بەھرۆز جەعفەر : نەوت و ئاسایشی نيشتمانى .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گرێ دانی نەوت وەک کاڵایەکی گرنگی بازرگانی و ستراتیژيی ، بە بابەتی ئاسایشی  نیشتمانییەوە دوو ئاماژەی گرنگی تیایە :

یەکەمیان : تائێستا نەوت و غازی سروشتی ، سەرەکیترین سەرچاوەی وزەو  ھەرزانترین سەرچاوەشە بۆ پیشەسازی سووک و قورس بەھەموو جۆرەکانیەوە ، باشترین ئامرازیشە بۆ گەرمکردنەوەو ئیش پێکردنی ھەموو ھۆکارەکانی گواستنەوە لە ئۆتۆمبیل  و کەشتی و فڕۆکەو …. بؤ كؤتايي .

دووەمیان : ئەم جۆرە لە بایەخی نەوت ، وایکردووە کە کۆنترۆڵکردنی و بەرھەمھێنانی و دابەشکردنی و دیاریکردنی نرخەکەی ، گەورەترین فاکتەری ململانێی سیاسی و سەربازی نێوان دەوڵەتانی جیھان بێت ، بۆیە زۆر جاران نەوتی وڵاتێک لەبری ڕەحمەت و خۆشبەختی ئەبێتە ھۆی نەعلەت و کارەساتی  گەورە دەخوڵقێنێت . تەنانەت لەماوەی نەوەد ساڵی ڕابردوودا حەوت جەنگ بۆ کۆنترۆڵکردنی عێراق ھەلکیرساوە ھەموویان پەیوەندییان بەنەوتی عیراقەوە ھەبووە .

کوردستانیش وەک ناوچەیەکی ستراتیژی گرنگ کە نزیکەی ٥٠٠ ساڵە کەوتۆتە بەر یەکەم لێشاوی دابەشکردن و پەرتبوون ، خاکەکەی گەورەترین سەرچاوەی نەوت و ووزەى جیھان بووە ، ئێستاش لەدوای ڕووخانی دیکتاتۆریەت و پرۆسەی ئازادکردنی عێراق (٢٠٠٣) ەوە کۆمپانیا فرەرەگەزەکان بەلێشاو بۆ دۆزینەوەوبەرھەمھێنانی نەوت روو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن ، ئەگەر لەرابردوودا ئاسایشی نەتەوەیی تەنھا لەبوعدی عەسکەریەوە خویًنراوەتەوە ، ئەمرۆ گەلیَک لایەنی تری وەک سیاسی و ئابوری و  تەکنەلۆژی و کۆمەڵایەتی و کلتوری ھەیە ، ھەریەکێکیش لەوانە چەندین لقى تری ھەیە ، کە لەکۆتایدا خزمەت بەبواری ھێزی ھەر دەوڵەتێک ئەکەن لەرێگەی زەبەلاحکردنی  میزانیەی ولاتەکەیانەوە . 

*  نەوت لەگێژەنگى بەرژەوەندیی هەرێمایەتیدا . 

دوو جار پێویستمان بەتێگەیشتنە لەئەمریکا ، جارێکیان لەسەرەتاى ساڵى (2014) ەوە تاوتوێی ئەوەدەکەن کە ئیدى پێویستى یان بەووزەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕەست و ناوچەدوورەکان نییە،جارێکى دیش تێگەیشتنى کوردانە و عاتفیانە لەئەمریکا پشتگوێ بخەین ، سیاسەتى ئەمریکا سیاسەتى دەستگرتنە بەسەر کەوندا ( ئاسمان و زەوى و ژێر زەمینەکان ) . هیچ ناوچەیەکى هەستیارى ئەم سەرزەوییە نییە هێزەکانى ئەمریکاى لێ نەبێت،هیچ پاپۆڕێکى گەورەى ڕێرەوە جیهانییە ئاوییەکان نییە زەخیرەو بەرژەوەندیی ئەمریکاى تیانەبێت . هيج بؤشاييةك لةفةزاو ئاسمانيشدا نيية مانكةدةستكردةكانى ئةمريكا وينةى نةكرن . هەمیشە سەرقاڵن بەوەى چى بکەن تا بۆ سەدەى بیست و یەکیش ( تا سەد ساڵى تر ) بە زەعیمى عالەم بمێننەوە . قسەکردن لەسەر نەوت یەکسانە بەقسەکردن لەسەر بەهاى دۆلار ، قسەکردنیش لەسەر بەهاى دۆلار ڕێک قسەکردنە لەسەر نرخى بیرى لیبراڵیزم و سیستەمى کەپیتاڵیزم لەجیهاندا .

تا ئێستاش (٨٠%)  ووزە لەجیھاندا پشت بە نەوتی خاو ئەبەستێت.ھەموو ئامارو توێژینەوە ئەوروپاییەکان ئاماژە بەوەئەکەن کە ئاستی ناوەندێتی نەوتی خاو لەدونیادا بەرەو کەمبونەوە ئەچێت ، بەجۆرێک تا (٤٠) ساڵی تر کۆتایی بەنەوتی خاو دێت و چۆڕێکی لێنامێنێت .، واتە تا ساڵی (٢٠٣٥) . نەوتی خاو لەئەمریکای باکوور تەنھا (٩) ساڵی تر ئەخایەنێت . بەڵام لەھەرێمی کوردستان تا (١٣٢) ساڵی تر نەوت دەمێنێت . وە پێی بەڵگەنامەکان (٥%) ی نەوتی جیھان ئەکەوێتە ھەرێمی کوردستان (کەرکوک) بەتایبەتیەوە . نوێترین راکەیاندنی (international energy agency) (IEA) ئازانسی وزەی نیودەولەتی کە لە (cnn) لەمارسی ٢٠٠٨ بلاوکراوەتەوە لەزاری بسپۆری بواری نەوت  د : فاتیە بیرول (dr:faith birol) لە داھاتوودا ئەو نەوتەی کە لەژیر زەویدا ماوە بەشی پیداویستیەکانی جیھان ناکات و بەرەو تەواوبوون ئەچیت . وە ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەم کەمبونەوەیە بە ٤٠٠ کیلکەی نەوتەوە دیارە لەسەرانسەری جیھاندا . ھاتنی بەخێرایی کۆمپانیا فرە ڕەگەزو زەبەلاحەکانی جیھان بۆ کوردستان گەواھیدەری ئەم ڕاستییە حاشا ھەڵنەگرەن ، تا گەیشتە ئەوەی گەورەترین شەریکەی بواری دۆزینەوەو پەرەپێدانی نەوت لەجیھان کە ” ئيکسۆن مۆبیل ) ی ئەمەریکیە ، (٦) گرێبەستى  لەگەڵ ھەرێمی کوردستان كرد ، بێ ئەوەی گوێ بەحکومەتی ئیتیحادیش بدات ، لەکاتێکدا ئەم کۆمپانیایە (٥٠٠) لقی لەجیھاندا ھەیە ، (زیاتر لە (١٥) ھەزار کەسی شارەزاو بەتوانای ھەیە ، ئەمە جگەلە شەریکەی ” تۆتاڵ ” کە ئەویش یەکێکە لەکۆمپانیا گەورەکان ، ئەمانە کاتێک کەوتنە ململانێ لەگەڵ حکومەتی ناوەندی ، کێشەی ھەرێم و بەغدایان گەیاندە ئاستێکی مەترسیداری ھەرێمی و تایەفی ، دەنگی لێدوانە ئاگرینەکان گەیشتە ناو ژوورەکانی کۆشکی سپی و پیاوە ڕەشەکەی ھێنایە قسە . بؤيه ئەبێت  کورد ئەو ھەقیقەتە بزانێت لەگەڵ ھەموو فشارەکان بۆ ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکان ، دواجار ” ئەکسۆن مۆبیل ” لەبەرژەوەندی ھەرێم و بەردەوامی خۆی بڕیاریدا ، ئەمە لەبەر چاوی ڕەشی کورد و ھەڵەبجەو ئەنفال نییە . بۆیە چاوەڕواندەکرێت ئەم گرێبەستە بۆماوەی (٦) ساڵ تا ساڵی (٢٠١٨) ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لەھەرێمی کوردستان بگەیەنێتە (٦) ملیۆن/ بەرمیل نەوت لەڕۆژێکدا . پرسیاری گەورە لەم توێژینەوەیەی ئێمە ئەوەیە:ئایا ئەم نەوتە چ چارەنوسێک بەکورد نیشان ئەدات …؟ بۆیەکەمجار (4) ساڵ پێش ئێستا ، ھەواڵی توانای ناردنە دەرەوەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لەرۆژیکدا لەحکومەتی ھەریمی کوردستانەوە گەورەترین کارتی سیاسی و ئابوری وزەیە . بۆ ئایندەی ئەم ناوچەیەو دراوسیکانی . چونکە ئەو تەکنەلۆژیایەی کەماوەی سەد سالە لەلایەن گشت حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عیراقەوە لەکۆمەلانی خەلک لەھەریمی کوردستان حەرامکراوە ئەمرۆ لەلایەن حکومەتی ھەریمی کوردستانەوە دەبوژینریتەوە .

ھێزی ئابوری کوردستان لەبەرئەوەی پشت بەخۆی نابەستیت ، ھێزی سیاسی بۆ پەیداناکات ، بەڵام ئەمە لەلایەکی تر ئەبیتە ھۆی ئەوەی کە بەرژەوەندی رۆژئاوا خۆی لەسەقامگیری ئاشتی و ئارامی کوردستاندا ببینیتەوە . کەواتە گرەوکردن لەسەر دامەزراندنی کوردستانیکی بەھیز لە رووی جەیش و عەسکەرییەوە گرەویکی دۆراوە ، چونکە ئەم کارە یەکەم دراوسیکانی ئەوروژینی ( ئيسارە ) ئەکات و دووەم ناوچەکە بەرەو ململانیی تازە ئەبات ، بەمجۆرە پیویستە لەسەرکوردستان چاوپۆشی لەئارەزووی بەدەستھینانی ھیزی سوپایی بکات و دەبیت رژێمە سیاسیەکەی لەئایندەدا نەرمیەکی وانیشان بدات کە بەردەوامبونی کوردستانی پێ مسۆگەر بکات،دیارە کوردستان لەم بارەدا تاک و تەنیا نییە چونکە دراوسیکانی ئازەرو ئەرمەن و لورەکانیش ھەمان گرفتیان ھەیەو رەنگە ھی ئەوان دژوارتریش بیت.

ڕونتریش ناوەندى بڕیارى کوردیی،کامیان هەڵدەبژێرێت بەهێزکردنى پێگەى سەربازیی وکارکردن لەسەر  ( تیۆریی جیۆپۆڵەتیک ) کە کۆى توانا هه‌مه‌چه‌شنه‌کانی وڵاتێک له رووی جوگرافی ، سیاسی ، کۆمه‌ڵایه‌تی ، دانیشتوان، ئابوری ، که‌لتوری سیاسی ، پیشه‌سازی و زۆر بواری تر . لەخۆ ئەگرێت . چۆنیەتى بەرهەمهێنان لەم بوارەدا تاقى دەکرێتەوە . لەڕێگەى بەدەستهێنانى زانیارى ووردو  تەواو بۆ پاراستنى ئاسایش وسەقامگیریی و گەشەپێدانى هەمەلایەنە .

یاخود کار لەسەر بەرەو پێشچونى میتۆدى دیموکراتى ( زێر لەناو زبڵ ) دەکات لەناوچەکەدا ، تاوەکو پەنجەى نمونەیی و باشیی بۆ درێژبکرێت . یان ئەوەتا هاوسەنگییەک لەنێوان هەردوولا میتۆدەکەدا ڕابگرێت .

• نەوت ئیختراقی ئاسایشی نەتەوەیی ئەکات …؟

ڕەنگە لەم سەردەمەدا تەنھا بوعدی عەسکەری و پیشەسازی سەربازی نەبنە لایەنی گرنگی ئاسایشی نەتەوەیی ، بەڵکو ئاسایشێکی نەتەوەیی پەسەند پشت بەروئيايةكى ئابوری و سیاسەتێکی پەسەند ئەبەستێت ، چونکە لەبنەڕەتدا چەمکەکە بریتی لەوەی کە ” تۆ ئەوەندەت ھێز ھەبێت تا لەکاتی ھەڕەشەو مەترسیەکاندا ڕووبەڕووی بەرامبەرەکەت ببیتەوە “. ئەم ھێزانە سەرمایەو ھێمای نیشتمانی دەوڵەتن . توانای فکری و عەقڵیەتی تاکی ھەرکۆمەڵگەیەک و ئاستی بەرھەمھێنان و مەسەلەی ئینتماو پاراستنی کلتورو کەلەپورو فڕۆکەخانەو ووریابوون لەتێک نەچوونی باری ئاسایشی خۆراک و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ئابوریش ئەگرنەوە ، ھەروەک سلکی دیبلۆماسی و قونسڵخانەو سەفارات و کاری چاودێری کردن و جاسوسی بەھەموو شێوازە نوێیەکانو موخەدەراتیش ئەگرنەوە ، واتە تەنھا کڕینی فڕۆکەی (f١٦) نییە بەپارەی نەوت . ئەوەندەی ئێمە بەراوردمان کردبێت ھەرێمی کوردستان لە ڕووی ئاسایشی نەتەوەییەوە له حاڵی مەترسیداردايە ، نەھێزی سەربازی ڕێکخراوو نیشتمانی ھەیە ، نەداھات و ئابورییەکی شەفافی ھەیە ، لەخوارەدا تاکەکان وائەبینن ھێزەکانی ئاسایش و زانیاری بۆ چاودێری و گورزلێوەشاندنی ئەوان دانراون ، کوردستان لەبەرپێگە ستراتیژییەکەی لەناوچەکە دا وەک مەرکەزی موخابەراتی وڵاتانی بیانی و ئیقلیمی دێتە پێش چاو ، لەوکاتەوەی ساڵی (٢٠٠٥ ) نەوت دەرھێنان خراوەتە گەڕ ، کێشەکان لەگەڵ مەرکەز زۆربوون ، گەندەڵی و بەتاڵانبردنی داھاتی نەتەوەیی زۆر زۆربوون ، کۆچی گەنجان و خۆسوتاندن و خۆکوشتن وڕێژەی تاوان و  تێکچوونی باری زمانەوانی و تەسکبونەوەی ئازادییە سیاسیەکان و نەمانی ئینتما بۆ وڵات و تەمەڵی بەئاشکرا دەبینرێن ، پشتگوێ خستنی کەرتەکانی تری وەک ( کشتوکاڵ و پیشەسازیی  و گەشتوگوزار … ھتد )  و چۆڵکردنی لادێکان و کۆچ بۆشارەکانیش زیادیان کرد . قۆرخکردنی دەسەڵات و بازاڕ و نەمانی چینی ناوەند وەک گەورەترین نیشانەی کۆمەڵگای خۆشبەخت وەک کۆتەرەی سەرئاو دیارکەوتوون .

بابپرسین پارەکان لەکوێن .؟ . له وتارێکيدا (2) سال بةر له ئيستا .” عەلی ئەسەدی ” نوسەرو سیاسەتوانی عێراق بەناونیشانی ” عقود نفط کردستان .. سرقە لاسقف لھا ولا قاع “. تەنانەت وانیشان ئەدات ئەوەی کاری پێناکرێت یاسای نەوت و غازی ھەرێمی کوردستانە کە لەپەرلەمانەکەی دەرچووە لە (٦/٨/٢٠٠٧) . لەکاتێکدا ئەم نەوتە وا ئەدزرێت و لەخەڵک ئەشارێتەوە،بەپێی باسەکەی ئێمە تەنھا لەشوبات بۆ کانونی یەکەمی ساڵی (٢٠١١) بڕی میزانیەی  ھەناردەی پترۆ-دۆلار بایی (٣٣٣٩٣٠٠٠) دۆلار بووە ، لەکاتێکدا ئەم نەوتە بەھەموو پێکھاتە ( المشتقات) ەکانیەوە وەک ( نەوتی سپی و ڕەش و گازوایل و نەفتاین ) داھاتەکانیان وونن . لەمەش بترازێت لەکوردستان تەنھا سێ پاڵاوگەی نەوتی فەرمی لە زاخۆ لە خەبات و لە بازیان ھەیە ، ڕۆژانە توانای پاڵاوتنی (٦٥) ھەزار بەرمیل نەوتیان ھەیە ، کەداھاتەکەی دیارنییە ، واوەتر لەمەش (٦٣) پاڵاوگە(مێفی) ی نەوتی ناڕەسمی و ناقانونی ھەیە کە داھاتەکەی ھەر دیارنیییە . جگەلەو سندوقەی بۆژینگە دانراوەو یەک دیناری تیانییە . ھەروەک شیرینی نەوتەکە(comison) و ئەو پارەیەی کە ھەرسەرۆکی کابینەیەک ئۆباڵی دیارنەمانی ئەخاتە ئەستۆی ئەویتر . لەکاتێکدا بەپێی زانیاری و ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان (١%) ی دانشتوانی ھەرێمی کوردستان ملیۆنێرن ، کەداھاتیان لەسەرو ملیۆنە دۆلارەوەیە . وە ڕێژەی بێکاری بۆ ١٥%) سەرئەکێشێت ، ( ئەم ڕێژەیە زۆر زۆرە و مەترسیدارە ، بۆ سێ پارێزگاو دانشتوانێکی کەم ) . ھەروەھا (٤%) ی خەڵک لەژێر ھێڵی ھەژارییەوەن ، (٥١%) یش مووچە لەحکومەت وەرئەگرن ، جگە لەخانەنشینخانە .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت