بەهرۆز جەعفەر : ئایا ڕۆژنامەنووس بۆ ئەوەیە تێی هەڵ بەن ؟ .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕۆژنامەنووس : کەسێکە کە هاوڵاتیان لەماڵى خۆیان دانیشتون ، ئەم زانیارى و وێنەى ڕووداوەکانى بۆ دەباتە بەردەستى بەشێوەیەکى ڕاست و ڕەوان . جائیتر ئەم کەسەپەیامنێرە ، نوسەرە ، لەناو دەزگاى ڕاگەیاندن کارئەکات ، ئەوە دەکەوێتە سەر یاساى کارى ڕۆژنامەگەریی .

لەبارى ئێستادا ، هەر بەرپرسێک هەڵئەسێت بەتەلەفۆن،یان بە ڕاستەوخۆ هەڕەشە لەژیانى ڕۆژنامەنووسان ئەکات و ، تێیان هەڵئەدات و هەرژى گیانیان هەیە دەیشکێنێ ! . ئەمە وێڕاى ئەوەى لەبرى یاسایەک لەکوردستان بەپێی ( 7 ) یاسا ڕۆژنامەنووس دادگایی ئەکرێت ، جیالەو یاسایەشی کە باسی لە ڕێوشوێن ولێپرسینەوەى ڕۆژنامەنووسان کردووە لە ساڵى (2007) پەرلەمانى کوردستان دەرچوێنراوە .

من بۆخۆم ، لەمناڵیمەوە ، لەکوچەو کۆڵانەکانى چەمچەماڵەوە ، لەلادێکانى ناوچەى جەبارى و شێخان و زەنگەنەوە ، لەناو باروتا چاوم هەڵهێناوە ، بیرم نایا کەسێک زللەیەکى لێدابم ، نیوەى شەویش بوبێ جامى ماڵەکەیم نەشکانبێت . وەلێ ئێستاش خەڵک و خوێنەران شاهیدبن ، زیاد لەهەرکەس قسە لەسەر ( ئابورى و سیاسەت و شۆکى و کلتوریی و کارى فەلسەفەو ئاریشەکانى ڕۆژ دەکەم ) .

بەشێکى زۆر لەوانەى هەڕەشەیان لە ڕۆژنامەنوسان کردووە تا ئێستا لە هەر حزبیک بن ، بەهەر شێوەیەک بێت دەناسم . کە واى لیهاتوە عەنتەرەکانى بزوتنەوەى گۆرانیش هەرەشه ئەکەن . پێدەچێت ئەو ڕۆژنامەنووسە هاوپیشەیەشم هەر نەناسم کەواى پێ ئەوترێ و ئەكرێت .

بةهةرحال هەر بەرپرسێکى عەسکەرى و دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن هەیەو نییە ، با باش گوێم بۆ بگرێت ، ئەو جۆرە هەڕەشەیە لەمن بکات ، وەکو نەنکى ڕەحمەتیم ئەیوت : باڵى بەباڵ حەزرەتى خەوزەوە بێت تێهەڵدان ئەخوات . وەهاى پێ ئەکەم ڕووى ناو کۆمەڵ و هاوڕێکانى نەبێت . ئەوان هیچ نین جگە لەوەى بەرپرسیارێتیەکیان هەیە ، ئەگەرنا لە کەوڵى بەرپرسیارێتى وەرنە دەر، ئەوە عەرزو ئەوە گەز . جیالەوەى مەگەر هەر ئەو کارە ترسنۆک و لەناکاوەناتەن لەدەست بێت ، کە هەر پیشەى ئێوە ئەمسالەکانتانە . ئینجا ئەو تۆنە لەقسەکردن لەکەل من بێت یەکسەر بێت ئەلیم ئەکەر بیاوى فەرموو ئەوە من و ئەوە تۆ ..

پێتان وانەبێت ، ڕۆژنامەنووس فریشتەى باڵ سپییە ، ئەویش لەم کۆمەڵە ژیاوە ، هەڵە دەکات ، سەربارى ئەوهەموو فشارە جۆربەجۆرەى لەسەر یەتى . ئێمە بەردەوام پێمانوایە : دادگا هەقى ڕۆژنامەنووس وەرناگرێت ، دادگا نییە . ئینجا قابیلە هەقەکانمان بفەوتێ .؟ ئەى جۆن بوەستین بەشەق تێمان هەلبەن ؟ بمانکوزن ؟ حەددى ئەوەتان نییە بە بالە میرولەیەک حیساب بکرین ، نەلەرووى نفوس و عەشایەرییەوە ، نەلە رووى زمان و بروانامەو نوسین و قوربانیدان و ئەزمونەوە .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت