بورهان شێخ ڕەئوف: تورکیا بەرەو کۆمارى دووەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەگەرچى تورکیا لە ساڵى 1923 ەوە سیستمى کۆمارى حوکمڕانى دەکات کە بە ڕژێمێکى دیموکراسى و سیکیۆلار خۆى دەناساند، بەڵام لە ڕاستیدا دیموکراسیەتەکەى هەر بۆ نەتەوەى تورکەو، نکوڵى کردن بووە لە پێکهاتەکانى ترى ئەو وڵاتە، بە تایبەتى کورد. چونکە دروشمەکانى یەک ئاڵا و یەک نەتەوە بە ڕوون و ئاشکرا پیادەکراون.
لە ئێستادا کەتورکیا لە بەردەم وەرچەرخان و دەرگاى سەردەمێکى نوێ دایە. دواى ئەوەى پەرلەمانى ئەو وڵاتە قایل بوو، بەوەى دەستکارى دەستوورى وڵات بکات، لە 21 ینایرى 2016 بە زۆرینەى 339 دەنگ 142 دەنگى ناڕازىلەکاتێکدا پەرلەمانى ئەو وڵاتە، پێکهاتووە لە 550 کورسی و، شایانى وتنە بە پشتیوانى نوێنەرەکانى MHP کە بزوتنەوەیەکى نەتەوەپەرستە دەنگیان لە سەر گۆڕینى 18 بەندى دەستوورى ئەو وڵاتەدا، کە سیستمى حوکمڕانى ئەو وڵاتە دەگۆڕێت لە پەرلەمانیەوە بۆ سەرۆکایەتى.
پارتى گەلى کۆمارى کەمالیش بە نەخێر دەنگى دا دژ بە گۆڕین و دەستکارى دەستوورى وڵات، هەروەها پارتى دیموکراتى گەلانیش هەدەپە ئەوانیش دژ بە پرۆژەکە بوون و بایکۆتى دانیشتنەکانى پەرلەمانیان کردبوو بە هۆى زیندانىکردنى زۆرێک لە سەرکردەکانیانەوە.
دواتریش پڕۆژەکە لە لایەن سەرۆک کۆماریى تورکیاوە ڕەزامەندى لەسەر کراو ڕەوانەى سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران کرا، بۆ ئەوەى ڕاپرسى لە سەر بکرێت لە 16 نیسانى ئەمساڵدا 2017 ببێت بە دەستوورى تازەى وڵات و بەم شێوەیە کۆماریی دووەم لە تورکیا دەستپێبکات ئەگەر دەنگى پێویست بهێنێت لە ڕیفراندۆمەکەدا.

پاساوەکانى ئەردۆگان و ئاک پارتى بۆ گۆڕینى سیستم
یەکێک لەو فاکتەرانەى کە ئەردۆگان و لایەنگرانى پێداگیرى لەسەردەکەن بۆ گۆڕینى سیستم ئەو پێشووەچوونە ئابوورى سەقامگیرییە ئابوورییە بووە کە لە سەرەتاوە ئاکەپە، بەدەستى هێنابوو بە کەمکردنەوەى گەندەڵى و نەمانى قەرز لە سەر تورکیا کە بۆ درێژەدان بەم دۆخە سەرۆکێکى بەهێزیى دەوێت بە دەسەڵاتى ڕەهاوە کە بتوانێت خۆشگوزارەنى بۆ هاووڵاتى تورک دابین بکات، وەکو خۆیان دەڵێن تورک !! وەکو نەتەوەى تر لەو وڵاتەدانەبێت بەمەش هەموو کۆسپ و تەگەرەکان وەلادەنرێن لە ڕۆتیناتى کارگێڕى و بیرۆکراتى کە لە سیستمە پەرلەمانیدا هەن بەڕاى ئەوان.

نیگەرانیەکان لەم هەنگاوە
لە بەرامبەردا هێزە ئۆپۆزەسیۆنەکان ترس و نیگەرانى خۆیان نەشاردۆتەوە لەم هەنگاوەى ئاکەپەو ئەردۆگان بەتایبەتى پارتى کۆمارى و هەدەپە کە ئێستا زۆرێک لە سەرکردەو کادرو ئەندامانى فرکسیۆنەکەیان لە پەرلەمانى تورکیا و هەڵسووڕاوەکانى بەبیانووى جیاجیا لە کونجى زیندان خزێنراون بە توندى دژ بەم پرۆسەیەن لەبەرئەوەى ترسى ئەوەیان هەیە کۆکردنەوەى هەموو دەسەڵاتەکانى یاسادانان و جێبەجێکردن لە دەستى کەسێک و پارتێکدا ڕژیمیکى شمولى دکتاتۆرى تر بهێنێتە ئاراوە کە ئێستا سەرەتاکانى لە ڕەفتاروکردارەکانى ئەردۆگاندا وەدەرکەوتووە و لە چەند مانگى ڕابردوودا تورکیا کراوەتە زیندانێکى گەورە بۆ هەمو هێزە ئۆپۆزەسیۆن و ئازدیخوازەکانى ئەو وڵاتەوە بە بیانووى جیاجیا چ کورد بە تاواوانى تیرۆر و جەماعەتى خزمەتى گویلەن بە تاوانى کودەتا.
بەڵێ ئەردۆگان لەم ڕێگەوە دەتوانێت بۆ ماوەیەکى دوورو درێژ لە سەرۆکایەتى تورکیا بمێنێتەوە، ئەمەش دواى ئەوەدێت کە ڕاپرسى لە سەر دەکرێت لە ساڵى 2019 دەخرێتە بوارى جێبەجێ کردنەوەو کە هەر خولێک پێنج ساڵە کە بەو شێوە دەتوانێت تا ساڵى 2029 لە سەرۆکایەتى بمێنێتەوە کە ئەمەش ئەو تێڕوانینە پشتڕاستدەکاتەوە کە حزبە ئیسلامیەکان دیموکراسى و سندوقەکانى هەڵبژاردن بەکاردەهێنن تاوەکو دەگەنە دەسەڵات و دواتر پشتگوێى دەخەن.
سەرەڕاى ئەوانەش ڕشنووسى دەستوورە تازەکە مادەى 101 ى دەستوور هەڵدەوەشێنێتەوە کە ڕێگا نادات سەرۆک کۆمار سەرۆکى پارتى سیاسى بێت بەمەش ئەردۆگان جارێکى تر سەرۆکایەتى ئەکەپە وەردەگرێتەوە.
هەروەها ئەم دەستوورە نوێییە دەسەڵاتى ئەوەدەدات بە سەرۆک کە هەڵوەشانەوەى پەرلەمان و ڕاگەیاندنى بارى نائاسایى و بڕیارى شەڕو ئاشتى و دامەزراندنى وەزیرو سەرۆکى زانکۆکان و هەروەها دیارییکردنى نیوەى ئەندامانى هەردوو دادگاى دەستوورى باڵاو دادگاى کارگێڕى باڵاو ئەنجوومەنى باڵاى داد، جگە لە داواکارە گشتیەکان و کە نیوەکەى ترى لە لایەن پەرلەمانەوە دیارى دەکرێت کەو ئەوانیش ئاکەپە کە زۆرینەن تێیدا دیاریى دەکەن.

میکانیزمى جێبەجێکردن
گۆڕینى سیستم پێویستى بە 367 دەنگ هەیە لەکۆى 550 دەنگى پەرلەمانى تورکیا کە ئەمەش بە تەنیا لەم خوولەدا بۆ ئاکەپە ناکرێت کە خاوەنى 317 کورسیە بە تەنها بەڵکو پەناى بۆ پارتى نەژادپەرستى مەهەپە بردووە کە خاوەنى 39 کورسى پەرلەمانن بەم شێوە دەتوانن ئەو کۆسپە تێپەڕێنن و پرۆژەکەیان بخەنە ڕاپرسیەوە، ئەگەر دەنگى لە سەدا پەنجاى دەنگدەران بهێنێت دەبێتە دەستوورى وڵات.
لەم کاتەشدا هێزە ئۆپۆزەسیۆنەکان هیچ ڕێگرییەکیان بۆناکرێت لە پەرلەماندا ئەگەر تواناکانیان بخەنە گەڕ، کە گەل دەنگى پێ نەدات، کە ئەوەش لەوەیە کارێکى ئاسان نەبێت بۆیان لە کاتێکدا سەرکردەکانى هەدەپە کە هێزێکى چالاک و کاران لە زینداندان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت