بەهرۆز‌ جەعفەر: 17ی شوبات یادیەتی ” ئێستا کێ ڕاستی ووت و کێ موزایەدەی کرد؟”

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەک ئەزانن خاوەنی ڕاستەقینەی 17ی شوبات ئێمەی خۆڕسک بووین و، دواتر و لایەنەکانی ئۆپۆزسیونی ئەوکات هەلپەرستانە سواری شەپۆلەکە بوون ئێمەش وەک کەسانی ناڕازی و بێلایەن ئیدارەی مەیدان مان بۆ بە جێهێشتن و، ڕوونکردنەوەی خۆمان کاتی خۆی دا.
بینیتان چالاکوانەکان و دەنگە دەنگ کەرەکان هەموویان بوون بە پەرلەمانتار و وەزیر و ڕاوێژکار لەسەر حیسابی خوێنی شەهیدانی 17ی شوبات و، ئاقارو دەرئەنجامی دوای 17ی شوباتیشتان بینی کە ئەمەیە هەندێ لە ئۆپۆزسیونچیەکان بۆ خولی دووەم و سێهەم خۆیان پاڵاوتۆتەوەو، هەندێکیشیان خولی پێشوو خۆیان بوون ئەم خولە هاوسەرەکانیان کاندید کردووە، هەبو لە 17ی شوبات داوای مایکی ئەکرد پێمان نەئەدا بەیاننامەمان ئەخوێندەوە خۆی ئەخزاندە پشتمانەوە، ئێستا پۆستی باڵای له پەرلەمانی عێراقی هەیە!. پێم بڵێن بارزانی و خانەوادەکەی چەند جار لەمانە خاستر و گونجاوتر نیین و نەبوون؟. ئۆباڵی ئەم قەیرانە هەمە لایەنەی ناوچەکە لە ئەستۆی ئەوانەیە سیاسەتیان کرد بە مناڵبازاڕی. پێم بڵێ تۆ چییت؟ سیاسیم ! بێ ئەوەی یەک کەس لەمانە سیاسەت وەک فیکر و فەرهەنگی خۆرئاوا بزانن چییە؟ جگە لە هەرا هەراو موزایەدە تەحەددای سەت ساڵ ئەکەم یەک دێڕیان نییە پێشکەشی بکەن.
ئاخر 17ی شوبات نە شۆڕشی کوبا یە نە ئەمانەی کوردستان هوشی مینەن،
17ی شوبات نە شۆڕشی فەڕەنسایە نە شۆڕشی ناتوندوتیژیی و نەمانی جیاکاری ڕەگەزییە لە ئەمریکا، ئاخەر ئێوە نەزەریەی ثەورە دائیمەی ترۆتسکی تان هێناوە یان چی؟
17ی شوبات کۆکەرەوەی پۆڵۆنییەکانی دوای جەنگی ساردە یان شۆڕشی کۆمۆنیستی چین ە تا پیاو شانازی پێوە بکات.؟!.
17 ی شوبات تەنها هەوڵێک بو بۆ ڕیفۆرمی سیاسیی لە کوردستان وە لە واقیعدا هەڵە خوێندنەوەی ڕووداوەکانی بەهاری عەرەبیش بوو لە لایەن هەندێکەوە، بە داخەوە ئەوجاش هاوارمان کرد مناڵی خەڵک با لەوە زیاتر بە کوشت نەدرێ، سەرباری ئەوەی تا ئێستاش موزایەدەو خۆبادان بەو 17ی شوباتەوە ئەکرێت.
سبەینێ یادی 17- 02- 2011 یەو ئەبینن کۆمەڵێ کەسی هەلپەرست لە ژێر ناوی 17ی شوبات و ڕۆژانی دواییدا دیعایەی خۆیان گەرم ئەکەنەوە، پێتان باشە وەک جاخی جاران پێیاندا بێمەوە یان پێویست ناکا خەریک کارو باری خۆمان بین و ئێستا تێگەیشتنی ئێمەو زمانی ئێمە گۆڕاوە؟ من ڕێزی زۆرم بێ جیاوازی هەیە بۆ هەرلایەک بۆخۆیان ئازادی سیاسیی یان هەیەو هاوڕێشمن، بەڵام کاتێ دەست ئەدەنە خورافات و کەس و شتی بێ بنەما فوو تێ ئەکەن تا کۆمەڵگاا بدەن لە بەر، منیش ئاوها بە دەرزییەک ئەیتەقێنم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت