Ajansi-Parastin

بە پەلە – پاراستنی پارتی پیلانەکەی ئاشکرا بوو .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەپێی سەرچاوەیەک دەست وتاریکورد کەوتووە ، پارتی لێژنەیەکی نهێنی تیرۆریی دروستکردووە ، بەپێی سەرچاوەکە بێت ، خوا لێخۆشبووان فەریدون جوانڕۆیی و غازی ئه‌تروشی بەر ئەو حەملەی تیرۆرە کەوتوون . هەمان سەرچاوە ئاماژە بەوە دەدات ، کە ئەم حەملەیە لە هەندێک کەسایەتی پارتییەوە دەست پێدەکات و پاشان پیلانە دروستەکە دەست پێدەکات ، کە ئەویش تیرۆرکردنی سەرکردەکانی دەرەوەی پارتین و بەتایبەتی ئەوانەی بە کردار سور بوونی خۆیان نیشان داوە بۆ هەموارکردنەوەی دەستورو کۆتایی هێنان بە پێگەی بارزانی لە سەرۆکایەتی هەرێم .
هەروەها سەرچاوەکە ئاماژە بەوە دەکات ، کە ئەو لێژنە تیرۆرە خەڵکانی پلە بەرزیی یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و ، یەکگرتووەکانی بەرەی دژ بەپارتیان خستۆتە فایلی خۆیانەوە .
هەمان سەرچاوە دەڵێت : هەندێ لە سەرکردەکانی پارتی لەناوچەی سلێمانیش خراوەنەتە بازنەی تیرۆر کردنەکە بۆ داپۆشینی کۆی پیلانەکە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت