Azad-Hemdi-1

دوو کورتە چیرۆکى حسین علی غالب .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەرگێڕانى / ئازاد حەمدى

پێشبینى 

هەموو بە گرنگیەوە گوێ بیستین !!
شەڕ بەردەوام دەبێت ، کوژراوەکان دەبنە هەزاران ، برسیەتى تەشەنەدەکات و هەموو کەس دەگرێتەوە .
لە پێشبینیە جۆراو جۆرەکانى دەبێتەوە ، هەمووان باوەڕی پێدەکەن ..
یەکێک دەست بەرز دە کاتەوە و هەڵدەسێت و لێی دەپرسێت : هەمیشە پیشبینیەکانت ڕاستن چۆن پێشبینى دەکەیت ؟؟
بە زەردە خەنەیەکەوە وەلامى دەداتەوە کە ئەمە نهێنیەکى تایبەتی خۆمە !!
پاش تەواو بوونى چاو پێکەووتنەکە هاوڕێیەکەى لێی نزیک دەبێتەوە بە دەنگێکى نزمەوە پێی دەڵێت : نهێنیە تایبەتەکەتم پێ ناڵێت ؟؟
لە وەڵامیدا پێی دەڵێت : ڕووداوەکان نابینیت وە چی روو ئەدات ..؟؟
کووتو پڕ وەڵامی ئەداتەوە : بەڵێ رۆژانە دوواى ڕووداوەکان ئەکەوم .
بەزەردە خەنەیەکەوە : ئایا گوڵ لە لوولەى تفەنگەوە دەروێت ، وەئایا ئاشتى و ئارامى لەناو هەزاران قورباناندا هەیە ؟؟، کەواتا پێشبینى لە هەموو وێرانکاری و دووچارەکانى بکە و بەبێ چەندو چوون زووربەى زۆریان دێتە دى ..

درەختە بەردارەکە

لەوکاتەى خۆی ئەدا بەسەر باوکیدا ، بزەیەیەکى منداڵانە ى جوان دەکەوێتە سەر لێوانى : بابە بۆ شتی ناخۆش لە ووڵاتەکەمان روو ئەدات ؟
باوکى بە ڕوویەکی خۆشەوە پێی ووت : ئەمڕۆ چیت کرد بە درەختى دراوسێکەمان ؟؟
منداڵەکە وەڵامى دایەوە : بەردم تێگرت بۆ ئەوەى بەرەکەکەى بکەوێتە خوارەوە .
لە وەڵامیدا باوکى ووتى : درەختە بەردارەکەت دایە بەر بەرد . کەواتە چی لە ووڵاتێک ڕوو ئەدات کە ئەم هەموو خێرەى تێدابێت ..؟؟!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت