خەبات کرژەیی: کۆڵەکەی خێڵ.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە سەرەتای دروست بوونی حزبی کوردیەوە, حزب وەک بیرکەرەوەیەکی جیاواز نەهاتۆتە ناو ژیانی گشتیەوە, بەڵکو وەزیفەی حزب بەهێزکردنی خێڵ بووە, یان خێڵ داینەمۆی حزب بوە. بۆیە هەمیشە حزب وەک دیوارێک بۆتە پارێزەری دەسەڵاتەکانی خێڵ لەناو حکومرانیدا.
ئەشێت بڵێین ئەوە خێڵە حزب دروست دەکات نەک بیرکەرەوەی دی لەدەرەوەی خێڵ, ڕاستە سەرەتا چەند خوێنەوارێک نەخشەی حزب دەکێشن, بەڵام لەناوەندا ئەو خوێنەوارانە خۆیان دەکەونە پەراوێزەوە و خێڵ دەبێتە ئاڕاستەکەریان.
ئەگەر لەدەرەوەی خێڵیش کار بۆ دروستکردنی حزب کرابێت, دواجار ئەوە حزبە خراوەتەوە خزمەتی خێڵەوە, نەک بوبێتە دەرگایەک بۆ کاڵکردنەوەی خێڵ. ساڵانی شەستەکان بۆ ئێمە ساڵانی دروست بوونی جەنگەڵێکە بەفۆرمێکی حزبیەوە، ئەوکاتەی حزب وەزیفەڕاستەقینەکەی خۆی لەدەست دا.
حزب نەبویە دەرگایەک بۆهۆشیارکردنەوە, بەڵکو بویە دەوارێک بۆ کۆکردنەوەی خێڵەکان و پڕچەک کردنیان بۆ بەرگرییەک بەناوی گوتاری نەتەوەیی, گوتارە نەتەوەیەکەش لەپێناوی بەهێزکردنی خێڵ بوو نەک لەپێناو مافی نەتەوەیەک, بۆیە هەرخێڵ بڕیاری چارەنوسی نەتەوەی دا.
کۆی گشتی بازنەکانی دەوری حزب، کۆی گشتی ئەوبیر کردنەوانەن لەدیوەخانەوە باڵانس وەردەگرن, دیوەخان یەکەمین قوتابخانەی حزبەو داواهەمین دەسەڵاتی باڵاشە, لەدەرەوەی ئەم فەزایە هەرجموجۆڵێک دەبێتە جێگەی گومان و پەراوێز خستنەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت