111.2899 Barzani 7

بزانە پارتی بەهۆی سوربوونی بە پێگەی سەرۆکایەتی هەرێمەوە ، چ زیانێکی بەرکەوتووە .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەپێی سەرچاوەیەک ، کەدەست وتاریکورد کەوتووە و سەرچاوەکەش لەناو پارتییە ، بەهەزاران ئەندام و لایەنگریی پارتی لەو ڕۆژەوەی پارتی بەئاشکرا باوەڕبوونی خۆی بە دیموکراتی ڕەتکردۆتەوە ، ئەویش لەڕێی نەبوونی باوەڕ بە ڕۆحیانەتی دیموکراسی ، کە خۆی دەبینێتەوە لە گۆڕانکاریی لە دەستاودەستکردنی دەسەڵات ، دانیشتوون و وازیان لەو حیزبە هێناوە .
سەرچاوەکە دەڵیت : بەوهۆکارەوە ، چەند لیژنەیەک پێکهێنراوەو بۆ ئەوەی سەردانی ڕیکختنەکانیان بکەن ، یاخوود لانی کەم ڕێکخستنە هەڵوەشاوەکانیان بەسەربکەنەوە ، کەبەهۆی قەیرانی سەرۆکایەتییەوە تووشی شەکەت هاتوون و حیزبەکەیان بە لێپرسراویی سەرەکی دەبینن . هەروەها دەڵێت : لەئێستادا چەند لێژنەیەک گەیشتوونەتە ئەوروپاو لەمڕۆوە لێژنەکەیان لەئەڵمانیا دەست بەکار دەبێت ، تا لانی کەم شەقامەکانیان لە هۆکارەکانی حیزبەکەیان بە وابەستەبوون بەسەرۆکایەتی هەرێمەوە شیبکەنەوە . هەروەها هەمان سەرچاوە دەڵێت : لەناوخۆی کوردستان لەئێستادا پارتی توشی قەیرانی دسپلین و گوێرایەڵی ئەندامان و شەقامەکەی بووە ، کەبەهۆی سوربوون بە پۆستی سەرۆکایەتی و پێشەلکردنی دیموکراسی ، کەهۆکاری برسێتی و داڕمانی ئابووری و سیاسی بەدوای خۆیدا هێناوە .
هەروەها دەڵێت : پارتی جارێکی تر ناتوانێت شەقامەکەی وەک جاران فریوبدات ، چونکە تێگەیشتن لەدیموکراسی و وابەستەبوون بەدیموکراسی وەک ئەوەی پارتی دەخوازێت دوورە لە بەهاکانی سیستەمی سەردەم و بەوهۆیەوە لە ئێستادا شەقامێکی لاوازو هەڵواشەوەی هەیە ، کەئەمەش بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەو حیزبە گرنگەو ، لەدۆڕاندنی دا سەرکردایەتی پارتی هەست بە زیانەکانی باش دەکات .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت