Bextyar-Sharazuri

بەختیار شارەزوری : هەرێمی باشوری کوردستان . بەرەو کوێ ؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەر کات قەیرانەکان گەشتنە ئاستێک ، دامەزراوەکان لە سەر ئاستی پەرلەمان و حکومەت توانای چارەسەریان گەیشتە بن بەست ، ئەوا دەبێت کۆی ئەو دامەزراوانە هەڵبوەشرێنەوە و سەر لە نوێ پێکبهێنرێتەوە ، لەم دیدەوە هەرێمی کوردستان بە قەیرانێکدا تێدەپەڕێت ، کە توانی چارەسەری سفر بوەتەوە ، هەر هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی ، هێندەی تر قەیرانەکان قوڵتر دەکاتەوە ، بۆیە بە ڕای من گەیشتوینەتە شوێنێک ئەبێت سەرلەنوێ هەمو حکومەت و پەرلەمان هەڵبوەشرێنێتەوە و هەڵکۆڵینی لەسەر بکرێت تا دەگەنە پلێت و سەرلەنوێ دروست بکرێتەوە ، ئەمەش ئەو کاتە دێت کە پارتی هەوڵی گەڕانەوە دەدات بۆ ڕێکەوتننامەی ستراتیژی و بە لۆژیکی دابەشکاری و خێڵەکیانەی خۆی ، هەمو هەوڵەکان بۆ حکومڕانیەک و دەوڵەتداریەکی دامەزراوەیی هەرەسی هێناوە ، پارتی ئەگەر چی گەورەترین لیستە و پشکی شێری بەرکەوتوە ، بەڵام زیاد لە هەقی خۆێ و بەرکەوتەی دەنگدان هەیە ، هەمو جومگەکانی دەسەڵاتی داگیر کردوە ، ئەم حیزبە هێندە کار لەسەر مۆدێلێکی خێڵەکی دەکات ، هێندە کار لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی خۆی و دروشمەکانی نەکردوە ، هەمو ئامانجی گەورەیی لیستەکەی خۆی بەستوەتەوە بە تەنها کەسێکەوە ، کە ئەمەش دەکاتە خزان لەو ڕێڕەوەی کە ئەم هەرێمە بە ئاراستەی مەدەنی بون و دەوڵەتداری هەنگاو بنێ ، ئەمە لە کاتێکدایە دەبێت گەورەترین لیست ، گەورەترین بەرپرسیاریەتی گۆڕانی کۆی پڕۆسەکان بگرێتە ئەستۆی ، پارتی نەک نەی توانی ئەمە بکات بەڵکو ( ڕۆنگ سایت ) کار دەات و کۆی پڕۆسەی سیاسی و گۆڕانکاری دەباتەوە ناو دەربەندەکانی مێژوو .
دوای ئەوەی پارتی کار بە تەکتیک کرد ، یاسا و نوسراوەکانی وەلا نا ، بۆ سفرکردنەوەی حیزبەکان و باڵادەستی خۆی ، لە چوارچێوەی تەکتیکێکدا ، دووەم گەورەترین حیزب دەر بکات لە سنوری خۆیدا و سنوری بێ هێج بنەمایەکی یاسایی دوو ئیدارەی زیندو بکاتەوە ، ئەمە لە کاتێکدایە بو کە بزوتنەوەی گۆڕان داوای ڕیفۆرمی گشتی و ستراتیژی سەربەخۆی دەکرد نەک درێژکراوەی ستراتیژی ئێرانی و تورکی کە ئەمەش دەس بردن بۆ هەڵوەشاندنەوەی نەخشەی بەرژەوەندیەکانی ئێرانی و تورکی ، بۆیە ئیرادەیەک نەبو بۆ ئەم پرۆسەیە ، هەمو شت بە بن بەست گەشت ، خۆ ئەگەر ئەمە نیەتی گەورەترین لیست بێت ، بەرامبەر بە هەمو حیزبەکان بە تایبەت چوار حیزب ، نەتوانێت ڕووبەڕووی قیرانەکان بێتەوە ، هەمو شتێ بە بن بەست بگات ، خۆ ئەگەر بە دوای چارەسەردا بگەڕێین بۆ ئەو نیەتەی یەکبونی ئیدارەکانی سەوز و زەرد و ڕیفۆرمی گشتی بکرێت ، ئەو کات ڕێگە چارە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و حکومەتە و سەرلەنوێ هەلبژاردن بکرێت ، ئەمەش ئەو کات دێت کە دەبێت لەسەر ئاستی پرسی ناوخۆی و دەرەکی کاری بۆ بکرێت :
دەرەکی : ئێران و تورکیا لەسەر هەمو پەیوەندیەکانیان دژ بن ، ئەوا لەسەر هەرێم ڕێکن و ڕێکەوتننامەی ستراتیژی زادەی بیر و قەڵەم ڕەوی ئەوانە … کە لە زەهاو و ئەرزرۆمی یەک دووەوە و تا ئەماسیە درێژ دەبێتەوە ، بۆ ڕێکەوتننامەی ستراتیژی ، کە یەکێتی و پارتی تەنها وەکالەتی ئەم دوو ووڵاتەیان کردوە ، کەواتە دوای گەڕانەوەی تورکیا بۆ سەر سفرەی ناتۆ و دوای هاتنی ئێران لە ڕێگەی (٥+١) وە بۆ سەر هەمان سفرە ، کاریان لەسەر ئارامی قەڵەم رەوەکانیان کردوە ، هەر لە لوبنانەوە دەست پێ دەکات تا دەگاتە بەحرەین ، بۆیە کە لاریجانی بە نێچیرەڤان بارزانی دەڵێت ئارامی ناوچەکە و بە تایبەت هەرێم گرنگە ، ئەمە گوتاری هەمو وڵاتانە ، بۆیە ئەگەر دەست ببرێت بۆ هەڵوەشاندنەوە و جارێکی تر هەڵبژاردن ئەوا هەمو وڵاتان پشتیوانی دەکەن ، بەڵام لە چوارچێوەی نوسراوێکا بێت ، کە هەمو ئەو ولاتانەی کاریگەیان لەسەر هەرێم هەیە ، بە تایبەت تورکیا و ئێران .
ناوخۆیی : وەک ئەوەی لە تورکیا ڕوی دا ، کە نەتونرا حکومەت کاری خۆی بکات ، کەواتە مەحکومە بە دوای چارەسەرێکی تردا بگەرێ ، ئێستا هەرێم لە دۆخێکی زۆر خراپدایە ، هیچ کەسیک قسەیەکی پێ نیە بۆ چارەسەر ، هەرێم لە قەیرانی ئابوری و ئیداری و پەرلەمانی و حکومی و دەیان کیشەی تردایە ، کە هەمو کێشەکان دەگەڕێتەوە بۆ پارتی و مسعود بارزانی ، کە وەک گەورەترین لیست خراپترین ڕێگەیان گرتوەتە بەر ، لە کۆتایدا پێشبینی من بۆ قیرانە بە بن گەشتوەکان ، وەک تورکیا کار دەکرێت بۆ هەڵبژاردنێکی تر و ڕازی دەبن ، کە سەرۆک بە شێوەکی ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە هەلبژێرێت و سیستم بە تێکەڵی بێت لە نێوان پەرلامانی و سەرۆکایەتیدا ، کە ئەمەش ئەگەر ڕێگەی دوو ئیدارەی هەڵنەبژێرێت ، ئەوا ئەمە تاکە چارەسەر ، ئەگەر بەرەی چوار حیزبەکە ئیرادەیەکیان هەبێت بۆ ئەم ئامانجە و ئەو هەڵوێستەی ئێستا هەیانە کاملیات و ماکیاج نەبێت ، چونکە پارتی بە تەنها ناتوانێت لەوە زیاتر گوتاری حیزبی خۆی زاڵ بکات بەسەر کۆی پڕۆسەکاندا .

تەنها بەکلیکێک لەسەر شێیر ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت لە فەیسبوک و تویتەر

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت