kerkuk

دکتۆر ئەحمەد میراودەلی : چی بە کەرکوک کرا ، کێ کردی ، ئایندە چی پێیە بۆی ؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دیارە لۆجێک وەڵامێکی بنبڕ /  موتڵەق ، بۆ ئایندەی کەرکوک و ئەو ناوچانەی هەر رۆژە و ناوێکی لێدەنێن ”  کێشەلەسەرکان ، کوردییەکانی دەرەوەی هەرێم ، داگیرکراوەکان ، فرۆشراوەکان و …… خوا کەریمە بۆ ناوی دیکەش ”  ناسەلمێنێ .

” رۆژی ٩ ی نیسانی ٢٠٠٣ ، دیکتاتۆرێتێکەی سەدام رووخا ، سوپای ئیراق بێ یەک تەقە توایەوە و ون بوو . ئەوکاتە لە کەرکوک وەک جەژنی سەری ساڵ بوو. ناسیاو و نەناسیاویش باوەشیان بەیەکدا دەکرد و پێرۆزباییان لێکدی دەکرد . نووسینی سەر دیوارەکان دەیانگوت ” سوپاستان دەکەین بوش و بلێر ” خەڵک لەسەر شەقامەکان هەڵدەپەڕین ، کۆمەڵە خەڵکێکیش لە گۆڕەپانی کەرکوک پەیکەری سەددامیان هێنایە خوارێ و وردوخاشیان کرد . جەژنەکە زۆری نەخایاند ، شەپۆلی خوێنڕشتن کەرکوکی گرتەوە و بە دەرزەن کورد و عارەب و تورکمان کوژران ” .  کوردەکان – The Kurds  ل ٣٢٣  

ساڵێک زیاتر پێش داگیرکردنی ئێڕاق لە لایەن ئەمەریکاوە ، لە ژمارە ١١٥ ی ١/٢/٢٠٠٢ ی هەفتەنامەی میدیادا ، وتارێکم لەژێر سەردێڕی ” سیستێمی تازەی جیهان و رەوشی ئایندەی دەسەڵاتداریێتی کوردی لە باشووری کوردستان ” بڵاوکرایەوە . ئەو کاتە گومانم نەمابوو کە ئەمەریکا ئێڕاق داگیر دەکا . هەرچەندە لەو بڕوایەدا نەبووم تورکیا هاوکاری ئەمەریکا نەکات ، بەتایبەتیش بۆ سنووردارکردنی مافی کورد ، وەلێ لەو بڕوایەدا بووم کە کوردیش رۆڵێکی گرنگی تێدا دەبێت . لەو وتارەدا ئەوەم خستبووە بەرچاو کە لەکاتی هێرشهێنانی ئەمەریکادا باشترە کورد نەک هەر ناوچە کوردستانییەکان بخاتە ژێردەستی خۆیەوە بەڵکو دەبێ ئەگەر بۆی لوا لەوەش زیاتر بڕوات بۆ ئەوەی لە پاشە رۆژدا عارەب ناچاری سازش بکات . جگە لەوەش سێ خاڵی سەرەکیم خستبووە پێش چاو کە ئەمانە بوون .

یەکەم ؛ لەگفتوگۆکردندا لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێڕاقی ، کورد سازش لەسەر کوردستانیێتی و ناکوردستانیێتی بستێک خاک نەکات و نەیخاتە گەمەی سەرژمێری و راپرسییەوە .

دووهەم ؛ ئەگەر ئۆپۆزیسیۆنی ئێڕاقی ملی نەنا ، هەڕەشەی جیابوونەوە بکات .

سێهەم ؛ داوای گۆڕینی ناوی ئێڕاق بکات بۆ ناوێکی گونجاو کە هاوبەشیی کوردی تێدا دیاربێت ، وەک فێدێڕاسیۆنی کورد و عارەب ، یان هەر ناوێک سیمبۆڵێکی کوردی پێوەبێت.

کورد دەڵێ لەجوولەکەیان پرسی ، بۆ هێندە ئاقڵی؟ لە وەڵامدا وتووێتی ، هەر ئەقڵەم لە خەسارێک . ئێمەی کورد زێدە لە دووهەزار و پێنجسەت ساڵە لەخەسارداین ، وەلێ پێناچێ ئەقڵمان لێ وەرگرتبێت . زۆرێک لەئەندامانی ئەم سەرکرداێتییەی ئێستای باشووری کوردستان ” یەکیێتی و پارتی”  نیو سەتەیە لە شەڕ و ئاشتی و دانوستان و دیالۆگدان لەگەڵ رێژیمە یەک لەدوا یەکەکانی ئێڕاق . ئاگاداری هەڵوێستی هێزە دەرەکییەکانن ، بەتایبەتیش بەریتانیا و ئەمەریکا . ئەوجا پرسیار ئەوەیە ، بۆ هەتا ئێستاش هاوچەرخانە رووداوەکان هەڵناسەنگێنن و لەسایکۆلۆجیای دۆست ” ئەگەر هەمانە ”  و داگیرکەرانمان تێنەگەیشتوون ؟

لەگەڵ ئەو هەمو ئەزموونەی هەمانە لەگەڵ دەسەڵات و سیاسەتمەدارانی عاربی ئێڕاق ، لەوە ناچێت لە دووروویی ، دووفاقی هەڵوێست و هەلپەرستی ئەم داگیرکەرەمان تێگەیشتبن .  ئەرێ تێنەگەیشتوین یان نامانەوێ تێبگەین کە عارەب وەک کورد دڵ ساف ساویلکە و خۆشبڕوا و خاوەن بەڵێن نییە ؟ عارەب خاوەنی کولتووری بیابانە ، کولتوورێک رێزلە میوانی دەگرێ و دواتر دەچێتە سەر رێگەی و رووتی دەکاتەوە . کولتوورێک کوشتوبڕی ، تاڵانی و ئەنفالکردن تێیدا پیاوەتی و سوارچاکییە و جێی شانازییە . کولتوورێک لەکاتی لاوازیدا مەرجەکان قبووڵ دەکات و هەرکاتێکیش بۆی لوا، پاشگەزدەبێتەوە . لەبەر چاومانە هەر لە سەتەی پێشوودا و لەسەردەمی درووستکردنی ئێڕاقدا چۆن بەڵێنی پاراستنی مافەکانمانیان لە چوارچێوەی دەوڵەتی ئێڕاقدا بە ” کۆمەڵەی نەتەوەکان ” داو  دوایی لێی پەژیوان بوونەوە ، ئینگلیزیش دەستی بۆ بە ئینجیلدا دان . بەیاننامە و بەڵێنەکانی یازدەی ئازار و گفتوگۆکانی دیکەش هێشتان لە هزراندا کاڵ نەبوونەتەوە .

دوای روخانی رێژیمی عاەربی سەددام ، گەورەترین هەڵەیەک ئێمەی کوردی باشوور کردبێتمان ، هاوکاریی بنیاتنانەوەی ئەو بەناو وڵاتە نا وڵاتەی کە ئینگلیز لەسەر داخوازییە ئابوورییەکانی خۆی –  بەتایبەتیش داخوازیی نەوت لەسەردەمی شەڕی جیهانی یەکەمدا بە ناسنامەی ئێڕاق ، بنیاتی نا . هەڵەیەکی هاوتای ئەو هەڵە گەورەیەش ئەوەبوو کە لە ئەزموونی رابووردوو ، هیچ وانەیەکمان وەرنەگرتبوو و لە داڕشتنی دەستووری وڵاتەکەدا ، کوردستانیێتی نزیکەی نێوەی باشووری کوردستانمان – بەکەرکوک و ناوجە عارەبێندراوەکانەوە خستە قوماری راپرسییەوە . ئەوە لەکاتێکدا بوو کە عارەب جگە لەسەر مێزی دایالۆگ، لە هەموو بوارێکدا لاواز بوو و کوردیش باڵادەست بوو. ئەو دوو هەڵەیە لەکاتی خویدا بوونە جێ رەخنەی زۆربەی رۆشنبیرانی کورد ، لەهەردووک پارتە باڵادەستەکە ” پارتی و یەکیێتی ” .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ــ چی بە کەرکوک کرا ، کێ کردی ، ئایندە چی پێیە بۆی ؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت