Kakayi

بزانە سەعید کاکەیی چی بەسەرۆکی هەرێم دەڵێت .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 سەعید کاکەیی ڕۆشنبیرو نوسەرو ئەکادمیی لەبواری سەربازیی  و هەڵگریی ڕەگەزنامەی ئەمەریکی و تەرجومانی فەڕمی ئەمەریکاییەکان لەسەردەمی گارنەردا ، لەسەر ماڵپەریی خۆی لە فەیسبووک کورتە نوسینێکی بلاوکردۆتەوەو وەهای نوسییوە ..

بۆ دەبێ ڕێز لە کەسێك بگرم کە بە کودەتایەکی سپی خۆی کردۆتە سەرۆكی من و هاوتاکانم؟ بۆ دەبێ کڕنوش بۆ کەسێك بەرم کە هاوتاکانم بە “هەڵبژارن” ئەویان کردۆتە سەرۆکی دەستەی جێبەجێکردنی خزمەتگوزاریەکانم؟ بۆ دەبێ ڕێز لە لە کەسێك بگرم کە لەبری خزمەتکردن و پاراستنی بەرژەوەندیەکانم، خۆی و بنەماڵەکەی و گوزیرەکانی سەرقاڵی دزی و وازی و گەندەڵکارین؟ 

ئەو کەسە سەرۆکی منە کە ڕابردوویەکی پاك و بێگەردی هەیە و دەستی ئاڵ نەبووە بە خوێنی ڕۆڵەکانی گەلەکەم، و لە سەرووی هەمووشیانەوە خاکی باوباپیرانمی بە دوژمان نەفرۆشتووە. ئەو کەسە سەرۆکی منە کە جیاوازی لە نێوان من و کوڕ و كچەکانی خۆیدا ناکات و باوکی خۆی لە باوکی من بە پیاوتر نازانێت. ئەو کەسە سەرۆکی منە کە نە‌هێڵێت ببمە کۆیلەی خۆی و بنەماڵە و دار و دەستەکانی. ئەو کەسە سەرۆکی منە کە ئازادی ڕادەربڕینم لێ قوڕخ نەکات. ئەو کەسە سەرۆکی منە کە بە مناڵ و هەڤاڵەکانی خۆی بڵێت ئەوی ڕێز لە خواستی مناڵ و هەڤاڵەکانی من نەگرێت سەری دای لە بەرد.

بەلای منەوە، سەرۆك وەك سەرێك وایە کە چلکن بوو دەبێ بە ئاو و شامپۆ بیشۆیت. کە قژن و چرپن بوو، دەبێ بیبەیتە لای دەلاك وەیاخود ئارایشتکار. ئەگەر کڕێشکاوی و ئەسپیاوییش بوو، دەبێ بە گوێزانی جیلەت سفری بکەیت.

داخەکەم تێکڕای سەرۆکەکانی ئێمەی هاوڵاتیانی کوردستانی باشوور یان چلپن و ئەسپیاوین، وەیاخود کەسانێکی نگریسی کڕێشکاوین کە لەهەردوو حاڵەتەکەدا پێویستیان بە حەمامی گەرمی ڕەخنە و شامپۆی ششتنەوەی شەرمەزاری و ناشرینییەکانی گەلن.

سەرچاوە / Saed Kakei

 

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت