بەهرۆز جەعفەر : عەیبە .. عەیب ..!.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

قسەکردن لەسەر مەسەلەکان باشترە ، لە کلیک کردن لەسەر ژیانى کەسەکان ، بەواتایەکى تر هەرچەندە جیاوازییەکان زۆربون لەگەڵ کەسەکاندا ، دەبێت نەرم بین لەگەڵیان ، بەڵام توندە لەسەر کەیس و مەسەلەکان .. وەلێ جارجار مرۆڤ ناچارە بەوەى قسەلەسەر کەسایەتیەکان بکات .

” هۆمەرشێخموس ” دەناسم ، دەزانم پڕە لەئەزمون و تیۆرى سیاسیی ، ئەشزانم منى خۆشەوێ ، هەڵوێستى لەسەر باشە ، جا باخراپیش بێت چ لەمەسەلەکە دەگۆڕیت ؟. ئەمجارە هاتەوە ، ویستم تێی بگەیەنم : کە بۆ کەسێتى خۆى باش نییە ، بەوشێوەیە قسە لەسەر بەرەى نوسرەو پەیەدە بکات ، بەتایبەت هەستم کردبو لینکێکى لەگەڵ پارتى دروستکردووە ، پارتیش لەوخواى گەرەک لەم کاتەدا ، یەکێک بێژێ : پەیەدە تاکڕەوە !. بەتەنهاش ناتوانێت ئیدارەى ڕۆژئاوا بکات !. هۆمەر شێخموسیش ئەڵێت : پەیەدە شەڕى نەوت دەکات و تاکڕەوەو ناتوانێت ئیدارەى ناوچەکە بکات.. فریانەکەوتم هۆمەر ببینم : کەچى دیسانەوە لە تەلەفزیۆنى ڕووداو ئەم ڕستانەى دووبارە کردەوە .

سەد لەملێۆن دەزانم ، بەبێ بەرامبەرى ماددى کاک هۆمەر ئەم قسەیە ناکات !. لەکاتێکدا بەدەگمەن نەبێت پەیوەندییەکم لەگەڵ هیچ کەسێکى ڕۆژئاوا نییە ، بەڵام کاک هۆمەرو دەیان پیاوى بەڕێز لەپارتى ئەناسم . هەقە بڵێین : چما کێ وانەى دیموکراسیی بەکێ دەڵێتەوە ؟. کێ بەکێ دەڵێت تاکڕەو ؟. چ مەعقولە شەڕى ناوخۆو تەکەتولات و ئەم ڤایرۆسەى لەباشور هەیە بگوێزنەوە بۆ ڕۆژئاوا ؟ بۆیە هەقبو ، هۆمەر شێخموس و ئەوانەشی ئەو لەگەڵیان کۆکە ، تەنها بیریان لەدووشت بکردایەتەوە :

یەکەم : یەکپارچەیی خاکى کوردستان و ، یەکێتى نیشتمانى کوردیان لەبەرچاوبگردایە لەم قۆناغەدا ، ئەویش لەڕێگەى کۆنگرەیەکى نەتەوەیی کە نوێنەر و پیاوماقوڵى سەراپا ناوچەکانى کوردستانى گەورەى لەخۆبگردایە ، نەک هەر حزبەکان . تاوەکو لەپێشهاتێکدا هەموو کورد پێکەوە هەڵبسنەوە .

دووەم : لەم بارودۆخە دژوارەدا ، دەستى چوار گەنجیان بگردایەو ، پێیان بگەیاندایە بۆ ئایندە .

دەبو ئەم هەوڵانەى بدایا ، نەک هۆمەرێک خۆى بەدەستەى دامەزرێنەرى ئەو یەکێتیە دەزانێ ، کە دوێنێ (20) ملیار دینارى وەک کۆمەک بەخشیوەتە پەیەدە .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت