بەهرۆز جەعفەر: کۆنفرانسی میونخ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ساڵی ۲۰۱٦ سەبارەت بو بە دوو کەیسی گرنگ کە پەیوەستن بە کۆی ڕایەڵە جیهانیەکانەوەو، مەترسیی پلە یەکن لە سەر سیسیتەمی ئاسایشی جیهانی ئەوانیش:

یەک؛ پرسی بەریەککەوتنی ناتۆ و ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپاو ناوچەی قەفقاس و ئاڵۆزییەکانی قرم و ئۆکراین لێکەوتەی ئەوەبوون، ئەمە تائێستاش بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.
دوو؛ شەڕی تیرۆر، داعش وەک نمونەو ئالیەتەکانی ڕووبەڕووبونەوەی.
ئەم کۆنفرانسە لە ئەڵمانیا (میونخ یان میوشن) ئەبێت، نزیکەی سەرۆکی پەنجا ووڵات و زیاتر لە حەفتا وەزیری دەرەوەو سەدان کەسایەتی جیهانی گرنگی تیا ئەبێت.

گۆڕانکارییە تازەکان
ئێستا کۆتاییەکانی شەڕی داعش سەرەتاکانی دەرکەوتوە، ڕووسیا پرۆژەکەی تا ڕێژەیەکی زۆر لە سوریا سەری گرتووەو، ترامپ بە ئەجێندەیەکی نوێوە هاتۆتە سەر کورسیی فەرمانڕەوایی ئیمپراتۆریەتیەکی جیهانی تاک جەمسەر، لەهەمان کاتدا فەوزەوییەت و نەبونی دەستەڵاتێکی جیهانی یان دووان بەسەر هەموو یەکە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکانەوە درووست بووە، ئەم کێببڕکێ و فەوزایەش دەرئەنجامی هێزی ئابوریی چین- یابان- هیند.

پێشبینی
کۆنفرانسی میونخ تاوتوێی جیۆپۆڵەتیکی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات، ئامریکاو ڕووسیا ڕێبکەون لەسەر ئەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پرۆژەکانی ڕووسیا جێ بهێڵن و، ڕووسیاش لەسەر ناوچەی قەفقاس و قرم سازش بۆ ئەڵەمان و ویلایەتەیەکگرتوەکان بکات، چونکە ئەم مەترسیە گەیشتۆتە ئاستی بەریەککەوتنی سەربازیی.
بەگشتی، کۆنفرانسی میونخ بۆ ڕووبەرووبونەوەی مەترسییە ئەمنی و سەربازییەکانە، ئەوجا کەیسە سیاسیی و ئابورییەکانە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت