balganai-lasar-drustbuni-daish

ئەمریکا گڵۆپی سەوزیی بۆ داعش داگیرسان ، کەهێرش بکاتە سەر کوردستان .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەمشەو کۆبوونەوەی پێنج حیبزکە بە ئامادەبوونی ئەمریکا دەستی پێکرد ، بەپێی جێگری سکرتێریی یەکگرتوو  ( ئەحمەد محەمەد ) ئەم وتەیەی لە کەناڵی ڕووداو ووت دەربارەی کۆبونەوەکەی ئەمشەو : ئەمریکاییەکان بە کۆبوونەوەی ئەمشەوی 5 لایەنەکەی وتووە ، ئەگەر ئێوە ڕێنەکەون و ڕەوشی هەرێم بە جۆرێکی تر بگۆڕێت ، ئەوا ئێمە ناتوانین یارمەتیتان بدەین لە دژی داعش  و ، داعش لەئامادەباشیدایە بۆ ئەوەی ڕەوشەکە بەجۆڕێک بگۆڕیت و ئەوان هەڵمەتی خۆیان دەست پێبکەن .
ئەم بۆچوونەی نوێنەریی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەی دوێنێ شەویی ئەمریکاو 5 حیزبەکە ، هەمان کارتە ، کەپارتی لەبەردەمیدایە بۆ هەرئەگەرێک ، کەحیزبەکان سازش نەکەن بۆ پارتی دەربارەی ئەوەی بەرزانی بۆ چەند بارە هەڵبژێردرێتەوە بۆ سەرۆکایەتی هەرێم .
ئەوەی شایەنی باسە ، پارتی لەدوایی هەڵبژاردنی 19-5-1991 ، بۆ هەر ئەگەرێک ، کەپارتی بەپێی یاسایی و سیاسی و ڕەوشی نەگونجاویی شەڕ بە قازانجی ئەوان نەبێت ، ئەوا کۆمەڵێک کارتی دەرەکی بەکار هێناوە لەپاش ئەوەی شەڕ بەرۆکی پێهەڵچنیبێت  ، کارتەکانی وەک هێزی ئێرانی و تورکی و سەدامی بەکار هێناوە دوور لە بەهاکانی ڕەوشتی نیشتمانی و نەتەوەیی . بۆ ئەم ئەگەرەش لەوە دەچێت ، کارتی داعش کارتێکی بەهێز بێت بۆ پارتی ، دیارە ئەمریکا هەر لەئێستاوە پارتی بە هیوا کردووە بۆ هەرئەگەرێک لەبەرژەوەندی ئەو نەبێت و ، داعشیشی ئامادە کردووە بۆ هێرش .

 

تێبینی – وێنەکە لە گۆگلە وەرگیردراوە

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت