جیهاد محەمەد: مەسعود بارزانی و برازاکەی و دوو ڕووییان.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەم نێچیرڤانە، لە ساڵی 1991دا، کە بارگاکەی لە ئوتێلەکەی ئەو کاتەی سەرچناردا بوو، لە سەردانێکیدا بۆ لای پرۆڤیسۆر دکتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ‌ی بەڕێز وتبووی “بە هیچ جۆرێک ئێمە نیازمان نییە وەزیفەی حکومیی وەربگرین چونکە ئێمە خۆمان بە خزمەتکاری میللەت دەزانین”.

لە سەر راسپاردەی مامی سەردانی زۆرێک لە کەسایەتی و بنەماڵە ئەدەبیی و سیاسییەکانی سلێمانی دەکرد و وا خۆیانی پیشان دەدا، کە بۆ خزمەتی خەڵک گەڕاونەتەوە، نەک بۆ ئەوەی ببن بە دیکتاتۆر بەسەر خەڵکەوە.

مامی 12 ساڵ قونی خۆی سەپاند بەسەر کورسیەکدا بە ناوی کورسی (سەرۆکی هەرێم)ەوە، لەو 12 ساڵەدا بۆ یەک جاریش سەری نەکرد بە ماڵی یەک لەو ماڵانەی، کە تاقە کەسێکیان رزگاری بووە لە ئەنفالی بەدناو و کیمیابارانی هەڵبجە. بۆ یەک جاریش بەزیی بە هاتوهاواری یەک برینداری هەڵەبجەدا نەهاتەوە. نەک هەر ئەوە بە فەرمانی جەنابی ئەو و حیزبەکەی لە ناوەو و لە دەروەی کوردسان دژایەتی هەموو ئەو رێکخراو و ناوەندانەیان دەکرد، کە لە کوردستان و لە ئەوروپا دروستبووبوون بۆ ناساندنی تاوانەکانی کیمیاباران و ئەنفال وەک جینۆسایدی گەلی کورد.

بۆ یەک جار ئەم دەسەڵاتدارە حیزبییە وەک سەرۆکی گشتی خەڵکی کوردستان رەفتاری نەکرد، کار گەیشتە ئەوەی یەکێک لە نووسەرەکان لە تەلەفزوێنەوە ڕایگەیاند، کە مەسعود بارزانی ئەگەر ئەیەوێت وەک سەرۆکی هەرێم بناسرێت و دانی پیابنرێت، ئەوە سەرۆکی چاک و خراپی کوردستانە بەوانەی، کە لە کولتووری دواکەوتووی کوردستاندا ناو و ناتۆرەی ناشیرینیش دەدرێتە پاڵایان. ئەم کاباریە جگە لە قین و دڵڕەقی نەیتوانی بۆ یەکجاریش بە راستی و بێ فێڵ و تەڵەکەبازی لە بەرژەوەندی خەڵکی کورداستان قسە بکات. یەک جار دەستی ژنێکی کەسوکار ئەنفالکراوی ماچکرد، کەچی کردیان بە ریکلام بۆ هەلبژاردنەکان، تا ژنەی بەڕێز زۆر بوێرانە وتی بەمە ڕازی نابم لە مەسعود بارزانی و، لێی خۆش نابم،  کە دەستماچکردنی من بکات بە ریکلام بۆ حیزبکەی، چونکە ئەو وەک سەرۆکی هەرێم دەستی منی ماچ کردوە نەک وەک سەرۆکی حیزبەکەی، واتە ئەمەشی پوچکردەوە و هیچ مانایەکی نەما.

مەسعود بارزانی لە هێنانەوەی ئێسک و پروسکی ئەنفالکراوەکان و گۆڕە بە کۆمەڵەکانیشدا، نەیتوانی جیاوازی نەکات لە نێوان بارزانیە بێ سەروشوێنکراوەکان و ئەوانی تردا، زۆرێک لەوان هێنایەوە و ئەوانی تری پشتگوێخست. ئەم ڕەفتارە هیچ ویژدانێک قبووڵی ناکات.

مەسعود بارزانی لە هەموو کارەسات و  ئەو ناشیرینانەی نێوان حیزبەکان و شەڕفرۆشتنی پارتی بە حیزبەکانی تر لە هەولێر و دهۆک و زاخۆ، سوتاندنی بارەگاکانی حیزبەکانی تر نەیتوانی یەک قسەی خێر بکات و، وەک سەرۆکی هەرێم رەفتاربکات.

کاتێک زاڵگەکانی  چوونە ناو هەولێر، رێگەیان لە کوسرەت رەسوڵ‌ی جێگری ئەم زاتەی سەرۆکی هەرێم گرت بچێتە ناو هەلێرەوە، یەک قسەی نەکرد، چونکە کۆسرەت رەسوڵ‌ی بە خەڵکی وڵاتی سلیمانی دەزانی.

دیسان لە شەڕفرۆشتنی زاڵگەکانی چوونە ناو هەلێر بە هەردوو پەرلەمانتار سۆران عومەر و عەلی حەمە ساڵح، ئەم زاتە یەک وشەی نەوت و دژایەتی ئەو ڕەفتار دزێوەی نەکرد و نەیوت ئەوانە جگە لەوەی پەرلەمانتارن و حەسانەیان هەیە هاوڵاتی کوردستان و کەس بۆی نییە شکۆیان بشکێنێت.

کاتێکیش لە عەلی حەمە ساڵح درا لە ناو پەرلەماندا لەسەر ئەوەی ناوی ئەم زاتەی بردووە، ئەم کابرایە نەیوت خۆ من سەرۆکی عەلی حەمە ساڵح‌یشم، مافی خۆیەتی رەخنە لە من بگرێت.

کاتێکیش عەدنان عوسمان هەر ئەوندەی وتی دەبێت هێزی پیشمەرگە بکرێت بە هێزێکی نیشتیمانیی و لە میلیشیایی حیزبیی رزگاری بێت، ئەم زاتە ناشیرین ترین قسەی کرد، کە وتی ئەوانەی ناوی پێشمەرگە دەبەن بە میلیشیا لە کوردساندا جێگەیان نابێتەوە. لە جیاتی ئەوەی بیوتایە لەسەدا سەد لەگەڵ قسەکەی کاک عەدنادام.

کاتێک حەسەن عەلەوی وەک دۆستێکی خۆی و گەلی کورد چوو بۆ لای و پێی وت، بارزانی تۆ سەردانی سلێمانی بکە و ئاشتەوایەتیەک رابگەیەنە، ئەم زاتە وتبوو ناچم، بۆ لای کێ بچم. کەسی لە سلێمانیدا لەو ئاستەدا نەبینی، کە سەردانی بکات.

کاتێک نەوشیروان مستەفا ٣ جار چوو بۆ لای بە بێ ئەوەی یەک پاساوان لەگەڵ خۆی بەرێت، هەروەها چووش بۆ پرسەکەی بەڕێز حەمایل خان، ئەم زاتە نەک هەر سوپاسی نەوشیروانی نەکرد، لە پرسەکەی نەوشیروان مستەفادا بە ساردیەوە بروسکەیەکی نارد.

کاتێک سیاسەتمەدار بەهادین نوری بۆ چەندین جار ئامۆژگاری کرد و نامەی بۆ نووسی، دوا نامەی ئەوە بوو، کە زۆر نەخۆشەو لەسەر جێگە کەوتووە بەڵکو وەک سەرۆکی هەرێم موافەقەت بفەرموێت بم نێرن بۆ دەرەوەی وەڵات بۆ چارەسەر بە هیج جۆریک ئەم زاتە وەڵامی نەدایەوە.

هەر بە ئەمری ئەم زاتە بوو، کە نێچیری برازای وەزیرەکانی بزووتنەوەی ناردە ماڵەوە و قفڵیان لە دەرگای پەرلامانیش دا.

کاتێکیش فازیل میرانی سکرتێری پارتی هەڕەشەی کرد و وتی ٣٠هەزار فیداییمان هەیە و دەستی هەرچ کەسێک دەبڕین بچێتە بەردەمی بارەگاکانمان، ئەم زاتە یەک وشەی لە دەم دەرنهات و بڵێت، بارەگای حیزب و هەموو حیزب دەکەم بە خزمەتکاری خۆپیشاندەران، دیارە خەڵک مافی خۆیەتی بچنە بەردەمی بارەگاکانمان چونکە ئێمە بەرپرسیارین لە ژیان و گوزەرانی ئەو خەڵکە بەڕێزە.

مەسعود بارزانی، کە سوور دەزانێت ئەو هەموو گەندەڵیە کراوە، ئەو هەموو سەروەت و سامانە بەهەدەر براوە، ئەو هەموو رەخنەیە لەسەر موچە زۆرەکانی حیزبییەکان و وەزیرەکان و سەرۆکەکان هەیە، تا ئێستا ئەوەی رانەگیاند، کە چەندی هەیە و موچەکەی چەندە و با پاکسازیی لە خۆیەوە وەک سەرۆکی هەرێم دەستپێبکات.

دوا قسەی مەسعود بارزانی دژی خەڵکی سلێمانی وتی” لە سلێمانی ئیرهابی فکریی هەیە”، ” چ دەکەن با بکەن، هەڵدەپەڕن و دادەپرن نڤسین دەنووسن، خەبەر دەدەن با بکەن”، ئەمەش ئەو پەڕی هەڕەشە و سوکایەتیکردن بوو بە سلێمانی.

مەسعود بارزانی سواری سەری ڕیفراندۆمێکی بێ مانا بوو، بە قسەی دنیایی نەکرد، سەرەڕای ئەوەش پەنجەی هەڕەشەی لە هەموو دنیا ڕاوەشاند. لەگەڵ ئەمانەشدا مەسعود بارزانی دوا قسەی و دوا ڕەفتاری ناشیرینی ئەوە بوو پیرۆزبایی لە ئەردۆغانی فاشی کرد، کە توانییان دوای دوو مانگ عەفرینی خۆشەویست داگیر بکەن.

باشە ئێستا ئێمە، چی چاوەڕون بکەین لە نێچیرڤان بارزانی و لەم بنەماڵە و حیزبە سیاسییەی، کە پرنسیپیان ئەوەیە” ئەوەی پێمان نەکرا بیکەین پێمان دەکرێت تێکی بدەین”. دیارە هەر دەبێت لەم تەنگانەیەیاندا چاوەڕوانی ئەوەیان لێبکەین، کە چەقۆکێشانە وەک خۆی دانی پیانا خوێن بڕێژن و بە دەمانچەو چەقۆ و لەشکرە خوێنڕێژە هەڵاتووەکەیان لەبەرەی جەنگی دژی داعش پەلاماری خەڵکی مەدەنی بدەنە.

بۆیە خۆپیشاندەران ناحەقیان نییە، کە بڕوا بە پەیمانەکانی نێچیرڤان بارزانی ناکە و بڕوایان بەم حکومەتە پوچە نەماوە، تەنانەت ئەگەر موچەی تەواوەتیش دابین بکەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت