دوکتۆر کەمال میراودەلی: فەلسەفەی من. بەشی دەیەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

4.1.بە25:  ماک و چەشنەکانی بوون 

Chapter  4 1b25.

Of things said without any combination, each signifies either substance or quantity or qualification or a relative or where or when or being-in-a-position or having or doing or beingaffected. To give a rough idea, examples of substance are man, horse; of quantity: four-foot, fivefoot; of qualification: white, grammatical; of a relative: double, half, larger; of where: in the Lyceum, in the market-place; of when: yesterday, last-year; of being-in-a-position: is-lying, issitting; of having: has-shoes-on, has-armour-on; of doing: cutting, burning; of being-affected: being-cut, being-burned.

وەرگێڕان

لەو شتانەی (ناوانەی/ بووانەی) کە بە بێ هیچ  ڕەوشێکی پێکهاتەیین (واتە لە ستراکتوری ڕستەدا نین) هەر یەکە یان  مانای بووە/ گەوهەری بوون دەردەبڕن یان قەبارە/ چەندێتیی یان چونێتی یان پێوەندیی یان لە کوێ (شوێن) یان کەی (کات) یان بوون لە ڕەوشێکدا، یان هەبوون یان کارکردنێک یان کارلێکراویی. کە بیرێکی ڕاگوزاریی بدەین:

 نموونەی گەوهەر/ بووە/ ئەست مرۆڤ، ئەسپ،

 هی چەندێتیی: چوار پێ، پێنج پێ،

هی چۆنێتیی: سپی، رێزمانیی (یان ڕێزمانەوان)،

 هی پێوەندی/ ڕێژەیی دووئەوەندە، نیو، گەورەتر،

 هی شوێن لە یاریگە، لە بازاڕ،

هی کات دوێنێ،

هی ڕەوش: پاڵکەوتووە، دانیشتووە

هی هەبوون: قۆندەرەی لە پێیە، زڕێبەندی بەستووە

هی کردار: بڕین، سووتاندن

هی کارلێکراویی: بریندار بوو، سووتا

لێکدانەوە:

پێشتر ئەرستۆ ڕوونی کردەوە کە ژینۆ و جیاکار هەردووکیان شایانی گواستنەوەن [ لە بوویەکەوە بۆ بوویەکی دی] .. لەم بەشەدا ئەرستۆ ڕوونی دەکاتەوە چۆن چەشنی ناوەکان وەک سەربەخۆ هەن واتە لە ڕستەدا [پێوەندییدا/ پێوەبەندییدا/ پاڵدراوییدا]  نین جیابکەینەوە.

کاتی باسی ئەو ناوانە دەکەین کە لە پێوەندییدا پێکنەهاتوون ئەرستۆ دەڵێ، دەتوانین دابەشیان بکەین بۆ دە جۆر:

گەوهەر [بووەی تاک]، چەندێتیی، چۆنێتیی، پێوەندی/ رێژەیی، شوێن، کات، ڕەوشی بوون، هەبوون/ خاوەنێتیی، کاری چالاک، کارلێکراوی [کاری ناچالاک]. وەک دەبینین ئەرستۆ بۆ هەر یەک لەمانە نموونە دەدات. بۆ گەوهەر/ بووەی تاک: مرۆڤ ، ئەسپ، بۆ چەندێتیی: چوار پێ و پێنج پێ، بۆ چۆنێتی: سپیی و ڕێزمانی و… هتد. [بروانە لیستەکەی سەرەوە]. ئەم نموونانە ئاسانکارییەکی باش دەکەن تا روونتر پێناسەکانی ئەرستۆ تێبگەین.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر فەلسەفەی من- بەشی دەیەم

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت