Putin-obama

بەختیار شارەزوری : باشوری کوردستان  لەبەردەم بەریەککەوتنی هێزەکاندا .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەگەر ناتۆ و ئەمریکا لە دوای کێشەکانی کرواتیا و دورگەی کریم ، پێیان وابوبێت دەتوانن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە تاکتیکەکانیان لە ڕێ ی داعشەوە دەتوانن بە ئامانجەکانی خۆیان بگەن ، ئەوا ئەوە ڕوونە ، کە ئێران وەک نمایندەی ڕوسیا زوتر ئەو گرەوەی بردەوە ، بە تایبەت دوای شەڕی ئەفغانستان و کێشەکانی ناو پاکستان و بە تایبەت لە عێراق و سوریا ، ئەگەر چی ناتۆ لە ڕێگەی وڵاتانی خلیج و ئابلۆقەی نەوتی ئێرانەوە ، شەڕێکی قورسی ڕوسیایان کرد ، بەوەی ڕوسیا توانای ئابوری لاواز بکەن ، کاتێ نرخی نەوتیان دابەزاند لە ڕێ ی ئۆپیکەوە ، کاتێ کە ئێران دەتوانێت ببێتە هێزێکی سەرەکی لە لوبنان و فەلەستین و یەمەن و سوریا و عێراق ، ئەو کات بە ناچاری ناتۆ مامەڵە لەگەڵ ئێران دەکات و لە ڕێ ی فایلی ئەتۆمییەوە خاوی دەکاتەوە ، بەڵام لە کەناڵێکی ترەوە دەیەوێت بەشار بخات و نەخشەکەی خۆی جێ بەجێ بکات ، لەم نێوەندەدا خاڵی لاوازی بەرەی ناتۆ ، نەبونی سەربازگەیەکی پتەوی سونەیە ، ئەگەر چی داعش لە پشت پەردەوە جێ بەجێکاری پلانەکانی ناتۆیە ، لە بەرامبەردا کەوانەی شیعە توانی چەند کارتێکی بەهێزی دەست بکەوێ .

کاتێک یەکێک لە پێگە بەهێزەکانی بەرەی وارشۆی کۆن ، دەکەوێتە بەر ئەگەری ڕوخان ، دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر کۆی پێگەکانی ئێرانی و ڕوسی ،  ڕوسیا جارێکی تر دێتەوە و بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی خۆی دەکات ، ڕوسیا ئەوە دەزانێت کە سوریا دەرگای دووەمی بەرژەوەندییەکانی خۆیەتی ، ئەگەر ناتۆ ئەو دەرگایە بگرێت و بیکاتەوە ، ئەوا دور نیە کێشەی وڵاتانی دەریای قەزوینی بۆ زیندو ببێتەوە ، وەک ئەوەی لە ئۆکرانیا ڕوی دا ، بۆیە ڕوسیا زوو ئامادەگی خۆی بە هێزی تۆکمەوە پیشان داو ، یەکەم دەرکەوتنیشی لێدان بو لە سەرچاوەی ئابوری داعش ، کە ناتۆ لە شەڕەکاندا گەمەی ترسناکی دەکرد و لە سەرچاوەی نەوتی داعشی نەدەدا ، لەسەرو هەمو ئەمانەشەوە گرژیەکی گەورە نیە لە نێوان هەردو بەرەکەدا ، هێندەی بەکار هێنانی کارت و هەوڵدان بۆ بەدەست خستنی کارتی بەهێز و بەکارهێنانی لە بەرامبەر یەکتردایە ، زۆر کات کارتێکی لاواز دەکرێتە قوربانی بەدەستهێنای کارتێکی بەهێز ، بە مانایەکی تر کە دوو کەس یاری شەترنج یان پۆکەر بکەن .

کورد لە باشوردا لەم نێوەندەدا کارتە و بەکار دەهێنرێت ، وە بووە بە دو کارت هەر کارتە و دو دیوی هەیە ، کە هەردو کارتەکەش دابەش بووە بەسەر هەردو هیلالەکەدا ، پارتی بۆ سەر سەربازگەی سونی و یەکێتی بۆ سەر سەربازگەی شیعی ، واتا پارتی کارتی دەستی هیلالی سونیە و بە زۆر دیودا بەکار دەهێنرێت زۆر جار دیوەکانی تری بۆ ڕێکەوتنی هیلالی شیعی و سونیە ، لەسەر ئەم سەرزەمینە بچوکە ، بەهەمان شێوەش یەکێتی ، ئەگەرچی دواکەوتنی ڕزگارکردنی موسڵ پەیوەستە بە ڕێکەوتن و دابەشکاری ئەم دو کەوانەیە ، بەڵام لەگەڵیدا لە گیرفانی هەر کارتێکدا کارتی بچوکتر هەیە ، بۆ نمونە لە بەرامبەر پاراستنی پێگەی پارتی لە زۆنی زەرد و بەرکەوتەی لە موسڵ و پێگەی لە کەوانەی سونیدا ، دەبێت بچێتە سەر نەخشەی شەڕی تورکیا و شەڕی پەکەکە و پەیەدە بکات ( ئەمەش لە مێژوەوە هەروا بوە ) ئێ بۆ یەکێتیش هەمان گەمە دەکرێت .

خۆ ئەگەر هاوسەنگی نێوان هێزەکانی ناوچە تێک بچێت ، بە تایبەت لە ڕوی پشک و دابەشکاریەوە بۆ عێراق و کەوانەی سونە بیەوێت موسڵ و زۆنی سونە جیابکاتەوە ، ئەوا بەبێ پشکی شێری ئێران و ڕوسیا مەحاڵە ، بە تایبەت لەم کاتەدا کە کەوانی سونە ( تارق هاشمی ، پارتی ، داعش ، تورکیا ، سعودیە ) بیانەوێ کەرکوکیش بخەنە سەر ئەو زۆنە ، ئەوا ڕوسیا و ئێران ئەوە دەزانن تورکیا دەیەوێت سیناریوی قوبرس دوبارە بکاتەوە ، ئەمەش بۆ ڕۆژئاواش هەر وایە ، ئەوەتا ئەردۆغان دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ خەونی عوسمانی ، لە بەرامبەردا چەکوشی ئامادەی ڕوسیا ، ئامادەیە هەرکات بیەوێت ئەو خەونەی داعش و پارتی و تورکیا هەڵدەوەشێنێتەوە ، مەگەر لە بەرامبەردا کارتی گەورەتر بدەن ، کە من پێم وایە لەم ناوچانەدا لەم کارتانە گەورەتر نیە ، بۆیە دەکرێت چاوەڕێ ی گۆڕانی خێرا بین ، لە ناو ئەم گۆڕانکارییە خێرایانەدا ، ئەم باشوری ئێمەش کارتی بەکارهێنراوە لە بەریەککەوتنەکاندا ، هەر لایەکیان بەرزتر بێتەوە ئاوا لاکەی تر کارتەکانی دەخاتە گەر بۆ هاوسەنگ کردنەوەی ، بە تایبەت ئێستا پارتی هاوسەنگی هێزی تێک داوە ، پێ ناچیت ئێران و روسیا بەمە ڕازی بن ، یارییەکی تر و گۆڕانێکی تر بە رێوەیە ، باشوریش گۆڕانی بەسەردا دێت .

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت