بەهرۆز جەعفەر: سەرەتای کەوتنی مەرجەعیەتی هەولێر.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەمیشە پارتی دیموکراتی کوردستان، وا خۆی نیشانداوە کە «بەهێزە» و «دەوڵەتیانە» کارئەکات و « ئەوان نەبن کەس بۆی نییە کورد بێت و کارێک بۆ کورد بکات». ئەم باهۆزە ئیقلیمیەی لەدوای بەهاری عەرەبیەوە هەڵیکردووە، لەرزی بە ناوچەکە هێناوە، دۆخەکە ڕێک لە تاشە بەردێکی گەورە ئەچێت لە بەرزاییەکدا کە بەردێکی بچووک لەژێریدا سەت ساڵە ڕای گرتووە، ئەوە لەدوای کۆتایی شەڕی داعشەوە، ڕۆژانە ئیش لەسەر لەقاندنی بەردە بچوکەکە ئەکرێت، تا تاشە بەردە گەورەکە خلۆر بێتەوە. کە خلۆریش بویەوە ئەسەح کۆمەڵێ شت تەخت ئەکاو، هەندێ شت لەت ئەکاو، هەندێکی تریش لە دامێندا قووت ئەکاتەوە.
ئێمە ڕق و ناحەزایەتیەکمان لەگەڵ پارتی نییە، باوک و باپیرمان لە باوک و باپیری عەڕرابەکانی تاڵانکردنی نەوتی کوردستان و، درۆزن و ڕاوێژکارە فشەکەرەکانی بەردەرگاکانی ئەوان تێکۆشەرتر بووە، خۆشمان لە خۆیان باشتر ئەقڵێک مان بەم دونیایەدا ئەشکێ… پارتی هەڵەی ستراتیجی کردووەو، باجەکەشی ئەدات. جا خوا بکات لایەک لە کوردستان گڕ نەگرێت بەهۆی هەڵەی سیاسی و درۆزنەکانی کوردایەتیەوە.
زۆر نابات، ئەبینن گۆڕانکاری لەناوچەکەو، لە عێراق ڕوئەدات، بە ئەگەری ئەسەح حیزبی دەعوە وەک گەورەترین حیزب نامێنێ یان ئەبێتە سێ لەتەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان یش کۆتایی سیاسی لەناوچەکەدا ئەبینێت. هۆکاری سەرەکی ئەمەش پێش هەرشت خۆشباوەڕی ناوەندی بڕیاری پارتییە بە دەوروبەرەکانیان و بە سیاسەتە نادروستەکەیان، لەوەندە ساڵە هیچیان نەکردوە غەیری سوکایەتی و درۆ لەگەڵ خەڵکی خۆیان و تەواوی کوردستانیان.
پارتی نەک کاندیدێک هەمویان بچنە بەغدا نەک دەنگ بۆ سەرۆک کۆمار بەدەست ناهێنن، بەڵکو هیچ ڕۆڵێکیان نابێت لە حکومەتی ئایندەی عێراق دا، لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا لەدوای ڕیفراندۆم ـەوە چ کورد بە گشتی چ پارتی دیموکراتی کوردستان هێندەی پەیامنێرێکی بی بی سی یان ڕووسیا تودەی- RT- کاریگەرییان نییە. لە ئاستی ناوخۆی کوردستان یشدا ڕای گشتی ئەو حیزبە ڕاڕایەو، تێ ئەگەن لەپاڵ کوردایەتی و ماڵی بارزانیەوە دەیان ملیاردێر و سەدان ملیۆنێر دزو درۆزن بەربونەتە گیانی کوردە ڕەسەنەکان و تێکۆشەرەکانی، ئەم هەموو هەڵپەیەش ترسە لە یەکڕیزی و یەکگرتووی ناوچەی سولەیمانی، وە ترسە لە هەیبەت و دیبلۆماسیەتی بەرهەم ساڵەح.
ئێستا ئیتر ئەم هەموو هەڵپەیە ترسە لە ئاوتکردنیان، خۆزگە چەند جارێکیش پارتی بۆ گەڕانەوەی کەرکوک و قووتی خەڵک وا شپرزە بوایە و خێرا خۆی گەیاندبایەتە بەغدا!؟.
لاوازبوونی کوردستان لاوازبوونی هەریەکێکمانە، ئێمە زۆر زووتر دڵسۆزانە، شەرەفمەندانە، زانستيانه، دڵپاکانە، ئەمانەمان زۆر پێوتن، بەڵام وایان ئەزانی عالەم ئەبێت خۆ بچەمێنێ بۆ ئەوان،،،ئا،،، ئەوجا ئەم برادەرانە هەموو شت بە موئامەرە تێ ئەگەن. بۆیە ئێستا وەڵامی خۆیان وەرئەگرنەوە. بەغدا لە (22ی سێپتەمبەری 2018) لە قەرەنجیر و پردێ دوو خاڵی گومرکی دانا، لەکاتێکدا لە نێوان (28) دەوڵەتی ئەورووپیدا خاڵی گومرک نەماوە، لەناو یەک دەوڵەتدا بەغدا سزای خەڵکی کوردستان ئەدا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی دەیان ساڵە عەڕرابەکانی تاڵانی کوردستان داهاتی برایم خەلیل و خاڵە سنورییەکانی تر ڕادەستی بەغدا ناکەنەوە!. سەیرکەن: شەڕی داعشە خەڵک شەقەکەی ئەخوات، لەدەستدانی (51) لەسەتی خاکی کوردستان و ئاوارەییە، خەڵک باجەکەی ئەدا. مووچە و ئاوو کارەبا ئەبرێ خەڵک باجەکەی داوە، فڕۆکەخانە دائەخرێ، سوکایەتی بەکورد ئەکرێ، گومرکی بەسەرا ئەسەپێنن، هەمووی پارتی دیموکراتی کوردستان عەڕابەکەیەتی و خەڵکیش شەقەکەی ئەخوات!.
چ بێ حورمەتیەکە ئیلاهی،،، ئێستا جێگری سەرۆکی پارتی داوای هاوکاری لە حەشدی شەعبی ئەکاو، لە مەهدی موهەندیس و مالیکی و عامری زیاتر داوای عێراقی یەکگرتوو ئەکەن، بەڵێ دروست ساڵێ دوای ڕیفراندۆم ەو، وەفدی پارتی لەبەغدان بۆ بونیادنانی عێراقێکی بەهێز!!. بلا ئەنگۆ یادی ڕیفراندۆم لەبەغدا ئەکەنەوە!؟. ئەوە کوردێکی ڕەسەن نییە بپرسێ ئایا ئەمە سەنەدی ڕیفراندۆم ە !؟؟ کوا ئەنجام و بەرهەمی خوێنی شەهیدان!؟.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت