زیاتر ئیدۆلۆژیاو میكانیزمەكانی وەك ( خەون بە بەهەشتەوە بینین, ئیمان, سۆزداری , خەیاڵ ..بەرێوەی ئەبات. ئەمەش , كردەیەك مانێڤست ئەكات (كە بیرناكاتەوە). ئەكتی بیركردنەوە, ئەكسیۆنێكە , برێكی زۆر پێویستی بە (ئارامی و هێمنی و تێڕامان) هەیە. شۆڕشكردن , نە كاتی بۆ بیركردنەوە هەیە, نە هەڵوەستەیەك ئەدات بە ئەكتەرەكانی بۆ بیركردنەوە, (باشی و خراپی)( كردەیەك) یا پێش كردەكە, یا پاش كردەكە بە پرۆسەیەكی ئەقڵانیدا ئەڕوات. بۆ ئەوەی ئەقڵ حوزوری هەبێت, ئەبێت كاتێكی ئارام و بئ لێكخشانی فیزیكی بوونی هەبێت.( ململانێكان ) بە ئەقڵانی بكەین, واتە دوری بخەینەوە لە دراو دەر ئەنجامی زەبرو زەنگ ئامێزو توندو تیژی. ئەو كۆمەڵگانەی كە بە پرۆسیسیوسێكی باشی ئەقڵانیدا تێپەڕیون, لە گرنگی بە ئەقڵانی كردنی ململانێكان و میكانیزم و ئامانجەكان تێدەگەن.

نە هێزەكانی ناو كایەی دەسەڵاتی ئێمەو , نە هێزەكانی بەرهەڵستكاری ناو كایەی دەسەڵات لای ئێمە بە ئەقڵانی كراوە.. ئەمەش زۆر بە ئاسانی ئەو ڕاستییەمان پئ دەڵێت , توندو تێژی نواندن و كاردانەوە واریدە , دەر ئەنجامێكی دروستی هاوكێشە سۆسیۆلۆژییەكەیە .

هێزەكانی دەسەڵات لە كوردستاندا. بە پلەی ئیمتیاز. ئەكتەرەكانی شۆڕش و بكەری دەست جەبری كولتوری شۆڕشن, ئەوەی تریش , هێزە نەیارەكانی بەرەی دەسەڵاتی سیاسی , پڕبوو لە بكەری شۆڕگیِرو ئەكتەری ناو فەرهەنگ و كولتوری شۆڕگیِریمان. دەركەوتن, بەشداری كارا, پاڵەوانەكانی شاخ (جا یا خۆیان پێشمەرگەكان بوون , یا كولتوری پێشمەرگە و شۆڕگێری بەڕیوەی ئەبردن) لە ناو ئۆپۆزسیۆندا, هەم دەیانویست دەستبەرداری سەرمایە شۆڕگیِرییەكی نەبن , هەم نمایشكردنی هێز بوو لە ململانێكاندا.كە ئەگەر خوا نەخواستە (تەنها بە كردەیەكی توندوتیژ تر) كۆمەڵگەكەمان دەچوە ناو (تەواوی مۆڕاڵ و ئەخلاقیاتی ) شۆڕشەوە.حوزوری ئەكتەرەكان , داخوازییە ڕادیكاڵەكانی بەرەی ئۆپۆزسیۆن , داواكردنی هەڵوەشانەوە و رۆیشتن و لە كارخستنی دەسەڵات و بكەرەكانی, چۆنێتی و پەلاماردانی مێژوو سەرمایە مەعنەوی و فەرهەنگییەكان ,… تەواو دەرخەری (نا ئەقڵانیەتی ) ئەم كردەیە بوو .

گەمژەترین خوێندنەوە بۆ كردەی (هەڵبژاردنی دوا خولی پەرلەمان و 17ی شوبات) ئەو خوێندنەوەیە كە وای دەنینێت , كردەكە , لە چركە ساتی نواندنیدا, سەر بە شارو كولتوری شارو فەزای گشتی دونیای سیاسی مۆدێرنەیە , جیاواز بوو لەوەی دەسەڵات . خاڵك كە جێگەی لە سەر وەستان و چربوونەوەیە : زۆر لە ئەكتەرەكانی ناو هێز و بەرەی ئۆپۆزسیۆن , جەبرێكی كولتوری سەر بە زەمەن و فەرهەنگی شاخ ئەیبردن بە ڕیوە. بە درێژایی( 40) ساڵی كولتوری سیاسی ئێمە لە سەر (رەفز و كینەدۆزی و كینە) بەندە, واتە ئەوەی لە (گەمە) مەدەنییەكەدا دەبنرا, (بە ئەكسیۆنكردنی كینەو ڕقێك بوو بەرانبەر بنەماڵەیەكی وەك ( بارزانی ) و هەوڵدان بۆ تێخزاندنی ( بنەماڵەی (تاڵەبانی) , ئەگەر تەنها بۆ شەرععیەت وەرگرتنیش بێت , هەوڵی فۆرمێكی تازەی ململانێیەكی كۆن بوو, كە خەریك بوو, (یا خود ڕویدا), نەوەیەكی نۆئ باجی بدات . كە سەر بەم كولتورە نەبوو. ئەبێت حەقیقەتێكی گەورە بزانین: توندوتیژی و زەبرو زەنگ لە ناو بونیاد و ستراكتۆری هەر یەك (لە تاك و گروپەكانی ) ناو كۆمەڵگەی كوردیدا ئامادەیە, كردەی شۆڕگیِری زیاتر و پڕخۆراكی ئەكات , زۆرترین دەرئەنجامی توندوتیژی لئ ئەكەوێتەوە.نا ئەقڵانیەتی چركەساتی ڕاپەڕین و شۆڕش, هیچ پرۆژیەكی ( رۆشنگەری ) پێ نییە بۆ پاش شۆڕش. گوتارێكی ڕیفۆرمیستیانە نییە..(گوتارێك نییە بۆ ئینسان و پرۆسەیەك بۆ بە چەقكردن و بە سێنتێرالیزاسیۆنی ئینسان, بە ئامانجگرتنی ئینسان) ئەگەر كۆی شۆڕشەكان نەڵێَین, ئەوا زۆر لە زەمەنەكانی پاش شۆڕەكان بە چەندین (دەیە), كۆمەڵگە لە دۆخ و هەواو كەڵكەڵەی شۆڕشدا ژیاوە. ئەو هێزەی كە چونە سەر بارەگاكانی پارتی , هیچ گەرەنتییەك نەبوو یۆ ئەوەی بزانین ( كادر و پێشمەرگەكانی پارتی ) بە سەلامەتی دەر دەچن یا نا… لەم بارەوە ئەزمونیشمان زۆرە…

ئەم بابەتەم لە دوا ژمارەی هەفتەنامەی سڤیل. 16-2- 2014  بڵاو کراوەتەوە .

1,299 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت