خه‌ندان محه‌مه‌د جه‌زا : پەیوەندییەکی دەرەوەی خێزان کە کۆمەلگا شوناسی ناپاکی هاوسەری پێداوە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

چیرۆكە ڕاستەقینەكانی ناپاكیی هاوسەریی .. دیوە شاراوەكانی پشت ڕووكەشی مرۆڤەكان .. هەوڵێك بۆ ناساندنی كێشە كۆمەڵایەتی و دەروونی و سێكسییەكانی كۆمەڵگەی كوردەواری ، بە مەبەستی ئاشنابوون بەم كێشانەو هەوڵدان بۆ دەستنیشانكردنی خاڵە لاوازەكان و فاكتەرەكانی پشت ناپاكیی هاوسەریی .. ئەم چیرۆكانە بەسەرهاتی ڕاستەقینەی ئەو كەسانەن كەوتوونەتە گێژاوێكی دەروونی و كۆمەڵایەتییەوە كە لەبەر ڕۆشنایی كەلتورو بەها كۆمەڵایەتییەكانی كۆمەڵگەی كوردی و بەها مرۆیی و ئایینییەكان ڕەفتارێكی نەفرەت لێكراوو قێزەونە .
ئەم چیرۆكانە ، ئەو دیدارە ڕاستەوخۆیانەن كە چالاكوان و توێژەر لەبواری ژنان ، خاتوو ( خەندان محەمەد جەزا ) ئەنجامیداوە .
تێبینییەك بۆ خوێنەرانی بەڕێز : پرسیارەكان ئاڕاستەی ژنێك كراوە كە ناپاكیی هاوسەریی بەرامبەر هاوسەرەكەی خۆی ئەنجامداوە ، هاوسەری ئەم ژنە ناوی سەركۆیە ، ئەو پیاوەش كە ئەم ژنە پەیوەندی ناپاكیی لەگەڵ بەستووە ناوی هیوایەو هاوڕێی سەركۆیە ، ئەم دوو ماڵە هەردووكیان لەیەك خانوودا نیشتەجێن و ماڵی هیوا لە نهۆمی سەرەوەی خانووەكەدایە ، هیواش هاوسەردارە )
تێبینی : سالی ٢٠١٠ لەسایتی دەروناسی بلاوکراوەتەوە .
پ : تەمەنت چەندە ؟
و : 33 ساڵ .
پ : بۆ سكەكەت لەناودەبەی ؟
و : ئێ ئەگەر مێردەكەم بزانێت ئابڕووم دەبات , ئەه برا جاخۆ دەقەومێ
پ : دەترسی بتكوژێ ؟
و : نا بەڵام ئیتر ئابڕووی خۆم و ماڵی باوك و هەمووی دەچێت .
پ : جا چوزانێت ئەو سكەت لەو نییە ؟‌
و : چۆن نازانێت خۆ دەبەنگ نییە .‌
پ : بەچیدا دەزانێت ؟
و : ئێ ئەو خۆی حەز ناكات منداڵمان ببێت ، دەڵێت جارێ یەك منداڵمان بەسە خۆیشی مەنع دەكات ، ئیتر من چی بكەم ، ها ؟
پ : بڵێ لەدەستت دەرچوو .
و : هاهاهاها كچێ زۆڵە دەزانێت .
پ : دەزانم گاڵتەم كرد ، چەند منداڵت هەیە ؟
و : یەك كچ چوارساڵە .‌
پ : باشە بەخۆشەویستی شوت پێكرد ؟ خۆت بەدڵت بوو ؟
و : بەڵێ ، دوو ساڵ پێكەوە بووین ، بەخێرێ حەزمان لەیەك بوو .
پ : چۆن ؟ تەنها خۆشەویستییەكی سادە دوور بەدوور ، چاوبڕكێ بوو ؟
و : نا كچێ ، من لەپەیمانگە بووم ، ئەویش دوكانی پەنچەرچیی هەبوو ئیتر ئاوا .
پ : ئاوا چییە خۆمن لەگەڵتاندا نەبووم تابزانم چۆن بووە ، پەیوەندییەكە سادە بوو؟ گەشتە سێكس ؟
و : هاهاهاه ( پێكەنینێكی كورت ) ، خۆت دڵداریت نەكردووە ؟
پ : كاتی من بەس چاوبڕكێ هەبوو كچم من پیرم .
و : بێگومان مرۆڤ خۆشەویستی بكات ، بەمەرجێك بزانێت ئەو كوڕە دەیهێنێت ، جار جارە ماچێ ، شتێكیتر هەر دەبێ .
پ : تەنها ماچ بوو یان گەشتە شتیتر ؟
و : نەوەڵا سێكسیی تەواو نا .
پ : مەبەستت لە سێكسیی تەواو چییە ؟
و : كە ‌دەچووینە ‌دەرەوە هەندێ شتمان دەكرد ، ئەو شەیتان بوو دەستی دەهێنا بەسەرو سنگما ، ئێ منیش خۆشم دەویست ئیتر ماچی ئەكردم بەرە بەرە .. هەندێ جار ئەیكرد بەبەینی ڕانما ، بەڵام بەخوا هەرگیز لەوە زیاتر تێنەئەپەڕی .
پ : بۆ ؟ خۆت نەتدەهێشت یان ؟
و : نا ، منیش نەمدەهێشت و خۆشی دەیگوت تا نەتهێنم با هیچمان لەدەست نەقەومێت ، ئەو بەڕاستی منی دەویست وەك ئەم خوێڕیە نەبوو.
پ : دوایی كە هاوسەرگیریتان كرد ، ژیانتان چۆن بوو ئاسوودەبوویت لەگەڵیدا ؟
و : وەڵا من هەر ئاسوودە بووم لەگەڵیدا ، كێشەیەكی زۆرمان نەبووە ، ئەگەر بڵێم كێشەمان هەر نەبووە ‌درۆ دەكەم ژن و پیاو هەر بۆڵەیان دەبێت ، بەڵام قەت نەتۆراوم یان جنێوێكی پێ نەداوم ، یان شتێكی ناشیرین ، زۆر باشە لەو ڕووانەوە .
پ : دڵنیام ، بۆیە تۆش بەڕێزەوە باسی دەكەیت بەڵام دڵنیاشم ناتەواوییەك هەر بوونی هەیە ، مەرج نییە كێشە بێت ڕەنگە ناتەواوییەك بێت لەئیحساسدا كە ‌خەڵك زۆر ئاسان تێی نەگات .
و : بەدڵنیاییەوە وایە .
پ : منیش حەز دەكەم ئەو ناتەواویەم پێ بڵێێت .
و : بەخوا نازانم ، خۆشم نازانم .
پ : جیاوازییان چییە ؟ ئایا‌لەڕووی دارایی باشترە ؟ یان بۆ نموونە ئەم نەرمونیانترە لەگەڵت ؟ یان بۆ نموونە لەوانەیە سێكسی ئەمیانت لاخۆشتر بوو بێت ؟
و : ( زەردەخەنەیەكی كورت ) .
پ : بڵێ بزانم .
و : خۆ‌ خۆمان وەزعی مادیمان خراپ نییە ، من خۆم دەوام دەكەم ، ئێ ئەویش دوكانی هەیەو ‌زۆرباشین . ڕەزیلیش نییە ، ‌هەرگیز دڵی پیسیش نەبووە .‌
پ : چاوەكەم ، ژنی ئێمە هەمیشە وادەزانێت پیاو ئەگەر مەشروبی نەخواردو دڵی پیس نەبوو و ڕەزیل نەبوو ، ئیتر زۆر پێرفێكتە ، شتی وانییە كچم ، بناغەی هاوسەرگیریی سێ پایەی ترە : سێكس ، گونجاندن ، خۆشەویستی .‌
و : زۆر ڕاستە خەندان خان خۆزگە دڵی پیس بوایە .‌
پ : كێشەكەت ئەوەیە كە ‌هیچ كات لێت ناپرسێتەوە هەرچی بكەی ؟ تۆش حەز دەكەی شتێك بڵێت ، بڵێ قژت مەبڕە .. بڵێ ئەو جلە باش نییە .. بڵێ ئەم جلە جوانە لەبەرتدا .. وانییە ؟
و : بەخوا ئەڵێی لەگەڵماندا بووی ( پێكەنین ) .
پ : نا ، بەڵام خۆشم ژنم ، دەزانم ژن چیدەوێت ، ئێستا ئەوە كێشەكەیە ؟
و : نەخێر .
پ : پێكەوەژیانتان چۆنە ؟
و : باشین .
پ : كەواتە سێكسە ؟
و : نەخێر .
( لێرەدا بەهۆی كەم قسەكردنی لەسەر بنەڕەتی بابەتەكە ناچارین زیاتر بچینە ناو ‌پرسیارگەلێكی و‌ردەوە ) .
پ : دەی باشە ، ‌پێم بڵێ جیاوازییان لەچیدایە ؟ لای تۆ كامیان جوانترە ؟
و : وەڵا سەركۆ ( سەركۆ مێڕدی خۆیەتی ) .
پ : تەبیعەتی كامیان باشترە ؟
و : سەركۆ ، ئەویتر زۆر قسە ڕەق و بێسەرو بەرە ‌دوور لەڕووت ، یەكەمجار خۆی لێكردم بە فەیلەسوف ، زۆر زۆڵە .‌
پ : كامیانت زیاتر خۆشدەوێت ؟
و : من بەراستی مێردەكەی خۆمم هەر خۆشدەوێت ناشمەوێ لێی جیاببمەوە بەڵام ئەم دەبەنگەشم خۆشویست نازانم بۆ .
پ : باشە لەمێشكی خۆتدا خەتێ بكێشەو جیاوازی نێوانیان ببینە بزانە چییە جیاوازییان ؟ لەسێكسدا جیاوازبوون من دڵنیام .
و : ( پاش بێدەنگییەكی كورت ) كوڕە پیاو هەر یەك شتن تەنها خەمی تێربوونی خۆیانە .
پ : باشە كچەكەم دوو شت هەیە لێی تێبگە ، هیچ شتێك لەدنیادا بێ هۆكار نییە ، جا لەوانەیە هۆكارەكە لای تۆ بەهێز بێت بەڵام لای كەسێكی تر لاواز بێت ، هۆكار هەر كاریگەری خۆی دادەنێت ئیتر بچووك بێت یان گەورە ، مرۆڤیش هەموو گیانی ئیحساسە بەتایبەتی لەسێكسدا ، هەروەها دەبێت ئەوەش بزانیت كە جیاوازی هەیە لەنێوان دوو كەسدا لەڕووی سێكسییەوەو هیچ دوو كەسێك لەیەكتر ناچێت .‌
و : زۆر ڕاستە خەندان خان خۆزگە هەموو كەس وەك تۆ تێم دەگەیشت بەڵام بچی بە كێ بلێێت ، ها ؟ وەڵا هەر شێتیشت دەكەن .
پ : كەواتە دەبێت سەركۆو هیوا جیاواز بن ( هیوا خۆشەویستەكەیەتی )
و : نازانم بڵێم چی .
پ : شتێك بڵێ كە ‌تۆ هەستتكرد بێ جیاوازییان هەیە .
( ئەم ژنە ‌نەیدەتوانی جیاوازییەكە وەك پێویست كۆبكاتەوە لەخاڵێكدا ، یان ڕەنگە شەرم ڕێگەی نەدا بۆیە توێژەر ناچارە بچێتە پرسیاری وردتر تا خۆی بۆی شیبكاتەوە )
پ : كاتێك سەركۆ لەگەڵت دەخەوێت گەرموگوڕە ؟ ‌زۆر خەریكت دەبێ یان یەكسەر خۆی دەیكات و تەنها خەمی خۆیەتی ؟
و : وەڵا خەریكی منیش دەبێ لەسەرەتاوە‌ ، زۆر جاریش تا من تەواو نەبم خۆی هیچ ناكات ، جاری واش هەیە یەكسەر دەیكات و دەخەوێت ( بەپێكەنینەوە ) ، كە تازە چووبووینە ژیانی هاوسەرییەوە باشتر بوو .
( ئالێرەدا پێویستمان بەهەڵوێستەكردنە ، دەبینین بەپێی وەڵامدانەوەكەی خەریكە نزیكمان دەكاتەوە لە خاڵی مەبەست ، پێویستە شتێك لای ئێمە ڕوون بێت ئەویش ئەو كاتەی ژن مارە ‌دەكرێت لەسەر بەڵێن نامەكەیان وەك ڕۆتین دەستنیشانی پێشەكی ‌و پاشەكی ‌دەكرێت ، بەڵام لەڕاستیدا ئەم پێشەكی ‌و پاشەكییە لە سێكسدا ڕۆڵ دەبینێ ، وەك ئیحساس نەك وەك شتێكی مادی ، ژن پێویستی بە وروژاندنێكی دووفاق هەیە لەسەرەتادا وەك پیاو نییە ، ‌ژن لەلایەك دەبێت وەك سۆز تێر بكرێت لەڕیگەی دەربڕینی وشە و نەوازش ، لەلایەكی تریشەوە دەبێت وەك جەستە دەستی لێ بدرێت ، بەڵام پیاو پێویستی تەنها بەیەك كلیل هەیە ئەویش تەنها وروژاندنی جەستەیە كە زۆر ئاسانترو سادەتر دەكرێت كە لەڕێگەی بینینەوە دەوروژێت ، ژنان بەگشتی پێویستییان بە سۆزەو نایەوێت پاش پرۆسەی سێكسیی ئیتر پشتی تێبكرێت و بخەون ، بەڵكو دەیەوێت پاشەكیشی هەبێت كە ‌مەرج نییە دووبارە سێكس بێت ، بەڵكو تەنها لە نەوازش و سۆزدا بەرجەستە دەبێت .
پ : باشە دوای تەواو بوون چی دەكات ؟
و : چی دەكات ، یەكسەر دەخەوێت پرخەی ڕۆژەڕێیەك دەڕوات .
پ : بەڵام دڵنیام هیوا كە لەگەڵت سێكس دەكات یەكسەر ناخەوێت .
و : نا هەرگیز ، كاتژمێرێك دەم لێسێتەوە ، دەزانی چی ؟ هیوا زۆڵە دەزانێ من حەزم لەچییە .‌
پ : خۆت پێت گوتووە كە ‌لەكاتی سێكسدا چیت پێ خۆشە ؟
و : زۆر نا بەڵام ئیتر دەزانێت .
پ : ئاخر چۆن ؟ بۆ نموونە ئیمای دەموچاوت وا پشاندەدات ؟ یان چوزانم لەوانەیە لای سەركۆ شەرم بكەیت‌ كاتی گەیشتن بەخۆشی ( ئۆرگازم )  هاوار بكەیت و شتێك بڵێیت ؟
و : ( پێكەنین ) بەخوا تۆ زۆر خۆشی ، باشە كە ‌خۆت دەیزانی ئیتر بۆ دەپرسی .
پ : مەرج نییە من بزانم ، لای تۆش وایە ؟ ‌لەوانەیە لای كەسیتر وابوو بێت بەڵام دڵنیا نیم بۆ تۆ .
و : وایە . وەڵا من دە ‌ساڵی تریش لەگەڵ سەركۆ بم پێی ناڵێم ، لەوانەیە هەست بەشتێكیتر بكات ، بەڵام لای هیوا لەوانەیە شتێكیتر بێت و بتوانم هەندێك ‌شتێ بڵێم .
پ : تێدەگەم ، ئەوە هەر تۆ وانیت زۆرینەی ژن وان پیاوانیش هەروان ، باشە سێكسیی كامیان درێژ خایەنە ؟ كامیان لەكاتی سێكسدا قسەدەكەن ؟
و : ( پێكەنین ) ، خۆ لەو كاتەدا حیكایەت ناكەین .
پ : نا ، بۆ نموونە ، بەساقە ‌و بەقوربانت دەبێ دەڵێ بەساقەی چاوت بم یان دەمت یان ..؟
و : راستت دەوێت هیوا تا سیكسێك دەكات هەزارجار دەڵێت بەساقەی ( ….) بم ( لەبەر ڕێزی گشتی نەماننووسی ) .
پ : بەتەمایت تاكەی ئەم پەیوەندییەت درێژە بكێشێت ؟
و : خوا دەكات ئەم سكەم لەناو دەبەم ، ئیتر تۆبە .‌
پ : جا ئەو ڕازی دەبێت ؟
و  : ئەو یەكەمجار هەر دەیگوت تا مردن وازت لێ ناهێنم كەچی دوای ساڵێك ئیتر بەرە بەرە سەیرم كرد هەرخۆی ئەدزێتەوە ،‌ تەلەفون دادەخات ، سێجار كارتەكەی گۆڕیوە ، ‌ئیتر ئێواران یەتەوە بەتیلەی چاو سەیرێك دەكات و ڕادەكاتە ‌سەرەوە ،‌ جاران تەنها بەچاو هەزارەها پەیامی دەنارد . جاری وا هەبوو ژنەكەی دە ‌جاری بانگ دەكرد هەر نەدەچووە سەرەوە ، بە ‌سەعات لەوبەر دەرگایە خۆی دەخڵافاند ، دەهاتە حەوشە بەبیانووی شتێكەوە پرسیاری دەكرد ، ،،، ( بەپێكەنینەوە ) بەخوا شتی وای دەهۆنییەوە ‌دەحەپەسام .
پ : ناترسیت هیوا لێت توڕە بێت بۆ سكەكەت ؟
و :‌ دەمی ئەوەندە گەرمە ،‌ دەڵێت كێ دەڵێت لە منە ؟ خۆت مێردت هەیە هەزار بڕوبیانوو دەهێنێتەوە ، ‌دەشزانێت من لەو كەسانە نیم بیكەم بەهەڵڵا .
پ : بۆ ناتەوێت بیكەیت بەهەڵڵا ؟
و : من ماڵی باوكم ناسراون ، ماڵی خەزوریشم تائێستا شتی لەمجۆرە لەناویاندا ڕووی بەداوە ، بۆ خۆشم ، بابە من سەد هاوڕێم هەیە لە ( …….) ( ناوی فەرمانگەكەیمان بڵاو نەكردەوە ) .
پ : كامیان زیاتر ماچت دەكەن ؟
و : هیوا زیاتر ماچی دەم و ملم دەكات .
پ : ئەی سەركۆ ؟.
و : كەمتر .
پ : كامیان دووجار یان سێجار لەسەر یەك سێكس دەكەن ؟
و : هیوا ، ئەگەر بیەڵم سێ ، چوارجار دەیكات ، دەڵیی ئاگرە .
پ : بۆ ناهێڵیت ؟
و : ئێ من بەپەلە پەل و ترس و ئنجا زۆربەی كاتیش دووجار دەیكات .
پ : لێی بێزار نابیت دووجار لەسەریەك ؟ قەت پێت نەگوتووە ؟‌
و : بۆ دووجار زۆر نا بەڵام بۆ زیاتر ئیتر دەلێم بەسە .‌
پ : سەركۆ هیچ كات دووجار كردوویەتی ؟
و  : نەخێر ، تەنها لە مانگی هەنگوینیدا ( شهر العسل ) .
پ : تۆ زیاتر سەیری چی دەكەی لەتەلەفزیۆندا ؟
و : وەڵا زۆرشت ، زنجیرە دۆبلاژكراوەكان ، فیلمی كۆمەڵایەتی ، یان فیلمی میسری .
پ : سەیری فیلمی پورنۆ دەكەیت ؟
و : پۆرنۆ چیە ؟‌
پ : فیلمی ڕوت
و : هەندێكجار لەسەتەلایت بەڕێكەوت دەیبینم ،‌ یان جار جار سەركۆ دەیهێنێتەوە .‌
پ : كە ‌سەیری دەكەن خۆتان هیچ دەكەن ؟
و  : زۆر نا ، هەندێك جار .
پ : چۆن ؟  ئینسان بەو فیلمانە زۆر دەوروژێت ، بۆ ئێوە وانین ؟
و  : وایە جاری وابووە وروژاوم بەڵام كە ‌ئەو نەیكات بەزۆر بڵێم وەرە ؟‌
پ : قەت بەتەنیا خۆت سەیری دەكەیت ؟
و  : بەڵێ ، بەكەمی .
پ : باشە كە بەتەنیا دەوروژێیت ‌چی دەكەیت ؟
و : ( بەپێكەنینەوە )‌ ، وەڵا یەكسەر تەلەفۆن بۆ هیوا دەكەم .
پ : زیاتر لەكوێ یەك دەگرن و جێژوان دادەنێن ؟
و : جاری وایە هەر لەماڵەوە ئەویش ژنەكەی فەرمانبەرە ، ‌یان كاتێك ژنەكەی دەچێت بۆ ماڵی باوكی یان شوێنێك ئیتر فرسەت دەهێنین ، یان دەچینە ‌دەرەوە بۆ لای كۆتەڵ و ئەو ناوە یان نزیكتر .
پ : قەت لە ‌بێ شوێنیدا پەناتان نەبردۆتە ماڵی گەوادێك لەناچاریدا ؟
و : نا..نا.. نا.. هەرگیز .
هەڵوێستەیەكی تر
( لێردا دەبینین جیاوازی ڕێژەی سێكس لەنێوان ژن و مێردا هۆكارێكیترە كە لەم كەیسەدا دەردەكەوێت ، كە زیاتر پێویستی بە‌سێكسە بەبەراورد بە ‌مێردەكەی . ئەوكەسەش كە بۆتە ‌خۆشەویستی دەتوانێت ئەم بۆشاییە پڕبكاتەوە ، ‌بۆیە پێویستە كوڕ وكچ بەر لەچوونیان بۆ ناو پرۆسەی هاوسەریی تەواو لەسەر پەیوەندیە سێكسییەكان بدوێن ، تائەوەندەی باس لەشەكراو خواردنەوەو جل هەڵگرتن و ماڵ دروستكردن دەكەن ، چونكە ‌سێكس یەكێكە لەكۆڵەكە هەرە بەهێزەكانی ژیانی هاوسەریی ) .
پ : تۆ دەتەوێت لێی دوور بكەویتەوە یان هیوا دەیەوێت لێت دوور بكەوێتەوە ؟
و : منیش حەزدەكەم و ئەویش زۆر سارد بۆتەوە ،‌ ئەی ناڵێم هەر خۆی دەدزێتەوەو ‌دەڵێت ئەو سكە ‌لە ‌من نییە‌و منی پێ تووش مەكە .‌
پ : باشە ئەو بۆ لەگەڵ تۆ پەیوەندی دروستكرد ؟ پێت وایە لەگەڵ هاوسەرەكەی خۆیدا كێشەیان هەبێت ؟
و : ئەگەر بیانبینی بەخیلیان پێ دەبەیت ، لەبەرچاوی خەڵك وا دەردەكەون ، كەچی لای من هەزار شت دەڵێت لەسەر هاوسەرەكەی .
پ : وەكو چی ؟
و : دەڵێت خۆی جوان ناكات ، تاقەتی نییە ،‌ ساردە ، هەمیشە خەمبارە ، مۆنە ، ‌دڵی پیسە ، ‌ئیتر ئەمجۆرە قسانە .‌
پ : بەو پێودانگەی تۆ لێیانەوە نزیكیت ، تۆ وەك دیدی خۆت چۆنی دەبینیت ؟
و : وەڵا زۆر تاقەتی نییە ، ‌هەر خەریكی منداڵ و ماڵ و دەوامە ،‌ جا حەزیشی زۆر لە ماڵە تەنها باسی مۆبیلیات و تاقم كڕین دەكات .
پ : تۆ لەناو ماڵدا چی لەبەر دەكەیت ؟
و : ئاسایی ، دشداشە یان تراكسود .
پ : بەدڵی خۆت دەیكڕیت یان بەدڵی سەركۆ ؟
و  : ئەو هەقی نییە ، ‌هەرچی بێت هەر ئەڵێ باشە پیرۆزت بێت .
پ : ئەی هیوا ، لەلای گرنگە‌ تۆ چی لەبەر بكەیت ؟
و : زۆریش ، زەوقی جوانە .‌
پ : خۆی جلت بۆ دەكڕێت تاكو بۆ ئەوی لەبەر بكەیت ؟
و  : یەكجار خۆی بۆی كڕیوم ئیتر هەر خۆم دەیكڕم .
پ : بایەخ دەدەیت بەجلی ژێرەوە ؟
و : بەڵێ ، زۆرم حەز لەپاكییە .‌
پ : بەدڵی خۆت لەبەری دەكەیت یان ئەو ؟
و : خۆم و ئیتر ئاوا ئەوو ، زەوقمان دوور نییە لەیەكەوە ، بۆ نموونە ئەو حەزی لە ‌جلی شەرابیە بۆ خەوتن یان پڕ تەقاڵی .
پ : لەسەر قژت هیچ ڕای هەیە ؟‌
و : نایەڵێت بیبڕم .
پ : ئەی سەركۆ ؟
و : هەقی نییە .‌
پ : كامیانت پێ باشترە هەقی هەبێ یان نا ؟
و : من ناڵێم دڵی پیس بێت ، بەڵام خۆشە ڕای خۆی بدات .
( دەبینین لێرەدا ڕادەربڕینی پیاو چ ڕۆڵێك دەبینێت لەژیان و هەستی ژندا، زۆرێك لەپیاوان یاخود ژنان وای تێدەگەن كە ‌مادام ئەم پیاوە هیچ هەقی بەسەر ئەم ژنەوە نەبووەو هەموو شتێك بەدڵی خۆی بووە ئیتر بۆ دەبێت ناپاكیی بەرامبەر بكات ؟, لەڕاستیدا ئەم حاڵەتە هەستێكی نەستییە ،‌ كە ژن پێی وایە ئەگەر مێردەكەی ڕای خۆی گوت ئەوا ئەمی خۆشدەوێت و لای گرنگە ، چونكە ‌دەبینێت لەناكاوێكدا لەپیاسەن یان لەجێگەیەكن ، مێردەكەی ڕایەك دەڵێت بەنموونە ‌دەڵێت ئەو گۆرانی بێژە جوانە!! یان ئەو كچە قژی جوانە .. ‌لێرەدا ناهاوسەنگییەك دروستدەبێت كە ‌دەبێتە هۆی پرسیارێكی ئاڵۆز لای ژن ، بۆچی هاوسەرەكەم بە كچان و ژنانی تر وا دەڵێت بەڵام بەمن ناڵێت ؟؟؟).

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت