بەهرۆز جەعفەر: شتێک بە ناوی پرسی کورد لە باشوری کوردستان نەماوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دۆزی کورد وەک بابەتێک پرسێکی ئەخلاقی- مێژوویی جوانە، هەموو کاتێک (ئەکرا، ئەکرێت) بینای نەتەوەیی سەردەمی لەسەر بکرێت، بەڵام ئێستا شتێک نەماوە بەناوی پرسی کورد لەبەرئەوەی:
1- پرسی کورد بووە بە پرسی پلەو پۆست و پارەچنینەوە، لە جێی کوردایەتی تاڵانی و لە جێی حکومڕانی باش حوکمڕانی کۆمەڵێ گروپ گروپی خاوەن بەرژەوەندی هەیە.
2- بەرمیلێک نەوت بە 84 دۆلار نەبێت ببێتە 84000 هەزار دۆلار، بودجەی کورد لە بری 9 تریلیۆن دیناری (12٪) بکرێتە 900 تریلیۆن دینار، کورد ناتوانێ هیچ دەرفەتێک بقۆزێتەوە، ناتوانێ (مەترسی) بکات بە (دەرفەت) چونکە حکومڕانی و سێکتەرە ئابوورییەکانی نەکردووە بە (دامەزراوە -Institutionalization) ئامادەش نییە دامەزراوەی حیزبی و چەتەو خێڵ و ناوچەگەری بکات بگۆڕێت بۆ (دامەزراوەی نیشتیمانی) یان لانی کەم (ئەنجومەنێکی سیاسی و ئابوری) لە هەموو لایەنەکان پێک بهێنێت لەبری پەرلەمانێک کە هەرزەو دەنگەدەنگکەری مفتخۆر تیا دەوام بکەن!.
3- لەسەرێکی ترەوە ئەگەر جەوهەری پرسی کورد «کەرکوک» بێت ئەوا کورد ئێستا لە ڕووی کارگێڕی و ئەمنی و سیاسی و ئابوری و سەربازی و یاسایی و دەستوریی و جوگرافیەوە کەرکوکی لە دەستداوە.
4- سەرەنجام خەڵک متمانەی نەک بە هێزە سیاسیەکان نەماوەو نزیکەی 60٪ ی خەڵک دەنگ نادا، بەڵکو بەئاشکرا تەوزەی بەهەموو چەمکێکی وەک (کورد، کوردستان، کوردایەتی و…. تادوایی) دێت. !.
ئەوەتا فەڕەنساو ئەڵمانیاو تورکیا لە ئیستانبوڵ لەو بندەستە کۆبونەوەی لوتکە سازئەکەن، کورد یەک ناوەندی نییە ئەمانە شرۆڤە بکات لەدەرەوەو لەناوەوە!. ئەمانە (مەترسیەکانی چین، ئەگەرەکان، دەرفەتەکان، ئۆبشنەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی چین). لەبری ئەوە کورد دەیان قومارخانەی بۆ بەرپرسەکانی کردۆتەوە، دەیان قاچاخچی بواری نەوتی بەرهەمهێناوە، چەندین تیمی لاوازی لە پەرلەمانتارو وەزیر پێشکەشی هەرێمەکەی و عێراق کردووە کە خەمی هیچیان نییە، ئیتر ساڵانێک ئەو قسانەمان زۆر کرد بە عەیبە نەبێ (پێیان ڕائەبواردین و ئەمسەرو ئەو سەریان پێکردین) ئێستا ئەوە لە گرێژنەوە دەرچووە. بۆیە پرسی کورد شتێکە نەماوە، ناوەندە جیهانییەکان وەک پرسێک مامەڵەی لەگەڵ ناکەن، مەسەلەن گۆڤاری فۆڕن پۆلەسی Foreign policy لایوایە مەرکەزی بڕیاری کورد هەڵوەشاتەوە بەهۆی ڕاڕاییەوە، بلۆمبێرگ- Blomberg بەتەنزەوە ئەڵێ ئەمانە سیاسیە کۆنەکانی خۆیان ڕیسایکڵین ئەکەنەوە…وە هەتا دوایی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت