Qusai-.-Hatam-Iraqi

کونجــرینی : ئەو ساتانەی ئێمەش لەچاوروانی گەڕانەوەدا بووین .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەو وەختانەی لەدوای خۆمان تەنها کونەپەپۆکانمان جێهێشت و بەسەرکەلاوە کۆن و دڕەختە بێناز و ڕەزە سوتاوەکاندا دەیان خوێند . ئەوساتانەی وڵاتێک لەبێدەنگی و بێ هیوایمان بەجێهێشت و بیرکردنەوەکان تەنها دەچونە جیهانی خەیاڵەوە بۆ گەڕانەوە .. لەو ساتانەدا نەهامەتیەکانی کیمیابارانی هەڵبجە ” جەستەمانی دەخواردو ئەنفال ببووە ڕێبەری هەموو چرکەکانی تێڕوانمان .

خولەک بەخولەک کاتمان دەژماردو ئەوەی بەبیری ئێمەو هەموواندا نەدەهات ” گەڕانەوەو نوێ بوونەوەی زەمەن بوو . ئەو ڕۆژانەی ئێمەی دەربەدەر لەچاوەڕوانی مانگانەو خێری کۆماری ئیسلامی ئێراندا بووین ، تا بەسکی برسێتی سەرنەنێینەوە .

ئەوکاتانەی ڕۆژگارێکی ڕەش بوو ، بەلام بێعار بووین ، بەردەوامیمان بەژیان دەداو وەک مرۆڤێکی نۆڕماڵ چێژمان لەژیان دەبینی و لەهاوسەرگیری و خەندەی شەوان نەدەکەوتین .

ئەوساتانەی وەک ئەوەی هیچمان نەدیی بوو ، نەئەنفال ” نە هەڵبجە ” نە بەکۆمەڵ مەرگی هاڕێیانمان لێ سەندرا بێت ، لەشەوچرای شەوان و خەندەو بەسەرهات و کەیفی ڕۆژانەمانە نەدەکەوتین .

ڕۆژگارەکان وەک یەک نەبوون ، زۆرجار بەسەر هاوڕێیەکمدا دەکەوتم و لەکۆی خەیاڵ و یادەوریەکانی دام دەبڕی و بەشەرمەوە فرمێسکەکانی دەسڕی و چاوی لەچاوانم دەبڕی . من لەهەموو ئەوانە تیدەگەیشتم ، دەمزانی ئازاری دووری دایک و باوک و ئەزیزان چەند گرانە . منیش وەک ئەوان جارجارە کەدڵم پردەبوو ، بەناچاری دوور دەکەوتمەوەو ژیانی تەنیایم هەڵدەبژاردو دەبومە میوانی ژێر دارگوێزەکانی ” بلەکێ ” و لەوێ خۆم خاڵی دەکردەوە لەگریان و دەڵتەنگی و ئازارەکانی دوورە وڵات .

حاتەم عێراقی ” لەدەورانی ئێمەدا ، ئەوساتانەی هەستمان  لەجەستەمان جیادەبۆوەو ڕووەو وڵات هەلدەفڕی ، ئەو بەسەر بەعس و تاوانبارانی ئەنفال و هەڵەبجەدا هەڵیدەداو هیچ کاتیک بیری لەوە نەدەکردەوە زەمەنێک دێت جێگای میحنەتییەکانی ئێمە دەگرێتەوە ..  ئێستا ئەویش وەک جارانی ئێمە فرمێسک بۆ گەڕانەوە دەڕێژێت ..

 

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت

 

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت