almas-mstafa-2

ئەڵماس مستەفا : سنـــــوورداربـــــوونی ئـــــازادیی ئـــــافرەت لـــــە هـــــەرێمی کـــــوردستان کاریگەری سیاسەتی وڵاتـــــە دراوسێـــــکانە.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بزووتنەوەی رۆشنبیری ئافرەتان ، بەرەو گەشەکردنێکی تایبەت رۆیشت  ، پاش گۆڕانکارییە گەورەکانی بواری ژیانی کۆمەڵایەتیی و تەکنەلۆجیاو سەرهەڵدانی بزووتنەوەکانی کۆمەڵگەی شارستانی . هەروەها خزانی ئافرەت بۆ نێو کایەکانی سیاسەت و ئابووری و کارگێڕی .

تووندوتیژبوونی ململانێی نێوان کولتوور و ئافرەت ، وای کرد ئافرەتێکی زۆر ببنە قوربانی ، ئەم قوربانیەش خۆی لە خۆیدا بە دەرئەنجامێکی ئەرێنی کەوتەوە لەسەر ئازادیی ئافرەت ، هەندێ لە ئافرەتان بڕوایان وایە کە بڕێکی زۆر لە نەرێتە خراپەکان گۆرانیان بەسەردا هاتووە و ژمارەیەکی زۆریش تا ئێستە لە قۆناخی ململانێدان .

ئافرەتێکی زۆر لە کوردستان و دەرەوەی کوردستان بەشێوەیەکی جیاجیا بەشدارن لە پڕۆسەی بەرگریکردن لە مافەکانی خۆیان ، چ هونەرمەند بێت یان شاعیر یا سیاسەتمەدار .

ئەڵماس مستەفا یەکێکە لەو ئافرەتانەی بەشیعرە بوێرەکانی بەشدارییەکی هەیە لە رەوتی گەشەکردنی ئازادی ئافرەت ، ئەو شیعر بۆ ئەشق و ژیان و پێوەندییەکانی نێوان ژنان و پیاوان دەنووسێت و شێوەیەک لە بوێرییەکی لە شیعرەکانیدا هێناوەتە بەکارهێنان . ئەم شێوە شیعرە هەرچەندە رەگی قوڵی لە مێژووی ئەدەبی کوردیدا هەیە ، بەڵام لەسەر دەستی کۆمەڵی توانای شیعری ئافرەتی نوێ گەشەکردنێکی بەخۆیەوە بینیووە .

ئەڵماس لە وەڵامی کۆمەڵێ پرسیاری تایبەت بەئاژانسی کوردستان بۆ دەنگوباس (ئاکانیوز) باسی لە گرفتەکانی ئافرەت و ئازادییەکانی ئافرەت کرد ، ئەوەی خستە ڕوو کە کاریگەری سیاسەتی وڵاتە دراوسێکان بە تایبەت ئێران هۆیەکە بۆ دواکەوتنی ئافرەتان و پێشی وایە کە پیاو رووبەرێکی بەرفراوانی لە شیعرەکانیدا داگیر کردووە و بوێرییەکەشی دەرەئەنجامی سیفەتی خۆڕسکی خۆیەتی .

ئەو دەڵێ هەر لە کۆنەوە چەوساندنەوەی ژن لە کۆمەڵگادا هەبووە ، بەڵام شاعیری بوێری ژنیش هەبووە ، وەک مەستوورەی کوردستانی توانیوویەتی بە شێوەیەکی راستگۆیانە و بوێرانە شیعر بنووسێت بێ گوێدانە هیچ رەخنەیەک ، بوێری و ئەو ژنە درێژبوونەوەی هەیە بۆ ئەم نەوەیەی ئێستەی ژنی شیعر، هەر ئافرەتێکیش گەر بیەوێ شتێک بکات دەبێ بوێری تێدا بێت ، ئەو بوێریەش دەبێ تا ڕادەیەک خۆڕسکی لە خوودی کەسەکەدا بێت .

ئەڵماس مستەفا پێی وایە پاش ڕاپەڕین دەرگە داخراوەکان بەرووی ئافرەت واڵا کران ئەمەش بووە هۆی ئەوەی تاڕادەیەک بیروهۆشی تاکەکان کراوەتربن و سەربەستی رادەربڕین زۆرتربێت و کۆت و زنجیرەکان بەرەونەمان بڕۆن . لەمەڕ مەسەلەی سنوورداربوونی ئازادی ئافرەت ، ئەڵماس پێی وایە، سنوورداربوونی ئازادی ئافرەت لە هەرێمی کوردستان کاریگەری سیاسەتی وڵاتە دراوسێکانە بەتایبەت ئێران کە ئەویش کاریگەرییەکی راستەوخۆی بەسەر رەوشی سیاسی عێراقەوە هەیە و ناهێڵێ یاسایەک لەو وڵاتە هەبێت بۆ دانانی مافی پاراستنی ئافرەتان، ئێمەش لە کوردستان درێژکەرەوەی ئەو یاسایەین کە لە ئێستەدا لە عێراق پێڕەو دەکرێت .

لەمەڕ شیعر و نووسینی شیعری خۆی گوتی “هۆنراوەکانم بەشێکن لەو کێشە کۆمەڵایەتیانەی لە کۆمەڵگەی کوردییدا هەن ، بەتایبەت لە بواری ئەشق و خۆشەویستی”. ئەو پێی وایە کلیپ و گۆرانییە کوردییەکان تەنیا بەکارهێنانی رووخساری ئافرەتە وەک شمەک و بازرگانی ، بەڵام تاڕادەیەک سەربەستی تێدایە . دەربارەی ئەم شتانەش رای خۆی هەیە ، جوانی پیاو لە هۆنراوەکانیدا بەدی دەکرێ، غوربەت قووڵبوونەوە و خۆدزینەوە و فێربوونی وانەکانی ژیانە ، میدیا ئەو ئاوێنە پڕشنگدارەیە کە دەتوانێ هەموو جیهان وێنا بکات. هێژیی گۆتنە ئەڵماس مستەفا لە شاری سلێمانی لە دایک بووە و ساڵی 1999 لە بواری نووسیندا خۆی بینیوەتەوە لە ساڵی 2003ەوە لە وڵاتی سوید نیشتەجێیە ، هەروەها وەک شانۆکاریش بەشداریی لە چەند شانۆگەریەک کردووە، وەک شانۆگەری “ کچە شقارتە فڕۆشەکە ” و “هەوێنی ڕاپەرین ”، هەروەها چەند سی دییەکی بە دەنگی خۆی بۆ شیعرەکانی خۆی بڵاو کردووەتەوە .

884 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت