بەهرۆزجەعفەر: ئەچی بۆ بەغا چی ئەکەی؟ 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دونیای ئێمە دونیایەکی موزەیەف و تەزویرە، هەموو شتەکانی وایە. پەرلەمانتارێکی هەرێم هەیە بە کەیفی خۆی ژمارە ئەڵێ چەند ساڵە، ئێمە هەموو ئەزانین وانییە، بەس چونکە دەستەڵات گەندەڵە خەڵک دەمەوەری یان لێ بووە بە بلیمەتی!. کورد سەدان پۆستی گرنگی هەبو لە بەغا، شەست پەرلەمانتاری خولی پێشوو چییان بۆ کورد کرد لە بەغا (ئێستا هەندێکیان خۆیان کاندیدکردۆتەوە….ئا ئەوانەی دەنگیان بە قانونی حەشدی شەعبی داو حەشدیش دوایی بە دەبابەوە سەری پێشمەرگەی لە کەرکوک پان ئەکردەوە)
کورد لە سەردەمێکا لە بەغا بو، کە بەغا زۆر لاواز بو، ئیمڕۆکە کورد هەم هەڵوێستی لاوازەو هەم لە بەغا ش کورسیی و پۆستەکانی جاران ناهێنێتەوە. ئەمەش‌ وەک زانیاری وەربگرن ئەم چوار ساڵەی دێت قەیرانێکی ئابوریی و سیاسیی قورس له بەغا ئەکا “قورستر لەو دۆخەی هەرێمی کوردستان تیایەتی”.
دوێنێ هاوەڵێک سەردانی کردم، کە کاندیدێکی حزبێکی دەستەڵاتدار لەدایکبوی نەوەتەکان بەهای (20000) بیست هەزار دۆلار پەیجی فەیسبوکی لەو و لە کەسێکی تر کڕیوەو، چەندین سپۆنسەری لە ئێستەوە بۆ خۆی ئامادەکردووە تا بانگەشەی هەڵبژاردنەکە تەواو ئەبێت بە کرێی گرتوون، ئەمە بۆ ئەوەی بچێت بۆ بەغا ! (بە تەلەفۆن قسەی لە گەڵ ئەکرد بەغدا ی کردبو بە بەغا) ئێ خەڵکیش ئەقڵی لە چاوێتی دوای هاتو هاوار ئەکەوێ.
هەڵبەت جەوهەری ئیشەکە کاندیدەکە نییە، پرسەکە قەزیەی کورد و حزبەکانە، کاندیدێک لە فەیسبوک زیاتر دونیای سیاسەتی نەبینی بێت، تۆ ئەینێری بۆ بەغا چیت بۆ بکا. !.
کورد بە تیمێکی لاوازی سیاسیی و ئەمنی و میدیایی و دیبلۆماسییەوە چوو بۆ بەغا، وە چوو بۆ کەرکوک، بێ شک خیانەت وەک دڵسۆز لێ دێت، ببینە ئیمڕۆ دەوڵەمەنترین چین فەرماندە سەربازییەکانن!. کاندیدەکانی كورد دەم و دەست و داوێن پاک نەبوون (ڕێزی زۆر بۆ هەندێکیان) ، بۆیە ئەبینیت لەسەر ڕەقەم جاشێتی و خیانەت بووە بە مۆدێل.
ژنێکمان ناردە بەغا دوای پرۆسەی ئازادی بەسەر دوو ژنەوە شووی بە عەجیل یاوەر کردو دواییش‌بە تەنورەیەکی سوورەوە بۆ کوردستانیان ناردەوە، یەکێکی هەشت ساڵە لەوێیە لێی وەرناگرن دەنا نەسەبی خۆی و کوردیشی گۆڕیوە، ژنێکی تر لەشفرۆشی بە خزمەتی وەطەنی عێراقی ناوئەباو لەسەر لیستەکەی عەبادی خۆی کاندید ئەکاتەوە. یەکێکی تر بە بیانوی سکچونەوە ناچێتە جەلسەی پەرلەمانەوە تا بەرتیل و ڕەشوە وەربگرێ و…..ئیتر ئاوها.
حەشدی شەعبی کەرکوکی گرت بە هۆی خیانەتەوە، لە هەمان کات دا دەستەڵات لە هەولێر پەرلەمانی پڕکرد لە کوتەک بەدەستەکان، ئەو کاتە هەم یوئێن هەم ئەمریکییەکان پێویستیان بە کەسانی بێلایەن هەبو، ڕاوێژیان پێ بدات، هەموو تاوانەکانی پارتی و ئەوانەی حەشدی شەعبیشم وەک خۆی پێدان و بۆمان ڕوون کردنەوە، لە نامەیەکدا دەنیز ڕۆز کە ڕاپۆرت بۆ وەزارەتی دەرەوە ئامادە ئەکات “زۆرجار پێشنیارەکانی ئەمریکا لە عێراق هی ئەون” ئەڵێ ” ئەدی کورد لە بەغدا نیین؟ نەبوون ؟ بۆچی ڕۆڵی ئەوانەت لە بیر کردووە !.
دیارە کورد ئەگەر بە تیمی بەهێز و ستراتیژییەتێکی نیشتیمانی بچێتە بەغا گرنگی خۆی هەیە، ئەمما شتی وا ڕوونادات!!. کورد میللەتێکی زۆر گوناحە و خەڵکێلێکی گەرەکە بە جددیی خەمی لێ بخۆن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت