Barzani-u-Ardogan

دكتۆر ئەحمەد خەليل : ئەی پيران و شێخانی كورد ـ تاكەی مێشكتان دەخەنە نێودەستی تۆرانييەكانەوە ؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەرگێڕانی لە عارەبييەوە ، بە دەستكارييەوە : ئەسعەد قەرەداخــــــی

لە سەردەمی خەلافەتی سوڵتان عبدولحەميد دا ، واتوويتێك دەدرا بە گوێی سەرانسەر ئيمپراتۆرييەتەكەدا كە گۆايە سوڵتان هەر بەخودی خۆی بەرماڵەكەی لەسەر دەريا ڕادەخات و نوێژەكەی دادەبەستێت .
لێكدانەوە بۆ ئەم گوزارەيە، ئەوەمان پێدەڵێت كە ئەم سوڵتانە، زاتێكی پيرۆز و لەخوا ترسـبووە، ئەوەندە باڵاكەرامەت بووە كە ئاوی دەريا لەبەر پێيدا لە شەپۆل لێدان كەوتووە و ڕەچيوە تاكو بە نوێژی سوڵتان لەسەری شەرەفمەند بێت .
ئەگەر وابێت، دەیێت ئیتر هيچی لە حەزرەتی ئيبراهيم ی پێغەمبەر كەمتر نەبووبێت كە خودێی مەزن لە قورئاندا فەرماندەدا بە ئاگر ؛ يَا نَارُ كُونِي بَرْداً وَسَلَاماً عَلَى إِبْرَاهِيمَ ؛ ( ئەی ئاگر سارد و بێوەی بە بۆسەر ئيبراهيم !) … (69) سورة الأنبياء .
ئەگەر لەسەر هەمان شێوگ لێكدانەوەی بۆ بكرێت ، دەبێت كەرامەتی ئەوەندە بەدەر بووبێت ، گەيشتبێتە پلەی فەڕجوويی و خودێ خستبێتيە هاوشانی حەزرەتی ئيبراهيم و فەرمانی دابێت بە دەريا : يا بَحْرُ كُنْ بِساطاً و هادئاً للسلطان ! ( ئەی دەريا، فەرش و ئارامـبە بۆ سوڵتان !). ….. پەنا بەخوا .
وەك ئاشكرايە، لە سەرەتاكانی سەتەی بيستەمدا، دەوڵەتی عوسمانلی بەرابەر هێزی هاوپەيمانان ( بەريتانيا، فەڕەنسا، ئيتاليا و يۆنان ) هەرەسی هێنا و داڕما، ئەمەيش دەرفەتێكی زێڕينی بۆ موستەفا كەمال ئەتاتورك ڕەخسان كە بتوانێت باكووری كوردستان بكاتە پێگەی بەرهەڵستی و ڕاپەڕين بۆ دەرەهێنانی جەرگەی ئيمپراتۆرێتەكە لە چنگی هاوپەيمانان، بۆ ئەو مەبەستە زۆر لێزانانە توانی پەيوەندييەكی بەتين لەگەڵ كۆمەڵێك لە پير و شێخەكانی كورد ببەستێت، كوردستان بە خاك و گەل و سامانييە بەبێ هيچ مەرجێك بخاتە گەڕ بۆ گەيشتن بە سەركەوتن بەسەر ئەو زلهێزانەدا. هەر لە هەمان كاتيشدا، لە پاشقولێكی زۆر زۆڵانە و لە پاشگەزبوونەوی لەو گفتوپەيمانانەی كە بە كوردی دابوو، توانی دەوڵەتێكی تۆرانی بەناوی توركيای نوێ لەسەر خەلافەتی وێرانەبوو دابمەزرێنێت و هەر بە كەسايەتييەكی كورد يش پەيمانی سيڤەر Treaty of Sèvres پووچەڵ بكاتەوە .
جارانی دێرين، هەميشە ئەو ڕووداوانە دێنەوە يادمان كە چۆن بە فێڵئامێزی دينـــی، عوسمانلييەكان توانييان سوود لە گەمژەيی و گێلی ناودارانمان وەرگرن و لە ڕێوەيانڕا نيشتمانەكەمان بكەنە پێگەی لوجستی و مەيدانی چەنگ بۆ داگيركردنی دراوسێکانی چوار دەوريان. بە ئازايەتی و نەبەری كورد، بە ئەقڵی كورد و سامانی كورد ئيمپراتۆرێتی بەرفراوانی عوسمانلی دابمەزرێنن .
ئێستايش، بەبێ ئەوەی پەند لە مێژوومان وەرگرين، بۆ جارێكی ديكە نەوەی گورگە تۆرانييەكان، فێڵبازانە پەنايان بردۆتەوە بەر گەمەی دينی، خۆيان لە كۆمەڵێك لە پياوانی دينی كورد نزيككردۆتەوە و کردويانن ئەسپی ترۆجان Trojan بۆ مەبەستی کەرتوپەرتاندنی ڕيزەكانی كورد.
لەو دەمەی دەوڵەتی فاشيستی توركيا بە ئۆپەراسيۆنە ئەسكەرييەكانی كەوتۆتە ڕەشبكوژی گەلەكەمان، و بۆمبارانی شۆڕشگێڕانی كورد بە کوشتناكترين چەك، سەرەك وەزيرانی ئەحمەد داود ئۆغڵۆ لە مزگەوتێكی شاری ئامەد دا شاری بەرخودان و شۆڕشگێرانی نەبەرد ….. نوێژ دەكات؟
بێــشەرمانە بۆ سوجدە تەوێڵی دەخاتە سەر ئەو خاكەی كە بۆمبابارانی دەكات .
داخۆ تاكەی ئەم تۆرانييانە بتوانن كۆمەڵێك لە شێخانی سەر لێشێوای كورد هەڵبخەڵەتێنن و مێشكيان بپووچێننەوە ؟
توخوا …. ئەمە بێئابڕوويی نييە بۆ ئەم شێخانە و دواكەوتووانيان كە باوەش بۆ ئەم تاوانبارە تۆرانييە دەكەنەوە، لەكاتێكدا سوور دەزانن كە دەستی ناپاكی ئەم تاوانبارە و سەرۆکەكەی بە خوێنی كورد سوورە، بە هەموو بڕست و توانايەوە فەرمانەكانی دەوڵەتی خستۆتەگەڕ بۆ وێرانكردنی نيشتمانەمان؟
ئاخر ئەی شێخی ڕيشــسپی گەمژە و بێ مێشكی كورد، ئايا ئارەقی شەرمەزارێت لێ ناتكێت كە بە پەرۆشەوە سەری تاوانبارێكی وا ماچدەكەيت، كە لە هەمان كاتدا فەرماندەدات بە بۆمبارانی شار و گوندەكانت، بە كوشتنی گەلەکەت؟
ئايا هەست ناكەيت كە ئەو ماچە باجی لەدوايە و دەبێت ڕۆژێك لە ڕۆژان باجی ئەو ماچە شەرمەزارييە بدەيت؟
ئايا باشتر نەبوو، ڕووی خۆت سپی بكەێت، گۆچانەكەتی لێهەڵبگريت و هەر لەو شوێنە پيرۆزەدا ميرازێكی وای بكەيت كە سەروپۆتڵاكی لە خوێنی خۆيدا بگەوزێنيت، بۆ مێژوو و سەرانی تۆرانييەكانی تەمێ بكەيت؟
ئايا باشتر نەبوو لەبری ئەوە، سەر و تەوێڵی ئەو كيژ و لاوە نەبەردانە ماچبكەيت كە لەپێناوی پاراستنی شەرەف و نامووسی تۆ و هەموو نەتەوەی كورد، سينەيان كردۆتە قەڵغانی بەرگری لە ڕووی هێرشی تۆرانييە دڕندەكان ؟
ئیتر تاكەی ئەم ڕۆڵە پڕشەرمەزارييە دەگێڕن ئەی شێخانی كورد ؟
تاكەی دەبنە ئەسپی ترۆجان ی بەزيوی سەرشۆڕ بۆ تۆرانييەكان لە نيشتمانی كوردستانماندا
تاكەی لە گێژاوی ئەم گەمژەييەدا دەمێننەوە ؟
تاكەی مێشكتان ژير ناكەنەوە ؟
تاكەی هۆشتان بە خۆتاندا نايەتەوە ؟
تاكەی …… تاكەی ….. تاكەی ؟
بارودۆخ هەرچۆنێك بێت …… دەبێت كوردستان ڕزگاری بێت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت