بزوتنەوەی گۆڕان بەم هەنگاوە، خەونێکی نەوشیروان مستەفا ی لە گۆڕ نا.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەم ئێوارەیە لەنێوان کاژێر 5 بۆ 6، لەبەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی ئێن ئار تی ڤی، چاوپێکەوتنی لەگەڵ هەریەک لە “ئیسماعیل حەمەعەلی” ، بڕیادەریی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم و “زمناکۆ جەلال” ، ڕێکخەری ژووری هەڵبژاردنی گۆڕان کرد. لەو چاوپێکەوتنەدا جگە لەوەی قسەیان لەسەر ڕۆژ و کات و پڕۆگرام و پیلانی کۆمیسیۆنەکە کرا، قسەشیان کرد لەسەر بڕە پارەی 22 ملیار دۆلار بۆ هەڵبژاردنی ” پەڕلەمان و سەرۆکی هەرێم” لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ئامادەکراوە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.
قسەی ئێمە لەسەر چۆنییەتی پێکهاتەی کۆمیسیۆن و چۆنییەتی هەڵبژاردنەکان نییە، کە چ پرۆژەیەک لەبەردەم هەموواندایە بۆ ڕێگریکردن لە گزییەکان و پێشەلە گەورەکان، قسەی ئێمە لەسەر سەرچاوە لێڵەکەیە، کە کۆمیسوێن بڕیار لە هەڵبژرادنی ڕاستەوخۆی سەرۆکی هەرێم دەدات لەلایەن خەڵکەوە، لەکاتێکدا سەرچاوەی ململانییەکانی ئەمڕۆی کوردستان، بوونی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمە لە ناو خەڵک و، گواستنەوەی ئەم هەڵبژرادنە بۆ ناو پەڕلەمان، لەوێ سەرۆکی هەرێم ی تەشریفاتی، پاش هەڵبژاردن بەردەوامی بدات بە کارەکەی خۆی و. سەرۆکایەتی وەزیران، زۆربەی دەسەڵاتەکان لەلای خۆی کۆبکاتەوەو پەڕلەمانیش چاودێری هەنگاوەکانی بکات.
ئەوەی ئەمڕۆ گوێمان لێی بوو، بزوتنەوەی گۆڕان لە زاریی ڕێکخەری ژووری هەڵبژاردنەکانیەوە، هیچ پەرچەکردارێکی نەبوو دەربارەی ئەو کێسەو، نەیووت ئێمە ڕازی نین بەرامبەر بە هەڵبژاردنی ڕاستەوخۆی سەرۆکی هەرێم لەلایەن خەڵکەوە. کە ئەمەش ڕاستەوخۆ پێشلکارییەکی بەرچاوە لەلایەن گۆڕانەوە بەرامبەر ڕێکخەرەکەیان، کە ئێستا کفنکەی زەرد نەبووەو، خەونی ئەو پیاوە ناودارەی کوردیان لە گۆڕانا، کە تا کۆچکردنیشی سووربوو لەسەر هەڵبژادنی سەرۆکی هەرێم لەلایەن پەڕلەمانەوە وەک تەشریفاتی، بۆ بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت