ئەرمەن لە مامەڵەی دروستبوونی دەوڵەتی جوو.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردن و وەرگێڕان: چۆمان ئەمین

“هێرتزل لە پشتگیری بەربەریەتی سوڵتانی عوسمانی دوەمی کرد لەسەر مافی ئەرمەن، لە پەرۆشی ئەوەی سوڵتان فەڵەستینی بداتێ.
ئەرمەنەکان لەگەڵ زایۆنیزیم، لە دەسپێکی کۆمەڵکوژی یەکەم، کە سەڵتەنەتی عوسمانی لەسەر ئەرمەن جێبەجێی کرد, لە ناوەڕاستی کۆتا ڕێکەوتن لە سەدەی نۆزدەدا، پێش ئەوەی ڕەخنە لە کۆنگرەی یەکەمی زایۆنی بگیرێت.
بیرۆکەی” هێرتزل ” کە لەسەر بەرژەوەندی ئاڵوگۆڕ دامەزرابوو، ” جولەکە تەواوی داخوازیی سەڵتەنەتی عوسمانی دەدات لەبەرامبەر پێدانی فەڵەستین ” وە دامەزراندنی دەوڵەتی جولەکە بە کۆکردنەوەی زلهێزانی سەرەکی جیهان.
هێرتزل کەمترین هەوڵیدا لە ڕازیکردنی سوڵتان (عبد الحمید الثانی ) عەبدول حەمیدی دووەم، لەسەر پێشنیارەکەی، بەڵام بێ یاساو ئەخلاق .
لەجیاتی پێشنیاری پارە بۆ سوڵتان، نێردراوی هێرتزل، دیپلۆمات (میخائیل نفیلنسکی )، پێشنیاری کرد، کە هێرتزل پشتگیری سیاسەتی سوڵتانیەت بکات لە ئەرمینیا، هەروەکو پێشبینی کردبوو، سوڵتان سوپاسی ئەکات و داواکەی پەسەند ئەکات.
ئەوروپاو مەسیحیەت، ڕەخنەیان لە سیاسەت و کردەوەکانی تورک ئەگرت لە ئەرمینیا. هەڵوێستی هێرتزل پشتگیری بوو لە سیاسەتی تورک، وە ببوە بەربەستێک لە هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی سوڵتان، لەوکاتەدا لە وڵاتانی ئەوروپا چەندین کۆمەڵەی پشتگیری گەلی ئەرمەن پێکهات، وڵاتانی ئەوروپی ئەو مافەشیان دا بە سەرکردەکانی ئەرمەن کە پەنابەربن لە وڵاتەکانیان، کارێکی تر کە سەخت بوو بۆ تورکیا وەرگرتنی قەرز بوو لە بانکەکانی ئەوروپا.
هێرتزل لەلایەن قوتابییەکیەوە ئامۆژگاری کرا, بەوەی “ئەوەی کە زۆر پێویستە، دەبێ سود وەرگرین لە هەموو ئەزمونێک، لە پێناو دروستکردنی دەوڵەتی جوو.
لێرەوە هێرتزل وەک کەرەستەیەکی سوڵتان، لەهەوڵی ڕادەستکردنی سەرکردەکانی ئەرمەن بوو، لە بەرامبەر جێبەجێ کردنی هەندێ هەندێ داوا کاری جوو.
هێرتزل کۆششی کرد، تورکیا بەو جۆرە پیشانی خورئاوا بدات کە گرنگی ئەدات بە مافی مرۆڤ، بەڵام هیچی دەست نەکەوت لەو ئەرمەنانەی کە سوربون لە سەر مافی خۆیان. ئەوە هێرتزل هانی ئەوروپییەکانی ئەدا، لە گوشار خستنە سەر ئەرمەنەکان تا شۆڕشی چەکداری ڕاگرن.
لە17- 05- 1901 سوڵتان عبدول حەمیدی دووەم، لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەیدا، لە ڕۆژنامەی ” هێرتزل” هیوای خواستبوو کە وێنەی خراپی سەڵتەنەتی عوسمانی بگۆڕن لە ئەوروپا، هێرتزل دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەیەکی چڕوپڕ بەوەی کە سوڵتان کەسێکی میانڕەو و ئاشتی خواز.
هێرتزل دەستی کرد بە، پەیوەندی نهێنی و بینینی سەرکردە چەکدارەکانی ئەرمەن، بۆ وەستاندنی جەنگ و یاخی بوون، بەڵام عبد الحمید الثانی بڕوای بە بەڵێنەکانی و وە بە خۆیشی نەبوو.
هێرتزل نەئەزانرا کە سەرۆکی بزوتنەوەی زایۆنیزمە، ئەم نهێنییەشیان باش پاراستبوو، هەوڵیدا “ماکس نۆرداو ” بکات بە یاریدەدەری خۆی، کە ئەم پەیام و داوایەی بۆنارد، تەنها بەیەک ووشە پەیامەکەی ناردەوە ” نەخێر”.
لە کۆنگرەی ساڵانەی زایۆنی، هێرتزل سەرسامی خۆی بە سیاسەتی سوڵتان دەربڕی، لەو کۆنگرە ژمارەیەکی بەرچاو ئۆپۆزسیۆن و ڕەخنەگری تیا بوو.
یەکێک لە ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی هێرتزل لەو کۆنگرەیە، (بێرنارد لازاری ) بوو، کە ڕەخنەگرێکی ئەدەبی گەورە بوو، فەڕەنسی بە ڕەگەز جوو بوو، بەرگریکارو هەڵوێستی دژی هەبوو لە دادگایی سەرباز (دریفۆس ).
(بێرنارد لازاری ) دەستی کرد بە ناشیرین کردنی هەوڵەکانی هێرتزل لە کێشەی ئەرمەن، دەستی لە زایۆنیزم کێشایەوەو تەنانەت وازی لە بیری زایۆنیش هێنا. لازاری نامەیەکی کراوەی بۆ هێرتزل ناردو دەپرسێ : [ئەوانە چۆن ئەوێرن کە مێژووی خۆیان بە خوێن تۆمار ئەکەن، بانگەوازی ئەوە بکەن کە نوێنەری “گەلی کۆنن “، کە ناڕاستەوخۆ پاڵپشتی کۆمەڵکوژی و بڕینی ئەوانە ئەکات کە سەپێنراوە بەسەریان؟ بۆچی کەسێک کەمێک بوێری نییە لە کۆنگرەی زایۆنی دژی ئەمە بوەستێتەوە؟ بۆ ؟ ]
ئەم شانۆو درامایەی هێرتزل بینی، پێوەرە مرۆییەکان هێرتزلی بە کەسێکی سەرەڕۆ کە گوێ بە هیچ ئەخلاخێک نادات تۆمار کردوە، کە لە خزمەت سوڵتاندا کاریی کرد، بۆ دیارییەک کە ئەویش فەڵەستین بوو، دواتر دەوڵەتی جووی لێ دروست بوو، ئەم ڕەفتارە وەک خورپەیەکی دەروونی تا ئێستاش دوبارە ئەبێتەوە، لە قییەمی مرۆڤی و ئەخلاقی جێی نابێتەوە، کە دەوڵەتی جوو کە وەکو میراتییەک ئەم خوەی بۆ ماوەتەوە، هەرکاتێکیش (سیاسەت و ئەخلاق ) و (سیاسەت و بێ ئەخلاقی ) ئەکەونە ململانێ و یەکەمیان ئەیباتەوە، دەوڵەتی جوو، خۆی ئەدزێتەوە، بەو پێوەرەی کە هەتا ئێستاش دانی بە کوشتو بڕ و کۆمەڵکوژی ئەرمەندا نانێ.

لە ئەرشیفی ڕۆژنامەی ” هێرتزل “

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت