ئەرکان محەمەد: گۆڕان چی بکات؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەدوایی پڕۆسەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق و ئەنجامدانی تەزویرێکی بەرچاو وبەرنامە بۆداڕێژراو لەلایەن هەردوو پارتی دەسەڵاتدارەوە و گلەیی و گازەندەی هێزە ڕکابەرەکانی یەکێتی و پارتی، ئیدی هەمووان گەیشتنە ئەو بڕوایەیی هەموو جۆرە هەڵسوکەوتێک لەگەڵ ئەم پارتانە تەنیا کات کوشتنە لەم کاتەدا، پێویستە بەتایبەت گۆڕان پاشان نەیارەکانی هەردوو پارتی دەسەڵاتدار چەند هەنگاوێک بنێن:
یەکەم/ ڕێکەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕان هەڵبوەشێنرێتەوە کەماوەی چەند مانگێکە بەبڕیارێکی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان سڕکراوە چونکە جگە لە بەهەدەردانی کات و درێژەدان بەمانەوەی دەسەڵاتی شکست خواردوو شتێکی دیکە نیە.
دووەم / کشانەوە لەحکومەتی خۆجێێ پارێزگاکانی هەرێم چونکە ئەو پۆستانەی پێیان دراوە تەنیاپۆست بوە وئەرکی کرداری وەرگیراوەتەوە لێیان ڕێگری دەکرێت لەجێبەجێکردنی دەسەڵات و یاسا.
سێیەم/ خۆپیشاندانی سەرتاسەری لەهەموو شاروو شارۆچکەکان و هەمووسەرکردەکان بکەونە پێش خەڵک و لەناوخەڵک بمێننەوە و پاڵپشتیان بکەن.
چوارەم/ هاندانی خەڵک وفەرمانبەران وکاسبکاران وپیشەوەران وخاوەن پیشەکان بۆبایکۆتی سەرتاسەری.
پێنجەم/ داڕشتنی چەندین پلان لەئەگەری جێبەجێنەکردنی خواستەکانی بەرەی دژەدەسەڵات و هاوڵاتیان بۆ ئەوەی هەمیشەپلانی جێگرەوەهەبێت.
شەشەم/ کۆکردنەوەی ئیمزای ناڕەزایەتی لەنێوخەڵک بۆ دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەهەموو ناوچەکان.
حەوتەم/ ئاگادارکردنەوەی سەرجەم نوێنەرایەتی وڵاتان لەدەرئەنجامی هەڵبژاردن و هۆشیاریدان لەئەگەری دووبارەبونەوەی ئەم ناوچەیە هەنگاو دەنێتە قۆناغێکی مەترسیدار.
هەشتەم/ پێویستە ئەم لایەنانە ئیدی واز لەکڕوزانەوە بێنن لەڕاگەیاندن و هەنگاویی کرداریان هەبێت و هەموو دژە دەسەڵاتەکان لەیەک بەرەدا کۆببنەوە لەبەرەی خەڵک بن.
نۆیەم/ دەبێت ئەم لایەنانە ئومێد بگێڕنەوە بۆ خەڵک چونکە خەڵک لەئێستادا زۆر ڕەشبینە لەدوا ڕۆژی ئەم هەرێمەو نەوەکانی داهاتویی.
دەیەم/ ئیدی خەڵک بەدەنگ ئێوەی کردە زۆرینەو ئەرکی سەرشانی ڕاپەڕاند هەرچەند دەنگەگان دزران بەڵام ئییدی ئەوە ئەرکی ئێوەیە دەنگی خەڵک بگێڕنەوە.
یانزەیە – دەبێت هەمووتان بەیەک تیم واتەبەرەی دژەدەسەڵات پێکەوە بچنەبەغداو بەرگری بکەن لەم میلەتە و جیاوازیەکانتان وەلابنێن دەست بخەنەناودەست.
کەواتە لەمەودوا ئەرکتان قورسە دەبێت مووڵکی خەڵکبن و لەناوخەڵک بن و بۆخەڵک بن..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت