PUK-1

ئەکرەم محمدئەمین : یەکێتی یان هاوپەیمانی بەرامبەر .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەخەباتی نهێنی سەرەتای حەفتاکانەوە تا هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان ساڵی ١٩٧٦ بە سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە هەڵقولاوی ناو جەماوەر بوو لە رۆژگارێکدا قۆلی لێ هەڵماڵی کە دوژمن بە هەموو هێزوتوانایەکیەوە دژایەتی شۆڕشێکی گەورەی کرد و ئاش بەتاڵی ساڵی ١٩٧٥ بەسەردا هێنا .

کەواتە یەکیتی دژی ڕژێمێك کەوتە جەنگەوە کە گەورەترین کارەساتی بەسەر میللەتەکەماندا هێنا .

لای هەموو لایەك ئاشکرایە ڕژێمی عێراقی بەعسی بەهێزترین هێزی سەربازی و ئاسمانی و خاوەنی نوێترین چەکی سەردەم بوو .

گرنگی سیاسەتی شۆڕشی نوێی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە مەفرەزەیەوەکەوە دەستی پێکرد بوە خاوەنی هەزاران پێشمەرگەی قارەمان و خاوەنی دەیان داستانی سەرکەوتوو .

زووربەی ناوچەکانی کوردستانی گرتەوە ، ئەگەر کارەساتی هەکاری نەبوایە پشکی گەورەش ئەچوە دەڤەری بادینان تا رژێمی عێراقی بە ئارەزوی خۆی هەڵس و کەوت نەکات هێز دژی خەڵکی ناوچەکە بە کار نەهێنی .

خاوەنی یەکێتی کەس و کاری شەهیدان و جەماوەر و پێشمەرگەیە .

کارکردن لەناو ئەم ڕێکخراوەدا زۆر فراوانە بیرو بۆچونی ئازاد و رەخنەورەخنە لە خۆ گرتن پێشنیار و راگۆڕینەوە چەمکی سەرەکین بۆ کارکردن .

بەڵام ئەوەی پرسیارە بۆ ئیمڕۆی یەکیتی هەڵبژاردنە ؟

لەگەڵ ئێش و ئازارەکاندا لەدایك بوین و یەكیتیمان ناونا .

ناشکرێت ئێستا ببینە پەیژە و پیاماندا سەرکەون و خۆشمان لەسەر پشتی کیسەڵ بڕۆین .

ئەمە چی پێدەڵێن ؟

لەبەرئەوەی هاوپەیمانی و دۆستایەتی و ڕێز گرتنە لە پێناوی ئاشتیدا ، بەڵام نە ئاشتی و نە یەکێتی وا ناپاڕێزرێ .

وا فێر کراوین خۆمان و یەکێتیەکەمان ببینە قوربانی گەلەکەمان ، بەڵام ئەندامانی یەکێتی تاوانیان چیە ببینە قوربانی حزبێکی تر .

هەڵبژاردن سەنگی مەحەکە هەمووشمان بڕوامان بە ڕێزگرتنی دەنگی هاووڵاتیان هەیە ، با یەکێتی بە تەنها بچێتە ئەم پرۆسەی هەڵبژاردنەوە با لەوە زیاتر سودمان لێوەرنەگیرێت بۆ کاری تایبەتی بە ناوی هاوپەیمانیەوە .

دوای ئەنجامی هەڵبژاردن چۆن گونجا و بە قازانجی گەلەکەمان و حزبەکەمان بوو وا پەیمان ببەستین . نەك وەکو ئێستا هەموو هەلەی بەرامبەر یەکێتی زەریبەی هەلەکانی ئەدات .

هەروەکو چۆن تا ئێستاش چەندین یاسا و پرسیاری ناو پەرلەمان ماوە کە بروای تەواومان هەیە کە پێویستی بە گۆرانکاریە ، بە ناوی هاوپەیمانیەوە بوینەتە قوربانی هەلەکان .

لەسایەی هاوپەیمانیدا بەرامبەر توانیوێتی کاری زۆر چاك لە هەموو بوارەکاندا پێشکەش بە ئەندامانی خۆی بکات و لە ڕووی دامەزراندن و خانەنشینی بە پەلە و زیاد کردنی ئەندامانی خۆی لە جومگە گرنگ و بریاردەرەکاندا هەر وەکو خۆی حوکمەتی پێک هێنابێ .

گرنگترین کێشە و ئیحراجی بۆ ئەندامانی یەکێتی دروست کردوە لەسەر فرۆشتن و داهاتی نەوت .

پیادە چونەوەی هاوپەیمانێتی کارێکی تەندروست و گرنگە و پێویستە رەچاوی سەردەم و ناوخۆی پارتەکەشت بکەیت .

یەکێتی لە ئاستی پەیوەندیەکانیدا سەرکەوتوە سیاستی روونە بروای تەواوی بە دیموکراسی و پێکەوە کارکردن هەیە بۆیە زۆر ئاسانە بۆ پارتەکانی ناو کوردستان هاوپەیمانی بکەن لەگەڵیدا دوای پرۆسەی هەڵبژاردن .

٢٥/٠٣/ ٢٠١٣

917 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت