بەپەلە: کۆبوونەوەی مەلا بەختیار لەگەڵ شێخەکانی حەوزی حەمرین، بێ ئەنجام بوو.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

08-10 مەسعود بەرزانی مەلا بەختیاری ڕاسپاردووە، لە کۆنگرەیەکدا هەموو شێخ و سەرۆک هۆزیی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردیی لە شاریی سلێمانی  کۆبکاتەوەو، هەوڵ بدات لەڕێی هەڕەشە یان پێدانی بەخشیش، تا دەنگ بدەن بە ڕیفراندۆم.

کۆنگرەکە کە دەکاتە ئەمڕۆ لە شاریی سلێمانی ئەنجام دەدرێت.  بانگێشت نامەکە بۆ 52 شێخی عەرەب و لەگەڵ 117 سەرۆک هۆزی عەرەبەکان نێردراوە، تا لە کۆنگرەکە، کە بەناویی ( کۆنگرەی حەوزی حەمرین ) ئامادە ببن.

هەموو ئەو کەسایەتییە عەرەبانەی کە ئامادە بوون، بە ژمارە ناکاتە 10 کەس و ئەوانی تر ڕەتیان کردۆتەوە.

بەناچاریی مەلا بەختیار لە ڕێی هەڕەشەوە، دوێنی تەلەفوونی کردووە، بۆ مەڵبەندی کەرکوک و خانەقین، هەر کەسێک لە کەمپە ئاوارەکانی عەرەب لەو جێگایانەن بە پاس و کۆستەر بیانگوێزنەوە بۆ سلێمانی و بیانکەن بە هالەی کۆنگرەکەدا تا سیمایەکی بەربڵاویی هەبێت. ئەم کارەیان لە ڕێی هەڕەشەوە ئەنجام داوە.

کۆنگرەی شێخ و سەرۆک هۆزەکانی حەوزی حەمیرین، لە سلێمانی بەم شێوەیە ئەنجام دراوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت