Akram-Ali-Kamal

ئەکرەم محمدئەمین ئەحمەد : بەرپرسەکانی حوکمەتی هەرێم تەنها یەك کەناڵی تەلەفزیونیان هەیە , ئەویش ئەفلام کارتۆنە.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کورد مێژوویەکی پر کارەسات و خوێناوی هەبوە ، دوژمنەکانمان زۆر سەرسەختانە درێخیان نەکردوە بۆ لەناو بردنمان .

بە درێژایی بزاڤی ڕزگاری خوازی گەلەکەمان بە پلەی یەکەم شاخ و گوندەکانی کوردستان و دانیشتوانەکەی سوتماکی سیاسەتی دوژمنکارانەی داگیرکەران بون .

لەبەر ئەوەی شوێنی خۆشاردنەوەو حەوانەوەی پێشمەرگە بوە ، دەروازەی چالاکیەکانیش بەرامبەر دوژمن لێرەوە .

ئیمرۆ ئازادیەك بە خوێنی شەهیدان و پێشمەرگە و کەسانی دڵسۆز و پشتیوانی گوندەکان هاتۆتە ئاراوە، کارکردن خزمەتگوزاری بۆ کۆمەلانی خەڵکی کوردستان ئەرکی یەکەمی حوکمەتی هەرێمە .

بە سەدان گۆڤار و رۆژنامەی ئەلیکترۆنی و دەیان تەلەفزیونمان هەیە .

ئەمانە بە گشتی کاریان خزمەت کردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و حوکمەتە ، کەواتە وەکو پردێك بۆ گەیاندنی کەم و کوریەکان و دەسکەوتەکان بە هەدردوو دیوەکەیەوە بە یەکتری بگات .

بۆ نمونە ؛ بەرنامەیەکی تەلەفزیونی کوردسات هەیە بە ناوی ( ژیانەوەی کوردستان ) .

بە پێوستی ئەزانم دەستخۆشی لە ستافەکە و پێشکەشکاری بکەم .

چەندین گوندیان بەسەر کردۆتەوە ، ئەبوایە قۆناغی ئاوادانکردنەوە لە بارەی ڕێگاوبان و خوێندنگا و تەندروستی و ئاو و کارەبا دەمێک بوایە تەواو بوایە ،

حوکمەت کاری بکردایە بۆ ژیانەوەی کشت وکاڵ و بەرزکردنەوەی باری ڕۆشنبیری جوتیارەکان و وابەستەیان بکەن بە زەویەکەیانەوە ناساندنیان بە ئامێری تازەی کشت وکاڵی .

بەداخەوە سەرەرای ئەو هەموو ماڵ وێرانی و ئەنفال کردنە ، لە ئاستی داخوازیەکاندا نیە .

لە بەرنامەی هەفتەی رابوردووی ژیانەوەی کوردستان گفتوگۆی لەگەڵ جوتیارێکدا کرد ، ژن و کەس و کاری هەموو ئەنفال کراوە ئەمیان ووتی ( ٢٠ ) کەسم یەکێکی تریان ووتی ( ٤٠ ) کەسم بە سەدان نمونەی وامان هەیە .

ئەم مرۆڤە بەڕیزە بەشێکە لە هەڵگری ئەم ئازادیە ، چۆن چارەسەری ئازارو کارەساتە دەرونیەیی ئەکرێت ؟

زۆر زەحمەتە پیاو بگری ئەگەر ئازاری زۆر نەبێت، گریانی ئەم جوتیارە بەڕیزە بەردی ئەتوانەوە .

پرسیارێک دێتە پێشەوە :

ئایا ئەم بەرپرسانەی لە حوکمەتی هەرێمدا کارئەکەن تۆ بڵێیت هەمان ئازار و هەستیان هەبێت و ژن یان منداڵ یان کەسی نزیکیان ئەنفال کرا بێت ؟

ئایا بەرپرسەکان توانیان وەکو پێشمەرگە لە ژیانی خۆیان و کەس و کاریان ببورن ؟

ئایا چ پاداشت و ڕێز لێنانێکتان پێشکەش بە پێشمەرگە دێرینەکان کرد ؟

ئایا سەیری گۆڤار و بەرنامەی تەلەفزیونی ئەکەن تا لە کۆمەلانی خەڵکی بگەن و بەدەم دواکانیانەوە بچن ، یان تەلەفزیونەکەیان تەنها یەك کەناڵی ئەفلام کارتۆن وەرئەگریت .

10/07/2013

 589 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت