بە پەلە: پارتی دەیەوێت فێڵ لە گۆڕان و هێزەکانی تر بکات.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بە پێی سەرچاوەیەک دەست وتاریکورد کەوتووە، ڕۆژ نوری شاوەیس لە گەڵ چەند کادرێکی باڵای پارتی لەشاری هەولێر کۆبۆتەوەو وتوویەتی: ئێمە هەموو ئەگەرەکانمان لا ڕوون بووە، زۆر لەمێژە ئەو تەوقیتەمان بۆ گەڕانەوەی یوسف محەمەد و پەڕلەمان دانا بوو، پاش ئەوەی هەموو بەرنامەکانی پارتی جێگیربوون.
هەروەها وتوویەتی: ئیتر بەقەوڵی خۆی سەرۆکی هەرێم هەموو بڕیارەکانی دا، ئینجا ئێمە قسەی خۆمان لەسەر گەڕانەوەی سەرۆکی پەڕلەمان و کارا کردنەوەی پەڕلەمان کرد، ئەوەتا ڕۆژی ڕیفراندۆم و دەستنیشانکردنی هەڵبژاردنمان دانا، ئیتر هێزەکانی تر ناتوانن هیچ بڕیارێکی تر بدەن و پەڕلەمان بکەنە جێگای هاتوهاوار.
هەروەها وتوویەتی: پێش بینی ئێمە گەر پەڕلەمان کارا بکرێتەوەو پاشان ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت، ئەوا پاش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ڕەوشەکە ناجێگیر دەبێت و، ئەرکە سیاسی و سەربازییەکان دەکەوێتە گەڕ، لە ئاڵۆزییەکانیشدا هەمیشە پەڕلەمان ئەرکی نامێنێت و، ئەوسا گۆڕان و هێزەکانی تریش دێنە سەر ئەو ڕەیەی کە بەرزانی دەبێتە زەڕوورەت و هەموو ئیلتیزامی پێوە بکەن،

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت