Akram-Ali-Kamal

ئەکرەم محـەمەدئەمین ئەحمەد : پەیوەندی یەکێتی و هەڵبژاردن .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەڵبژاردن پرۆسەیەکی دیموکراسیە بروامان بە ئیرادەی گەل هەیە و یەکیتی یەکەم پارتی سیاسی کوردستانە لەم پێناوەدا کاری کردوە و کاری بۆ ئەکات .

هیوادارین هەموو کات پروسەیەکی سەرکەوتوو بیت نمونەیەکی جوان بدات بە ناوچەکە و جیهان دوور لە توندوو تیژی .

ئەم جارە ئەوەی جێگەی باسە ڕێژەیەکی باش بەشداری کردوە ، بێگومان هەموو پرۆسەیەکی هەڵبژاردن بێ کەم و کوری نابێت ، بەڵام پرۆسەکە لە چاو ووڵاتانی عارەبی و ناوچەکە لە هەمویان سەرکەوتوتر بوە ئەمە گرنگی خۆی هەیە بۆ گەلی کورد و یەکێتی .

زۆر جار ئەم پرۆسەیە ئەنجامی چاوەروان نەکراو ئەهێنێت و کەس ناناسێت پارتێکی وەکو یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوور ئەخاتەوە لە دەنگی یەکەمی کە یەکەم هێزی خەبات و تێکۆشانی ناو خاکی کوردستان بوە و خاوەنی هەزاران شەهیدە ، یەکێتی هەربە خۆڕاگری مایەوە هەتا ئێستا و بەردەوامیش ئەبێت بۆ ئایندە .

زۆر گرنگە هۆکارەکانی بزانین ، کار بکەین بۆ چارەسەرکردن .

ئەوەی من هەستی پێئەکەم و ئەیبینم لە شوێنی خۆمەوە وەکو ئەرکێک بە پێوستی ئەزانم بیخەمە بەدەمی بەڕیزتان بە هیوای جێگەی چارەسەر بێت .

١ – بێگومان نابێت پەشیمان بین لەوەی بە تەنها هاتینە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە ، سەنگ و رەنگی خۆمان زانی ووریا کردنەوەیەك بوو بۆ پیادە چونەوەی کەم و کوریەکانمان . لەم ژمارەیەوە دەست پێبکەین کە ئەنجامی هەڵبژاردن بەرمان ئەکەوێت .

٢ – بێگومان بۆ ئەم هەڵبژاردنە ناوی بەڕێز ( ما جەلال ) سەنگ و هیزی خۆی هەبوو ئەگەر ئامادە بوایە بێگومان ئەنجامەکان بە شێوەیەکی تر ئەکەوتەوە ، بەداخەوە باری تەندروستی رێگەی نەدا .

لێرەدا پرسیار زۆر دێتە ئاراوە .

لەدوای روخانی رژێمی عیراق ، ئەرکی گرنگی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ بەشداری کردنیان لە ئایندەی عێراقدا و بەڕێز( مام جەلال ) بە سەرۆك کۆمار هەڵبژێرا بۆ نەتەوەی کورد دەسکەوتێکی مەزن بوو لەسەر ئاستی وولاتانی عارەب و جیهان سەنگ و گرنگی کوردی نیشاندا لە عێراق و ناوچەکە ،

کەسێکی کورد و پێشمەرگە ئیمرۆ سەرۆك کۆماری عیراقە مێژوو خەباتی بەڕێزی هاندەری یەکەم بون بۆ سەرۆك کۆماری . ئەمە بۆ ئاستی نەتەوەیی زۆر گرنگ بوو .

بەڵام بۆ ناو یەکێتی لەدەست دانی بریار دانی ناوەند بوو بۆ مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و وەکو ئەوەی بینیمان کە چیمان بەسەر هات ناوچەگەری و دەستەوتاقم و دواجاریش برادەرانی گۆران جیا بونەوە ، بە داخەوە جیا بونەوەی گۆرانیش نەبوە هۆی سەرلە نوێ خۆ ئامادە کردنەوە و پیا چونەوەی هەلەکان و سود وەرگرتن .

کەواتە زۆرێك لە ئەندامان و دۆستان و پێشمەرگە دێرینەکان پەراوێزخران کە براوایان بەم جۆرە کارە نەبوو زۆریان هەوڵدا لەگەڵیدا بۆ چارەسەر سودی نەبوو ، لە یەکێتیدا مانەوە تەنها بۆ پاراستنی دەسکەوت و سەروەریەکانی خۆیان پاراست لەم کێشانە .

٣ – دانانی ژمارەیەکی زۆر بە ناوی کادر و ئەندام مەکتەب و ئەندام مەڵبەند و ئەندامی پەیوەندیەکان هتدددد ، هەر ئەندامێک پیاوی بەرپرسێکە بە بی رەچاوکردنی پلەی حزبایەتی ، ئەمانە تەنها لەسەر حسابی یەکێتی ژیاون و دژایەتی ئەندامە دلشۆز تێکۆشەرەکانیان کردوە بە ئێشتاشەوە .

بۆ دامەزراندنی هەموو ئەندامێك ( cv ) پێشکەش بکرایە بێگومان ڕۆژمان نە ئەگەشت بەم ڕۆژە و بەرپرسەکان سنورێکی دیاری کراو هەبوو بۆ کار کردنیان .

٤ – داوامان کرد هەڵبژاردن لە ڕیکخستنەکانەوە بکرێت بۆ پالێوراوی پەرلەمان لە ووڵاتی هۆلندا نەمان بینی و نەمان بیست بۆچی نەبوو بە دەیان کەسی شارەزاو باشی تیایە .

راگەیاندن :

١ – بە تەلەفزیون و چاپەمەنیەکانەوە داهاتیان لەسەر بودجەی یەکێتیە ، راگەیاندن پشکی گەورەی بەرئەکەوێت لە نە دۆزینەوەی چارەسەر کردن و نە خوێندنەوەی هەموو چین و توێژەکانی ناو کۆمەڵ

کوردسات تەنها بۆ چەند دەم چاوێکە ئەم هەفتەیە کۆمەڵی یەکەم هەفتەی دووەم کۆمەڵی دووەم بە پێچەوانەوە .

لە ساڵێکدا ٢- ٣ جار یادی کەسێک ئەکرێتەوە بە بێ رەچاو کردنی هەزاران شەهید و هەزاران پێشمەرگە و زیندانی سیاسی و خەڵکی تێکۆشەر ، وادیارە خۆیان بەرنامەکان نابینن .

٢ – هەردوو کەناڵەکە کرابونە جێگەی ململانێی نێوان یەکێتی و گۆران ، پارتی و ئیسلامیەکان بینەری ئەم شەرەی نێوانمان بون و بوە دەسکەت بۆ ئەوان .

نمونەیەك :

پاش بیست ڕۆژ لە ململانێ تێرمان نەخوارد ، دوو رۆژی پێش هەڵبژاردن پێوستە ئارام بین . گۆران ناوی چەند بەرپرسێکی پارتی بلاو ئەکاتەوە کە کە پلەی وەزیر خانەنشین کراون ،

یەکێتی تۆ بۆ ئەچیتە سەنگەرەوە لە گۆران وەلامی ئەدەیتەوە ، ئایا تۆ دەم راستی پارتیت ، راگەیاندنی پارتی بێدەنگی هەڵبژارد تا نیوەی دووەمی دووەم رۆژ وەڵامی گۆرانی دایەوە ئەویش لەبەر خاتری یەکێتی وەڵامی دایەوە ، زیانێکی زۆری هەبوو نەك قازانج کاتەکان هی ئەوە نەبوو .

٣ – ڕۆژنامەکان ئەگەر بەشان و باڵی یەکێتیدا هەڵنەدەی بۆت بڵاو ناکرێتەوە ، تاپۆکراوە لەسەر چەند کەسێکی دایاری کراو .

٤ – گرنگی نادرێت بە چالاکیەکانی کوردەکانی ئەوروپا .

٥ – بۆ کاندیدەکان چاوپێکەوتن و ناساندنیان بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان نایەکسانی زۆری تیا بوو.

حوکمەوت ؛

١ – بە درێژایی رابوردوو هەرچی دەسکەوت هەبوو پشکی گەورە بۆ پارتی بوو ، قبولی نەبوو لەژێر دەسەڵاتی زەرد یەك زیادەرەوی بکرێت ، هەرچی هەڵەی حوکمەتیش بوو بەرەورووی یەکێتی ئەبوە و باجی هەلەکانی پارتیش یەکێتی ئەیدایەوە ، کە ئەمەش بەرپرسارێتی گەورەش برادەرانی مەکتەبی سیاسیە .

٢ – درێژ کردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی ، ئایا یەکێتی چۆن هەڵی سەنگان بەلام خەڵکی کوردستان دژی بون ، لەمەش سەرکردایەتی و ئەندام پەرلەمانەکان بەرپرسیارن .

٣ – بە داخەوە سەرکردایەتی دوور بین نەبون بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن ، ئایا چۆن وەلامی خۆیان و ئەندامان ئەدەنەوە ، ئەوەندەش لە خۆیان رازی بون کێشە و ناکۆکیەکانیش رۆژانە لە هەڵکشاندا بون .

پێوستە گۆرانکاری نیمچە بنەرەتی بکرێت لە هەموو مەکتەبەکانی یەکێتی و کار بە شارەزایی و ئەزمون و کەسایەتی ناکۆمەڵ بکرێت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت