بەهرۆز جەعفەر: ڕای گشتی خەوێندراوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە ڕاستی دا کورد ناحەزێکی هەبێ، بریتیە لە دەستەڵاتدارانی کوردستان، بریتی بووە لە حوکمی میرنشینی و دارودەستەیەک، کە ڕەنگە خوا بۆ ئەوە دروستی کردبن سەری گەورەکانیان و میلڵەت بخۆن. چ لۆژیکێکە بکەویتە ڕۆژگارێک تەنانەت باسی ” کوردبوون” و ” دەوڵەتێک بۆ کوردستان ” بکەیت، سێ بەشی میللەتێ باوەڕت پێ نەکاو، لە سەر زومرەی پیاوخراپان ناوت بهێنێ. ئەوەندە فیعلی قێزەون یان کردووە لە پەنجا ساڵی ڕابردودا، تەنانەت داکۆکیەک لە کورد بکەیت چەند مەنتیق و مەدروس یش بێت، ئەوا تۆ لە ڕیزی ستەمکاران هەژمارکراوی و، شەرعیەت بە ستەم ئەدەی.
حەشاماتێ، کەوتونەتە چەپڵە لێدان، کەچی کەسیان نازانن دە ڕۆژی تر کەرکوک چی بەسەردێ؟!. هەموو زانیارییەکان ئەوە ئەڵێن لە هەرێمی کوردستانەوە ڕۆژانە (100 بۆ 120) ماڵە عەرەب ئەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان، وەک شتێک کە گەورەکانیان جوابیان بۆ نێردراوە زوو بگەڕێنەوە!. حەشاماتێ وا ئەزانن ئەوان نەبن ئیتر هەموو دەرگایە لە سەر نوخبە داخراوە، ناپرسن ئەی مەگەر حزبەکانیان بە سەدان ملێونیان بە سەفەری ئەمریکا و بە ڕەشوە دان و پانێل سازدان لە ئەمریکا ساز نە ئەکرد؟. ئەی حزب کوڕە ژیکەڵەو زمانزانەکەی نەبوو هەر ڕۆژەی لە سوچێکی دونیادا ئەهاتو ئەچوو، ئێ کوا باری دیبلۆماسی ئێمە؟. کوا لۆبی کورد؟. ئەم حوکمداریە، دوو پێوەری هەیە، یان ئەوەیە ڕقی لە مرۆڤی هوشیارو دڵسۆز و نیشتیمانپەروەرە، یان ئەوەیە هەمیشە بە گومانەو تێزو دیدێکی مناڵانەی ئەمنی ئامادەیە.
ئەز، دژی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی نیم، دژ بومایە بۆ دوو دیبەیت لە زانکۆی ئیستانبوڵ و لە واشینگتۆن ئینستیتیوت سەت و پەنجا هەزار دۆلارم لە کیس نە ئەچوو، لە و نێوانەدا زانکۆی چەرموو مان لە چەمچەماڵ هەڵبژاردو، یەکەمین کاری ئاکادیمی مان لەسەر گیرفانی خۆمان لەوێندەر سازدا لە بارەی ڕیفراندۆمەوە… عەزیزم ئەوەی ڕۆی سادات و حوسنی موبارەک بوون ئەوەی دواجار مایەوەو ئەمێنێتەوە حەسەن هەیکەلە.
دژ بە میلڵەتی خۆمان بین، ئێوە هیچترین شتێکن دژلەمەیەکیشتان لەگەڵ بخۆین، تەنها لەم سێ ڕۆژە بە فیکەیە ڕای گشتی مان ئەترساند!!.. ئۆتومبیلێ سێ تایەی پەنجەرەو هەر ئەڕوا، کاکە وا ناڕوا، وا ناگاتە جێ، با وا بکەین، با چاکی بکەین.. فەرموو.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت