Talabani-3

تاڵەبانی دەبێتە باوکی ڕۆحی یەکێتی ..

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دوای چەندین كۆبوونەوە لەبارەی چۆنیەتی تێپەڕاندنی یەكێتی لەو قەیرانەی تێیكەوتووە، گەیشتە ئەنجام و دوو بڕیاری دا :

یەكەم : بەشداریكردن لە حكومەت .

دووەم: پێكهێنانی لێژنەیەك بۆ ئامادەكردنی كارەكانی كۆنگرەی چوارەمی ئەو حیزبە . كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی قۆناغێكی هەستیار و یەكلاكەرەوەیە لەبەردەم ئەو حیزبە كە ململانێی تووند و كێشەی ئاڵۆزی تێدایە و پێشتر تاڵەبانی بە ئاسانی دەیتوانی بەسەریاندا زاڵ ببێ . ئەوەی پێش كۆنگرە لەنێو یەكێتیدا یەكلایی بووەتەوە ، پۆستی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە كە بەدرێژایی تەمەنی یەكێتی لەدەستی جەلال تاڵەبانیدایە .

ئێستا دوو پێشنیاز لەئارادان بۆ رێبەرایەتیكردنی یەكێتی لە غیابی تاڵەبانیدا :

یەكەم: دەستەیەكی سێ كەسی بەشێوەی دەوری یەكێتی بەڕێوەببات كە هەر دەورەیەك یەكێك ببێتە سەرۆك ، بەڵام سەرگرتنی ئەو پێشنیازە بە ئەستەم دەبینرێت . ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە ، لەبارەی پێكهێنانی ئەو دەستەیە بە ( رووداو ) ی گوت “ ئەستەمە بەو شێوەیە لەنێو یەكێتیدا بڕیار بدرێ و دواتر خەڵك دێتە پێش و بەراوردكاری زۆر دەبێ كە ئەمە سەركەوتووترە و ئەویدیكە یەكێتی تووشی كێشەو ئاڵۆزی دەكات ، بۆیە بڕواناكەم ئەمە سەربگرێ ”.

پێشنیازی دووەمیش كە بە بەهێزترین پێشنیاز دادەنرێت بۆ رابەرایەتیكردنی یەكێتی و بڕیارە لە كۆنگرەی چوارەمی ئەو حیزبەدا كە لە 31/1/2014 دەبەسترێ گفتوگۆی لەسەر بكرێ ، وەك ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی گوتی بریتییە لەوەی پۆستی سكرتێری گشتی یەكێتی چ وەك ناو و چ وەكو پۆستەكە تەنیا بۆ تاڵەبانی بمێنێتەوە و وەكو “ باوكی رۆحی” یەكێتی ناوی لێبنرێ .

لە پرۆژەكەدا هاتووە كە ئەنجوومەنێك دروست بكرێ بەو مەرجەی فراوان نەبێ و كەسێك لەنێو ئەنجوومەنەكە ببێتە سەرۆكی ئەنجوومەن و لە خوارەوەی ئەنجوومەنیش چەند لێژنەیەك پێكبهێنرێ بۆ ئەوەی كاروباری یەكێتی راپەڕێنن . هەروەها ئەوەی دەبێتە سكرتێری ئەنجوومەنەكەش، دەسەڵاتی رەهای نەبێ ، بەڵكو هەندێ مەسەلە هەن دەبێ ئەنجوومەن بڕیاری كۆتایی لەبارەوە بدات .

بەپێی زانیارییەكانی ( رووداو ) ، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ، لەگەڵ ئەم بیرۆكەیەیە و پاڵپشتی تەواوی دەكات . لەو پڕۆژە و پێشنیازەدا باسی ئەوە كراوە كە چیدی ئۆرگانێك لەنێو یەكێتی بەناوی مەكتەبی سیاسی نامێنێ ، بەڵكو ئەنجوومەنەكە شوێنی دەگرێتەوە .

س: ڕ

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت