بەهرۆز جەعفەر: چۆن ئـــــەنـفـــال بـبـەیــنـــە نـــەتـەوە یــــەکـگـرتـووەکـــان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پرۆژەیەک بۆ بە دامەزراوەکردنى لەناوەوەو بە جیهانى کردنى لە دەرەوە، پشت بەستووە بە بەڵگەنامەو، بڕیارەکانى دادگاى باڵاى تاوانەکان و ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لەدواى ڕوخانى ڕژێمى بەعس.

پـێشـەکــیـەکـى پیـََویـست: بۆچى ئەنفال ببەینە نەتەوە یەکگرتوەکان؟.
شارەزایانى بوارى مێژوو، لە دەرئەنجامى توێژینەوەکانیاندا گەیشتون بەو بڕوایەى کە: ئەگەر قوربانیدان و کارەساتە دڵتەزێنەکان پێوەرێک بن، بۆئەوەى نەتەوەیەک بەمافەکانى خۆى شادبێت، ئەوا هیچ گەلێک لەپێش کوردانەوە نییە. ئەگەر فاکتەرە نێوخۆییەکانى لێ دەربکەین کە کورد بۆ نزیکەى (3750) ساڵ ئەبێت دەردى خۆخۆرى و دووبەرەکى بەرۆکى بەرنەداوە. لەئاستێکى تریش دا دوژمنەکانى هێندە بێ بەزەیی و بەرژەوەندیخواز بوونە، تەنانەت گوێیان بەهیچ دەلاقەو لایەنێکى مرۆیی و خوێن ڕژاندن و کاولکارییەک نەداوە.
لەچوار پارچەى کوردوستانى داگیرکراو، هەرێمێک (بەشێک)ى تاڕادەیەک سەربەخۆى هەیەو، ئەویش دواى زیاتر لە هەشتا ساڵ ململانێ و جەنگ لەگەڵ حکومەتى مەرکەزیی عێراق و، کەوتنە بەرداشى شەڕى (ئێران- عێراق) و، ئەنفال و گازبارانکردنى، پاشان بەهۆى هەندێ بارودۆخى جیهانى و ناوچەیی دواى جەنگى ساردەوە ساڵى (1991) گەیشتە جۆرێک لە ئۆتۆنۆمی و خۆبەڕێوەبەریی. جەنگى ناوخۆیی ساڵانى دواى ئۆتۆنۆمى کورد لە باشورى کوردستان و، ڕووخانى سەدام حوسەین سەرۆکى عێراق و سیستەمى بەعسى عروبە، پاشان کرانەوەى کۆمەڵایەتى و سیاسى و ئابوریی زیاتر بەڕووى کوردداو، ئەوجا دەرهێنانى نەوت لە کانەکانى کوردوستان و، زۆربونى گەندەڵى و بێدادى و، ئینجا ململانێی جۆراوجۆری تر، واى کردووە ئەنفال وەک جینۆسایدێکى حاشاهەڵنەگر لە یادەوەریی خودى کورد و ڕاى گشتى جیهانیشدا کاڵ بوبێتەوە.
لێرەوە، ئەم نووسینە، ئەرکى ئەوەى گرتۆتە ئەستۆ کە لە شێوەى پرۆژەیەکى ستاندار دا، دۆسیەى ئەنفال وەک کەیسێکى گرنگ هەڵبژێرێت و، بیکات بە بابەتى توێژینەوە، ئەویش بەو ناونیشانەى (چۆن ئەنفال ببەینە نەتەوە یەکگرتووەکان؟). ئاشکراشە کارى نەتەوەیەکگرتوەکان (United Nation) ئەوە نییە کتێب و توێژینەوەى ئێمەو مانان بخوێنێتەوە، بەڵکو وەکو ڕێکخراوێکى جیهانى و نێودەوڵەتى سکاڵاو پێشنیارەکان وەرئەگرێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ــئەنفال، توێژینەوە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت