Asasard

تایبەت : ئەندامێکی وەفدی دانوستانی یەکێتی” کۆتاییمان بە کۆبونەوەی پێنجقۆڵیەکان هێنا .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بژاردەی داهاتوشمان گەرانەوەیە بۆ پەرلەمان

دوابەدوای کۆتاییهاتنی کۆبونەوەی پێنجقۆڵی رۆژی 8/10 کە لەشاری جوانی سلیمانی لەلایەن پێنج پارتە سەرەکیەکەی هەرێمی کوردستان ( یەکێتی نیشتمانی و بزوتنەوەی گۆران و یەکگرتوی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی وپارتی دیموکراتی کوردستان سازاکرا بەبێ ئەوەی هیچ ئەنجامیک یا بەلاغێکی فەرمی لێبکەوێتەوە ، لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی و ئەندامی وەفدی دانوستان رایگەیاند ” کۆبونەوەکانی پێنجقۆڵی شکستیان هێناولایەنەکان نەیانتوانی بگەنە هیچ ئەنجامێکەوە بۆیە چوار لایەنەکە کۆتاییان بەم کۆبونەوانە هێنا .
ئەسەسەرد وتی : کۆبونەوەی دوێنی پێنج لایەنەکە لەسەعات 11 ی پیش نیوەرۆ تا حەوتی ئێوارە بەردەوام بو بە مەبەستی گەشتن بەچارەسەرێکی گونجاو بۆ پرسی سەرۆکایەتی هەرێم، چوار لایەنەکەش ئەمجارەیان بەهیوای ئەوە بون پارتی دیموکراتی کوردستان لەژێر فشاری جەماوەردا جۆرێک لە نەرمی بنوێنێت بەرامبەر بەو پێشنیارانەی چوار لایەنەکە کە خۆی لە دو ئۆپشندا ئەنواند، یەکێکیان هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە دەرەوەی پەرلەمان بەدەسەڵاتێکی کەمەوە ، یاخود هەڵبژاردنی لەناو پەرلەمانەوە بەدەسەڵاتێکی زۆرترەوە ، بەڵام پارتی بەهیچ کام لەم دو ئۆپشنە رازی نەبو ، پرۆژەیەکی تازەیان هێنایە ناو کۆبونەوەکە ئەویش هەڵبژاردنی سەرۆک لەلایەن گەلەوە بەبێ دەسکاریکردنی دەسەڵاتەکانی ئەم پرۆژەیەش للایەن چوار حزبەکەی ترەوە رەتکرایەوە ، هەر چوار لایەنەکە گەشتنە قەناعەتێکەوە کەم ئەم پرۆژانەو رەتکردەنەوەی پێشنیارەکانی ئێمە تەنها یەک ئامانجیان هەیە ئەویش کوشتنی کاتە بەقازانجی بەردەوامبونی بەرێز مەسعود بارزانی لەپۆستەکەیدا ، دڵنیاش بوین کەوا پارتی مەبەستی سازان و چارەسەری قەیرانەکەی نیە ، بۆیە بریارماندا بەکۆتاییهێنان بەم کۆبونەوە پێنج قوڵیانە “.
ئەندامی وەفدی یەکێتی رونیکردەوە ” کە کۆتاییهێنان بەم خولەی کۆبونەوەکان مانای دەرگا داخستنی کۆتا نیە بەسەر دانوستانەکاندا ، چونکە لەهەمو دونیادا دانوستان ئەکرێتو هەندێ جار سەرئەکەون وهەندێ جاریش شکست ئەهێنن ، بۆیە ئێمە لای خۆمانەوە ئەو کۆبەونەوە پێنجقۆڵیانەمان کۆتایی پێهێناو ، ئەگەر لەداهاتودا پارتی ویستی بگەرێتەوە سەر سازانی جیددی وچارەسەری کێشەکان ئێمە ئەوکات گوێی لێئەگرین ، ئەگینا ئێمە بریارمان داوە ئەم مەسەلەیە ببەینەوە ناو پەرلەمان و لەوێ چارەسەری یاسایی بۆ بکەین “.
لەبارەی چارەسەریەکانیشەوە ئەسەسەرد ئاماژەی بەوەدا  ” دو بژارەمان لەپێشە ، یەکەم تێپەراندنی یاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم لەناو پەرلەماندا بەنیسابی یاساییەوە ، ئەگەر ئەوەش سەری نەگرت هەر چوار لایەنەکە بە بەیانێکی فەرمی رەوتی دانوستانەکان لەسەرتاوەو هەڵوێستەکان بەگشتی و هۆکارەکانی شکستهێنانی وتووێژەکان و راستیەکان ئەخەنە بەردەم میللەتەوە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت