Abdullah_Ocalan

بەهرۆز جەعفەر : مرۆڤ و سەرکێشى .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەگەر ئیرادەی سەرکێشى و موجازەفەکردنى مرۆڤەکان ، نەبوایە ، هەرگیز داهێنانیش بونى نەدەبوو ، ئەوە سەرکێشى کردن و یاخى بونە ، ئەوە خەیاڵى میتافیزیکیانەى مرۆڤە ، لەبۆشاییەکانى ئاسماندا دەگەڕێت .” کارل پۆپەر ” لە بەرایی ” هەژاریی مێژووگەراییدا ” تەواو باس لەخراپ بونى دونیا دەکات ، بەدەست ماددەو کەرەستە نوێیەکانى ژیانەوە ، بۆیە ئەو لایوایە : هەرچى بکەین ، ناتوانین خواستى خوڵقاندنى بەهەشتێکمان هەبێت ، بەڵکو هیچ نەبێت ئەم دۆخە کەمێک باشتر بکەین .”.

دەبێت ، چوار کەس بسوتێت ، تا ڕێگاکە ڕووناک بێتەوە ، مەرجیش بسوتێیت ، بەڵکو ڕۆحیەت و ئامادەگى سوتانت هەبێت ، ئەگەر ئەو ئامادەگییە نەبوایە ، مرۆڤ چۆن دەیتوانى فڕۆکەیەک دروست بکات بە سەدان سەرنشینەوە ، لەسەرووى هەورەکان ڕێگە ببڕێت . چەند هەستێکى سەیرە : مرۆڤ سوارى فڕۆکە دەبێت و پێی لەزەوى ئەبڕێت !. ئەو کەسانەى سوارى فڕۆکە دەبن گەورەترین موجازەفە دەکەن لەژیانى خۆیاندا. ئەگەر لەهەشتاکانى سەدەى بیست بەدواوە ، ئۆجەلان ( دەیان گەشتى بێ ئاکامى ) نەکردایە ، نەیدەتوانى سەدان موجازەفەى گەورە بەژیانى خۆیەوە بکات . بۆیە هێشتا زیندووەو پەڕەیەکى بەتەواوى لەمێژوو لە زهنى خەڵکدا ، داگیرکردووە .

ئێمە ، پێویستمان بەمرۆڤى سەرکێشە ، سەرکێش پێش هەرشتێک لە شکاندنى کۆدەکانى ناو کۆمەڵ ، وەکو : ڕێکخەریی گشتى و سەرۆک و سەرکردەو ڕابەرو ئەمیرو … هتد. سەرکێشتر لە : گوێنەدان بە هاتوهاوارى عەوامەکان ، موجامەلە نەکردنیان لەوەى پێیان بڵێیت ” ئەها.. منیش وەک ئێوە وام “. موجازەفە لە سەپاندنى پرۆژەو بیرۆکەکانى خۆت .: لەزمان ، لەبەزاندنى هێڵەسورو سپى و ڕەشەکان . لە قبوڵنەکردن و تەسلیم نەبون بەم واقیع و دەوروبەرەى کەهەیە . تادەمانباتە کەنارێکى ئارامترو ، فۆڕمێکى باشتر لەژیان .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت