داوای شۆڕشی چەکداری دەکرێت دژی دەسەڵاتی باشوری کوردستان .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 عیماد عەلی نوسەرو ڕووناک بیر ، یەکێک لەنوسەرە بڕشتەکانی وتاریکورد ، لە وتارێکیدا بەناونیشانی { کاتی دروستبونی مەفرەزەی چەکداری شۆرشی سەردەم هاتووە } . لە وتارەکەدا باسی ئەو ناعەدالەتی و بێ باکییەی دەسەڵاتی کوردی دەکات لەباشور لەسەر خەڵکی هەرێمەکەو ، ڕەوشەکە زۆر بەترسناک و بەشێوەیەک لێکدەداتەوە و بە پێویستی دەزانێت شۆڕشێکی چەکداریی سەردەمیانە بنیاد بنرێت و کۆشک و تەلاریی ئەم دەسەڵاتە بنەبڕ بکرێت . ئەم بابەتە لە کاتێکدایە ، کە ئێمە هەواڵمان پێگەیشتووە ، بەڵام چاوەڕێی وردەکاریی هەواڵەکەین ، کە کۆمەڵێک گەنجی خوێن گەرم بە سەرپەرشتی گروپێکی پێشمەرگەی دێرین لە چاوەڕوانی کورترین کاتی سەرانی یەکێتین بۆ  چاکسازیی ، بە پێجەوانەوە دەکەونە تیرۆر کردنیان .

دیارە ئەم واقعەی کوردستان و مامەڵەی دەسەڵاتی هەرێم لەگەڵ پێشهاتەکاندا ، وا فەرز دەکات بیر لە زۆر رێگەی شیاو بکرێتەوە ، کە بێمنەتی ئەم حکومەتە و بێخەمێ لەئاست قەیرانە هەمە چەشنەکانی خەڵکی کوردستان لە گۆر بنێت . بە هەموو شێوەیەک وەزعەکە ئاڵۆز بووە و هۆکارەکەشی جگە لە شکستهێنانی حکومەت لە هیچی تری لە هیچ کەس و لایەکەوە دیار نیە . سەروەت و سامان زۆرە ، نەوت هەناردە دەکرێت ، بەڵام کەس نازانێت پارەکەی بۆ کوێ دەچێت و ، دەسەڵاتیش بێ ئەوەی نوقەی لێوەبێت خۆی لە باسکردنی دەبورێت و سەرۆکی حکومەت و ئاشتی هەورامیش نە بایان دیوە نە باران . قەرزەکان کۆ دەبنەوە و موچەی خەڵک نادرێت ، پرۆژەکان وەستاون و حکومەت مایەپوچ دەرچووە ، چۆن لەگەڵ ئەم واقعە ئابوریە مامەڵە بکەیت .
باری سیاسی چەقی بەستووە ، پەیوەندیە نێوخۆییەکان لە پلەی سفردایە و یەکبونی ئیرادەی خەڵک و حزبەکان لە هیچ شوێنێکەوە دیار نیە . دوو جەمسەری باڵی بەسەر هەرێمدا کێشاوە ، پاشکۆیەتی بۆ وڵاتانی دراوسێ گەیشتۆتە لوتکە و ، وڵاتان وەک والیەکی زەمانی عوسمانی و سەفەوی مامەڵەت لەگەڵ دەکەن ، تۆش بێ هیچ مەرجێک ملکەچی هەموو فەرمانێکیانیت . چۆن وەزعە سیاسیەکە چارەسەر دەکەیت .
باری کۆمەلایەتی لە ژێر کاریگەری قەیرانە ئابوری و سیاسیەکە دەناڵێنێت و رۆژانە هەزارەها کێشە و گیروگرفت توشی تاکەکانی کۆمەڵ دەبێت و ، پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان رۆژ لەدوای ئاڵۆزتر دەبن و باری نائاسیی باڵی بەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵکدا کێشاوە . چۆن چارەسەری بکەیت .
باری سایکۆلۆجی خەڵک لە دارمانێکی سەیردایە ، رۆژانە گوێبیستی خۆکوشتن و تێکچونی بیرکردنەوە و باری سایکۆلۆجی خەڵک دەبیت و خەمۆکی باڵی بەسەر زۆرینەی رەهای خەڵکدا بە تایبەتی گەنجاندا کێشاوە و هیچ چارەسەرێکی گشتیت نیە ، چی بکەیت .
لە کاتێکدا ئەوانەی پاشکۆی دەسترۆیشتوان و بنەماڵە و ئەڵقەی تەسک و ئەڵقە لەگوێ کانی دەسەڵات و سەرکردە گەندەڵ و شکستخواردوەکانن ، لە ژیانێکی ئاساییدا دەژین . چینەکان دابەشبون بە سەر دەوڵەمەندی بێ سنوری کەم و هەژارێکی زۆردا و ، تا دێت بۆشایی نێوان ئەو دوو چینە زیاتر دەبێت و ، وایلێهاتووە خەڵک بیر لە زۆر شتی تر بکاتەوە کە رێگەی رزگاری بگرێتە بەر و دەگاکان قوتاربون بکاتەوە .
لە وەزعێکی ئاوهادا و لە بارێکدا ، کە دەسەڵات باوەری بە یاسا نەبێت و بە زۆرداریی خۆی بە سەر خەڵکدا سەپاندبێت تا حەدی دیکتاتۆریەت و ، بە گرتن و کوشتن و چاوسورکردنەوە و ، تەرهیب و تەرغیب خەڵکی تۆقاندبێت و ، زۆریشی لەخشتەبردیبێت . هیچ گوێ بە بەرژەوەندی خەڵک نەدات و تەنها بە هێز مانەوەی خۆی پاراستبێت و ، رێگەی نارەزایەتی مەدەنیت لێ گرتبێت و ، خەڵکی لە خۆپیشاندان و مانگرتن بی هودە کردبێت ، دوا چارەسەر چیە ؟
لە پاش خوێندنەوەی ئەم بارودۆخە ، بیرمەندان و چاودێران و خەڵکی دڵسۆزی ئەم وڵاتە گەیشتۆتە ئەو باوەرەی ، کە کاتی شۆرشی چەکداری هاتووە ، نەک سوپایەکی مشەخۆر کە هەندێک کەس داوای دەکەن ، لەم کاتەدا وا پێویست دەکات کە شانەی سەرەتایی چەکداری دروست بێت و ، هەرچی بەرژەوەندی گەندەڵکاران و بنەماڵە و ئەڵقە حزبیە بەرژەوەندخوازەکەی دەسەڵات بکرێتە ئامانج و بەردی بناغەی شۆرشێکی چەکداریی سەردەم دەست پێبکات ، زەمینەش لەبارە بۆ ئەو جۆرە ئامرازە لە پێناو بەدەستهێنانی مافی گشتی هاوڵاتیان و رزگار کردنی وڵات لە دکتاتۆر و مشەخۆران . چاورەێ بن .

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت