بوشرا سلیمان : لە کاتریناوە فێری ڕەوشت ببن .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بە کوردیکردنی : هەورامان عەلی

کاترینا میگلیۆرینی ، کیژۆلەیەکی شۆخ و شەنگی بەڕازیلی ، زۆرکەسی لە دنیادا فێری ڕەوشت و شەرەفی ڕاستەقینە و مرۆڤانە ، کرد !
لە ساڵی 2011 دا 2013 منداڵ لە برسیەتی و سەرمادا ، لە هەرێمێکی هەژارنشینی خواروی بەرازیل ، بە نێوی سنت کاترینا ، گیانیان لەدەست دا. لەو ناوچەیە هەژاری و نەخۆشی و کوێرەوەری بەرۆکی زۆربەی خێزانەکانی گرتبوو . لەوسالەدا مامۆستایی وەرزشی یەکێك لە گوندەکانی ئەو ناوچەیە ( کاترینا میگلیۆرینی ) هەوڵی زۆری دا ، بانگەوازی زۆربەی ڕێکخراوە خێرخوازیەکانی کرد ، تا بچن بە هانای خەلکی ئەو ناوچەیەوە . بەڵام هەوڵەکانی هەمووی ناکام مایەوە .
لەساڵی 2012 دا کاتێك بێ هیوابوو لە هەوڵەکانی ، بڕیاری دا لە ڕێگەی تۆری ئەنتەرنێتەوە ، کچێنی خۆی بخاتە مەزاتەوە لە پێناو دروستکردنی سەرپەنایەك بۆ ئەو خەلکە تا لە سەرمای زستان و گەرمایی هاوین بیان پارێزێت ! ئەم هەڵوێستەی مشتومڕێکی گەورەی لەو ولاتەدا خوڵقان ، زۆربەی ڕۆژنامەکانی ئەو ولاتە هێرشیان کردە سەری !
تەنیا دوای هەفتەیەك ژمارەی ئەو سەرمایەدارانەی ئامادەبون کچێنی ئەو لە مەزادێکی ئاشکرادا بکڕن ، گەشتە 890 سەرمایەدار لە هەرچوارگۆشەی دنیادا !
یەکێك لە بەشدارانی ئەو مەزادە ، شێخێکی کەنداوی عەرەبی بوو . کاترینا توشی ڕاچەنین و سەرسوڕمانێکی گەورە بوو کاتێك ئەو شێخە ئامادەبوو لە پێناو کڕینی پەردەی کچێنی ئەودا ملیۆن و نیوێك دۆلار بدات ! ئەو لەوە سەری سوڕما ، ئامادەیی ئەو کابرایە لەکاتێكدا بوو بە ملیۆن خەڵکی هاو ڕەگەز ، هاوزمان ، هاونەتەوە ، هاو ئاین و مەزهەبی خۆی لە سوریا ، یەمەن ، عێراق ، سۆماڵ و … پێویستیان بە چەند دۆلارێکە تا لە برسا نەمرن !! بەڵام بۆ دڕاندنی پەردەی کچێنی ئەو ئامادەیە ئەو بڕە پارەیە بدات !
بۆ سبەینێی ئەو ڕٶژە ، کاترینا لە مەزادەکە پەشیمان بویەوە و نامەیەکی ئاڕاستەی کابرای عەرەب کرد ، کە تێدا هاتبوو : گەر ئێوە لە ڕۆژێكدا تەنیا کاتژمێرێك لە جیاتی گەڵ و گونتان ، بیرتان لە هەژارەکان بکردایەتەوە ، بێ هیچ گومانێك ، دەتان توانی کۆتایی بە هەژاری لە ولاتەکەی خۆتانا بهێنن .
کاترینا بە بۆنەی جوانیەکەی ، لە پێشدا جوانی ڕەوشت و ئاکاری و بیرکردنەوەی ، ئینجا جوانی جەستەی ، بویە ئەستێرەیەکی ناسراوی جیهان . یەکەمین گرێبەستی کارکردنی لە تەلەفزیۆندا ، لە بەرامبەر خەرجی دابینکردنی خانوبەرە بوو بۆ گوندەکەی !
بەڕێزان
بەئاشکرا دیارە ئێمە هێشتا رقمان لە شەرەف و ڕەوشتە ! شەرەف و ڕەوشت لە بیرکردنەوەماندایە ، لە ویژدانماندایە ، لە دڵماندایە ، لە هەستکردن بە لێپرسراویەتیماندایە ، نەك لە ناوگەڵماندا !
خۆزگە لە کاتریناوە مانای ڕەوشت و شەرەف ، فێر دەبوین !

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت