بورهان شێخ ڕەئوف: یەکەم هەڵبژاردنى تورکیا بە سیستمى سەرۆکایەتى.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تورکیا وا ئێستا نزیک دەبێتەوە لە یادى سەد ساڵەى دامەزراندنى کۆمارى تورکیاى نوێ بە ڕابەرایەتى مستەفا کەمال پاشا ئەتا تورک واتە باوکى تورک و کۆتایى هاتنى سەردەمى خەلافەتى عوسمانى ئیسلامى کە شەش سەدە حوکمڕانى ئەو وڵاتە و بەشێکى زۆر ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوین بوو ، ئەگەر چى پێش سەرۆک کۆمارى ئێستاى تورکیاش ڕەجەب تەیب ئەردۆگان هەریەک لە سەرۆکەکانى پێشووتریش تورگۆت ئۆزال و سلێمان دیمریل هەوڵى ئەوەیان دا سیستمى حوکمڕانى تورکیا بگۆڕن لە پەرلەمانیەوە بۆ سەرۆکایەتى بەڵام شکستیان هێنا و نەیانتوانى.

پاساوەکانى گۆڕینى سیستم
پاساو و فاکتەرى گۆڕینى سیستمى حوکمڕانى لە تورکیا لەلایەن ئاکەپەوە ئەوەیە بەتایبەتى وەکو پلان و ئامانجى ئیستراتیجیان بۆ ساڵى 2023 کە یادى سەد ساڵەى کۆمارەکەیانە سیستمى سەرۆکایەتى دەتوانێت ئارامى خۆشگوزەرانى پێشکەوتن بۆ تورکیا دابین بکات و گونجاو هاوتەریبە لەگەڵ ئامانجە باڵاکان کە تورکیایەکى بەهێزە و بۆ ئەمەش نمونەى وڵاتانى ئەمریکا وفەرەنسا و زۆرێک لە وڵاتانى سەرکەوتو پێشکەوتوو و بە پێچەوانەوە سیستمى پەرلەمانى و حکومەتى ئیئتلافى بە شکستخواردوو ناودەبەن لە نمونەى ئیتالیا.

ئەى نەیارەکانى گۆڕینى سیستم
ئەوانیش لەو باوەڕدان بەهەموو لایەنە ئۆپۆزەسیۆنەکان بەکوردیشەوە کە ئەمە ڕێ خۆشکەرە بۆ ڕژێمێکى دکتاتۆرى کە هەموو دەسەڵاتەکان لەلاى یەک کەس کۆبکاتەوە و وڵات ئامادەو سازو گونجاو نیە بۆ ئاوا هەنگاوێک.
بەڵام سەرۆکى ئێستا ئەردۆگان بە هاوپەیمانى لە گەڵ پارتى نەژاد پەرستى مەهەپە توانى لە ڕێگەى ڕاپرسیەو لە ڕۆژى 14 ئەیلولى 2017بە جیاوازییەکى زۆر کەم لە نێوان هەردووبەرەى بەڵێ و نەخێربە ڕادەى 51.41% بەڵێ و 48.59% نەخێر بیباتەوە و سیستمى حوکمڕانى ئەو وڵاتە بگۆڕێت لە بە مەرجێک لە تشرینى دووەمى 2019 ەوە سیستمە تازەکە بچێتە بوارى جێبەجێ کردنەوە.
بەڵام پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە کە ساڵێک زیاترى ماوە بۆ ئەوا وادە ئەى بۆ ئەردۆگان و دەوڵەت باخچەلى سەرۆکى مەهەپە هەڵبژاردنەکانیان پێشخست بۆ 24 / حوزەیرانى ئەمساڵ؟
1- بەهۆى داگیرکردنى کانتۆنى عەفرین لە ڕۆژئاواى کوردستان یان وەکو ئەوان دەڵێن باکورى سوریا لەلایەن تاقم گروپە تیرۆریستەکانى وابەستە بە تورکیا و بە بەشدارى ڕاستەوخۆى سوپاى تورکیا ئەمە کیرڤ و سۆزى شۆڤێنیستە تورکەکانى بۆ لاى خۆیان ڕاکێشا.
2- جیابوونەوەى باڵى خاتوو میراڵ ئاکشنەر لە پارتى بزوتنەوەیى نەتەوەیى نەژاد پەرستى مەهەپە بەسەرۆکایەتى دەوڵەت باخچەلى دامەزراندنى پارتێکى نوێ کە ئەمەش کاریگەرى زۆرى ددەبێت لە هاوکێشەکەدا.
3- لە دەستدانى هەموو ئەو سەروەریانەى کە کە پارتى داد وگەشە پێدان ئەکەپە لە دواى ساڵى 2002 ەوە شانازیان پێوەدەکات هەمیشە وەکو کارتى بەهێز لە هەموو هەڵبژاردنەکاندا بەکارى هێناوە گەشەکردنى ئابورى بە شێوەیەک تورکیا لە وڵاتێکى قەرزارەوە ببێتە خاوەنى وڵاتێکى خاوەنى یەدەکى نەختینە و زیادبوونى داهاتى تاک و کەمبوونەوەى بەتاڵەو بێکارى زۆر شتى تریش.
4- سڕکردنى پەیوەندییەکان و دیالۆگ لە گەڵ یەکێتى ئەوروپا بۆ چوونە ناو ئەو یەکێتیەو ە.
5- داڕمانى ئابوورى تورکیا بە شێوەیەک کە لیرەى تورکى لە چەند مانگى ڕابردوودا بەشێکى زۆر ى بەهاکەى لە دەستدا وە.
6- شکست هێنانى سیاسەتى زیرۆ پرۆبلم (سفر کێشە ) لە گەڵ وڵاتان و بەتایبەتى دەرو دراوسێکانى تورکیا بۆ فوول پرۆبلم ( پڕکێشە ) وەکو دیارەو دەیبینین ئیستا ئەو وڵاتە دەستیوەرادەوەتە زۆرێک لە کێشەو ئاریشەکانى وڵاتانى ناوچەکەبە تایبەتى سوپاکەى لە عێراق و سوریا قەتەر بە ڕاستەخۆیى بڵاو ە پێکردوەو جگە لەوەى بە ڕێگەى وەکالەت لە زۆر شوێنى تر یارمەتى و کۆمەکى زۆر بە تاقم گروپە توندئاژۆکان دەکات.
بەڵێ بە هۆى هەموو فاکتەرانەوە کە ئێستا سەرەتاکەیەتى لە هەوڵى ئەوەدان هەر هیچ نەبێت لە پێنج ساڵى داهاتوودا کە دەستوورى تازە دەستنیشانى کردووە بتوانن حوکمڕانى تورکیا بکەن چونکە لەو بڕوایەدان کە ئەم فاکتەرانە زیاتر گەشە بکەن ئەو کاتە ناتوانن متمانەو دەنگە پێویست بە دەستبهێنن هەرچەندە ئێستاش ناوەندەکانى ڕاپرسى لەو وڵاتەدا باس لەوەدەکەن کەلە خولى یەکەمى هەڵبژاردندا ئەردۆگان ناتوانیت ڕێژەى پێویستى 50+1 دەنگە دەنگدەران بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەى ببێتەوە بە سەرۆک کۆمار و دەکەوێتەوە خوولى دووەم کە ئەویش ئەگەر لایەنە ئۆپۆزەسیۆنەکان لە سەر کاندیدێکى بە هێز ڕێک بکەون کۆسپ و لەمپەرى گەورە بۆ ئەرۆگان دەخوڵقێنن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت