بزوتنەوەی گۆڕان داوا دەکات سزای قورس بەسەر ئاشتی هەورامی دا بسەپێت .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
بزوتنەوەی گۆڕان لەسەرەتای دروست بوون و دەستپێکی کۆمپانیی وشە دا ، کۆمەڵێک دروشم و داخوازی خەڵکی بەرزکردەوە ، کە جێگای گرنگی پێدانی توێژێکی زۆی کۆمەڵگا بوو . سەردەمی دروشمەکانی گۆڕان تێکەڵاوی سەردەمی دروشمەکانی بەهاری عەرەبی بوو ، بەڵام لەهەندێک وڵاتی گەرموگوڕ بە دروشمەکانی هاوشێوەی بزوتنەوەی گۆڕانی لەمەڕ خۆمان ، هەندێک لەبەرهەمەکانیان لێ سەوز بوو . لای ئێمە وردە وردە هەڵوەریی و هیواکانی خەڵک و چینی ڕۆشنبیریی هەڵوەراند .
ئاراستەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر گۆڕینی سیستەم و بەکارهێنانی قوتی خەڵک بوو . ئەوان زۆر پێداگریان لە ناشەفافی و بێئاگایی کۆمەڵگا لە فرۆشتنی نەوت دەکرد ، سەرانی دەسەڵات بەتایبەتی پارتی بە دزو قاچاخچی و بەتاڵانبریی نەوتی کوردستان ناوزەند دەکرد ، ئاشتی هەورامی بە پیاوی نەوتەکە ناودەبرد .. لەم گرتە ڤیدیۆیەدا سەرنجتان بۆ سەروەختی هەڵبژاردن و ئەو ساتانەی بزوتنەوەی گۆران چییان بە ئاشتی هەورامی دەوت و بۆخۆشتان کۆمینتاری لەسەر بەشی فەیسبووکی وتاریکورد لەسەر هەڵوێستی ئەوسا و ئێستای بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر پیاوی نەوتەکە بنوسن … گوێبگرن ، بزانەنن گۆڕان چی لەسەر ئاشتی هەورامی دەوت ..
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە