11123.3.3 Newshirwan-Amrika

بەرهەم کادار : پێگەی نەوشیروان مستەفا لە سیاسەتی دەرەکی ئەمریکادا .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زیاتر لە چەند مانگێکە دیدارو گفتو گۆ لەنێوان کونسوڵوباڵوێزی ( ئەمریکاو بەریتانیاو کەنەداو فەرەنسادا ) بەشیوەی سەرەکی و دوبارەبو ئەنجام دەدرێت . بەڵام بەگشتی نوێنەری سەرجەم وڵاتان دەبینێت بۆ ئاڵوگۆرکردنی زانیاری و گفتو گۆ ، ئەمە لەکاتێکدایە لەکاتی کۆتای هاتنی ماوەی کاری نوێنەری ئەمریکا بۆ خواحافیزی و ، دەستبەکار بونەوەی سەردانی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆرانیان کرد . بەشیوەی گشتی لەم سەردانانەدا ئەو وێنەیەمان لادروست دەبێت ، کە پێمان وایە مادام ماوەی حکومرانی سەرۆکی هەرێم کۆتای هاتوە بزوتنەوەی گۆران و رێکخەرەکەشی رازی نەبون بەهیچ شێوەیەک ئەوماوەی بۆ درێژ بکەنەوە . بۆیە زۆربەی دیدارەکان لەو بابەتەدا کۆدەکەنەوە ، لەهەمان کاتدا کەسایەتیەکی بەئەزمونی سیاسی وەک رێکخەری گشتی ، ئەمریکیەکان پێویستیان بە گفتوگۆو راوێژ دەبێت بۆ زانینی راو سەرنجیان ، ئەو میدیایەی کە گوزارشت لەم بزوتنەوەیە دەکات تەنها بابەتی تاوتوێکردنی بارودۆخی ناوچەکەو خۆرهەڵاتی ناوەراستمان پێدەڵێت . بەڵام بابەتەکە زۆر لەوە گەورە ترە :
یەکەم : کەسایەتی رێکخەری گشتی خاوەنی مـێژویەکە ، ئەم مێژوە ماڵە لەسەر کەسایەتی ئەو و ترسیکی گوماناوی لای ئەمریکیەکان دروست کردوە . چونکە ئەم کەسایەتیە لەوپەڕی چەپی دامەزرێنەری کۆمەڵەوە بۆناو یەکێتی و لەناو یەکێتی بۆ جێگری سکرتێری گشتی و دواتر هاتنە دەرەوە لەناو یەکیتی و بون بە ریکخەری بزوتنەوەیەکی ئۆپۆزسیۆنی بیست و پێنج کورسی یان بەنزیکەی پێنجسەد هەزار دەنگ ، بەماوەیەکی زەمەنی کەم . ئەم کەسایەتیە خاوەنی هەستێکی ناسێۆنالستی چەپ بوە ، ئێستاش خاوەنی هەستو بەرنامەیەکی ڕیفۆرمی ئابوری و ناسۆنالستە ، بەڵام هیشتا بەلای ئەمریکیەکانەوە نەی توانیوە خۆی لەرابردوی چەپ پاک بکاتەوە ، ئەمە لەکاتێکدایە بزوتنەوەکەی هیچ ئایدۆلۆجیایەکی دیاری نەکردوە وەک بەرنامەی کاری حیزبی ، کەواتە لای ئەمریکیەکان ئەم کەسایەتیە جێگەی گومانە بۆ سەر بەرژەوەندیەکانیان .
دوەم : ئەمریکیەکان وەک بەرنامەی جیێگیرو ستاتیژی خۆیان لە سێ بابەت دەترسن

A – کارەساتی سروشتی کەلەدەرەوەی دەسەڵاتی ئەوانە .

B – پاراستنی بەرژەوەندیە ئابوریەکانیان .

C – سێیەم ترس لە فکرەی چەپی مارکسی یان ترس هەمو باڵو بیرۆکە چەپەکان , بۆیە ئەوانیش بەهەمو هەوڵێکیانەوە دژی ئەم جۆرە بەرنامەو کارانە دەبن , کە بەرژەوەندیاکانیان بخاتە مەترسیەوە ، دەیانەوێ بەرژەوەندیاکانی خۆیان بپارێزن لەگەل ئەو دەسەڵاتە کە لەواقع حاڵدا هەیە .
سێەم : جۆری سیستەم بەلای ئەمریکیەکانەوە گرینگە , بەلای ئەمریکیەکانەوە سیتەمی سەرۆکایەتی پەسەند کراوە یان سیستەمی پاشایەتی کە پاشا بەپێی دەستور مافی لابردنی سەرۆکی حکومەتی هەبێت وەک مـحەمەد رەزا شای ئیران ، کە بەگوێرەی دەستور ئەو مافەی هەبو بەڵام لەبەرژەوەندی ئەمریکا نیە گەرسیستەم پەرلەمانی بێتو سەرۆک بێدەسەڵات بێت لەم کاتەدا ئەوەی لە هەرێم دەگوزەرێت سیستەمی سەرۆکایەتی خاوەن ئەوپەری دەسەڵاتە لەرێگەی وەزیری سامانە سروشتیەکانەوە گەورەترین زۆرترین بەرژەوەندی ئەمریکای بەدی هێناوە لەرێگەی کۆمپانیاکانی ئیکسۆن مۆبیل و شیفرۆن و چەند دانەیەکی تر هەروەها بریتشپترۆڵ و تۆتاڵ لەگەل ئەوەشدا ئاسانکاری تەماع بەر ئەمرکیەکان یان ئەو وڵاتانە دەدرێت ، کە هاوپەیمانی ئەمریکان یان سیستەمەکانیان سەرمایەداریە ، وەزارەتی سامەنە سروشتیەکان کە وەزارەتێکی بێ چاودێرە بەپشتیوانی حیزبێکی چەکدار ، ئەوپەری بەرژەوندیەکانی ئەمریکای پاراستووە ئەمریکیەکان بەلایانەوە گرینگ نیە ئەو سیستەمی دەسەڵاتە یاساییە یان دیموکرسیە گرینگ دەسەڵاتێک هەیەو بەرژەوەندیاکانی ئەوان زیاد لەتەسەوری خۆیان دەپاریزێت لەبەرامبەرێشدا ئەمریکیەکان بەپاساوی شەری داعش بەرزانی بەسەرۆکی ئێستای دادەنێت ، بەڵام دوای شەری داعش بەکارو باری ناوخۆی هەرێمی دادەنێت بۆ ئەوەی بابەتە یەکلای نەبێتەوە لەبەرژەوەندی حیزبی چاکخواز .
چوارەم : لێرەدا دوبابەتی بچوک بە پێویست دەزانم بۆ باس کردن یەکەم رێکەوتن نامەی واشنتۆنی نێوان یەکیتی و پارتیە بۆ پاراستنی ئاشتی دوای ئەوەی ئەمریکا ئەم دو‌هێزە رێک دەخات دەیانێرێت بۆ پەرلەمانی کوردوستان تاکو شکڵێکی قانونی پێبدەن تاکو پێوەی پابەند بن بەڵام پارتی ‌هیزی بەرامبەر بزوتنەوەی گۆران لەگەرانەوەی سەرۆکی پەرلەمان بەکار ‌هێناوە ، ئەم رێکەوتن نامەی ئاشتی پێشێلکردوە لەکاتیکدا وەکو دروشمی ئەمریکا بۆ ئاشتی و دیموکراسی نەدەبو ئەم رێکەوتنە پێشێل بکات ، دوەم چاکسازیەکانی بزوتنەوەی گۆران بو لەحکومەت و پەرلەمان زینجیرەیەک جاکسازی وەزیری دارای ئەنجامدا بەشێک لەوانە پەیوەندی بە زیادکردنی باجی کۆمپانیاکان بو ئەم باجە هەرەشەیە بۆسەر داهاتی کۆمپانیا ئەمریکی و بیانیەکان ، هەروەها گۆران کاری لەیاسای سەرۆکایەتی ئەگەر گۆرانکاری ئەنجام بدرایە یاسای سەرۆکایەتی بگۆرایە بۆ پەرلەمانی بەمەش هەرەشەی زیاتر بۆسەر بەرژەوەندیە داراییەکانی ئەمریکا دروست دەبو جونکە وەزارەتی سامانی سروشتیەکان زیاتر دەکەوتە بەرچاودێری و سەرۆکێکی بێدەسەڵات تر دروست دەبو لەداهاتو دا ، بۆیە ئەمریکا بەتەوای ئاگاداری بریارەکەی پارتی بووە بۆ رێگریکردن لەسەرۆکی پەرلەمان هەرلەدوای ئەم روداوەوە بەتەوای دیاردەی سەردانیکردنی باڵوێزو کونسوڵەکان بۆلای رێکخەری گشتی زۆر زیادی کردوە . ئامانجی ئەم سەردانی کردنانەی ئەو باڵوێزانە بۆ رەواندنەوەی ئەو گومانەیە کە کۆمپانیا ئەمریکیەکان هەیانە لەکەسایەتی و سیاسەتی رێکخەری گشتی ، کە رەنگە لە داهاتو نەتوانن ئەو داهاتە زۆرەی ئێستا دەستیان دەکەوێت بەبەلاش دوەم دڵنیا بونەوەی خودی ئەمریکا لە دەرون و بۆجونی ئەم کەسایەتی و بزوتنەوەیە کەتاکو چەند مەیلی چەپی ماوە ، ئەمەش بەباڵوێزەکان کەشف دەکریت نەک بەدەزگای سی ئای ئەی یان ” ئەگەر جەپیش نەبێت تاجەند بەرنامە جاکسازیەکانی لەژیر کاریگەری هەست و سۆزی مارکسیانەیە ، ئەوەی زیاتر گومانی لای من دروست کردووە کاتێک ویکیلیکس تەواوی زانیاریەکانی خستەرو زانیاری ناو ئەو کۆمپیتەرانەی ئاشکرا کرد کە لەواشنتۆنەوە بۆ ئەنقەرە نێردرابون لەلایەن پارتیەوە دراوە بەتورکیا هەروەها ئەوەشی ئاشکرا کرد ، کە ئەمریکا ئاگاداری کودەتاکەی تورکیا بوە کەواتە چۆن دەکریت ئاگاداری بەرنامەی پارتی نەبوىیت بۆ رێگریکردن لەسەرۆکی پەرلەمان ؟ ویکیلیکس لەهەمو ئەم ڕووداوانەدا باسی ڕێگریکردن لەسەرۆکی پەرلەمانی نەکرد ، لەکۆتایدا پێم وایە بزوتنەوەی گۆران دەتوانێت کارێک بکات کە تێروانینی ئەمریکیەکان نەک بۆ گۆران ، بەڵکو بۆ کوردوستانیش بگۆریت بەوەی کە ئێمە بۆ ئەمریکا زۆر لەوە گرینگ ترین کە ببینە جێگەی تەماعی کۆمپانیا بیانیەکان و ئەمریکاش زۆر لەوە گرینگترە بۆ کورد ، کە ببیت بە هاوپەیمانی بەڵکو هەریەکیکیان وەک بەشیك لەیەکتری سەیری یەک بکەن ، ئەوە پێگەی کوردوستانە کەوا دەکات ئەم بزوتنەوەیە وا بیر بکاتەوە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت